riklam

ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەی پارتی و گۆڕان

کوردستان 04:07 PM - 2015-07-05
كۆبوونەوەكان بەردەوامی دەبێت

كۆبوونەوەكان بەردەوامی دەبێت

وەفدی پارتی لەگردی زەرگەتەی شاری سلێمانی لەگەڵ وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی پرسی سەرۆكی هەرێم كۆبوونەوە.

دوابەدوای كۆبوونەوەكەش نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان سازكرد.

لەسەرەتادا نەوشیروان مستەفا رایگەیاند: خۆشحاڵین كە وەفدی پارتی هاتونەتە سلێمانی و لەگەڵ وەفدی یەكێتی كۆبوونەتەوەو دواتریش لەگەڵ ئێمە كۆبوونەوەو بڕیارە لەگەڵ لایەنەكانی تریش كۆببنەوە، ئێمە بەلامانەوە گرنگ بوو باری سەرنجی پارتی لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی ئێستای هەرێم بەكێشەی سەرۆكایەتی هەرێم رونكردنەوەو ئێمەش سەرنجی خۆمان هەبووە.

وتیشی: كۆبوونەوەكان بەردەوامی دەبێت، ئومێدمان وایە بەهەموومان بگەینە چارەسەرێكی هاوبەش كە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان پێی رازی بن.

لای خۆشیەوە نێچیرڤان بارزانی وتی:لەكۆبوونەوەكەمان لەگەڵ وەفدی گۆڕان قسەمان كردوەو هەردوولا بیروبۆچونی خۆمان خستوەتەڕوو، ئەوەی گرنگە هەردوولامان لەسەر ئەوە كۆكین كە چارەسەرێك بۆ كێشەكانی هەرێم وەك دەستورو سەرۆكایەتی هەرێم بدۆزینەوەو بەتەوافوق و دانوستان و لێكتێگەیشتن چارەسەر بكرێن، بەردەوامیش دەبین بۆ ئەوەی بگەینە ئەنجامێك كە دڵخۆشكەر بێت بۆ خەڵكی كوردستان.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket