riklam

سلێمانی.. مامۆستایه‌ك خۆی ده‌خنكێنێت

کوردستان 02:52 PM - 2015-07-05
له‌دوای خۆی نامه‌یه‌كی به‌جێهێشتووه‌

له‌دوای خۆی نامه‌یه‌كی به‌جێهێشتووه‌

كچه‌ مامۆستایه‌ك له‌ سلێمانی له‌ماڵی خوشكه‌كه‌یدا خۆی خنكاند.

نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ 5-7-2015، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس ئاگاداركرانه‌وه‌ له‌ بوونی رووداوێكی خۆخنكاندن دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوه‌كه‌ ده‌ركه‌وت، ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی خنكاندوه‌ كچێكه‌ ناوی (ر. ف. ر)ه‌ له‌ دایكبووی ساڵی 1976ه‌ و پیشه‌ی مامۆستایه‌.

وتیشی: ئه‌و مامۆستایه‌ شه‌وی رابردوو له‌ ماڵی خوشكه‌كه‌ی بووه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌روه‌ری، كاتێك به‌یانی چوونه‌ته‌ ژووره‌كه‌ی، بینیویانه‌ به‌ په‌تێك خۆی خۆی خنكاندوه‌، دوای خۆی نامه‌یه‌كی نووسیوه‌ وتوویه‌تی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ ئه‌م كاره‌م كردوه‌".

نه‌قیب سه‌ركه‌وت  ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ئێستادا ته‌رمی ئه‌و مامۆستایه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه‌ بۆ زانینی زیاتر له‌سه‌ر خۆكوشتنه‌كه‌ی.

PUKmedia زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket