riklam

نزیكه‌ی 400 هه‌زار ئێرانی له‌ رووداوی هاتووچۆدا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

جیهان 01:22 PM - 2015-07-05
له‌ 72% رووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان و گونده‌كان رووده‌ده‌ن

له‌ 72% رووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان و گونده‌كان رووده‌ده‌ن

له‌ ماوه‌ی 17 ساڵی رابردوودا 362 هه‌زار و 786 هاووڵاتی ئێرانی به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتوچۆوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئاژانسی میهر له‌سه‌ر زاری ئه‌سه‌دۆڵڵا جولایی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای دیه‌ (پاره‌دان له‌بری خوێن) رایگه‌یاندووه‌ به‌ هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌ 17 ساڵی رابردوودا له‌ ئێران 362 هه‌زارو 786 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

جۆلایی باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ساڵانه‌ له‌ ئێران به‌ هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆوه‌ به‌ 21 هه‌زارو 340 كه‌س گیان له‌ ده‌ستده‌ده‌ن، له‌ 72% رووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان و گونده‌كان رووده‌ده‌ن و 28% رووداوه‌كان له‌ناو شاره‌كاندا رووده‌ده‌ن.

جولایی وتیشی: له‌ ساڵی 2003 دا زیاتر له‌ 30 هه‌زار هاووڵاتی ئێرانی به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌ زیندان بوون كه‌ له‌ ئێستادا ته‌نها هه‌زار كه‌س له‌ زینداندان.

جێی باسه‌ دیه‌ له‌ ئیسلامدا به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌وترێت كه‌ به‌رامبه‌ر خوێنی مرۆڤ ده‌درێت.

PUKmedia    وه‌رگێڕان/ جه‌وادحه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ رادیۆ زه‌مانه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket