riklam

به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم پێویستی دانیشتوانی هه‌رێم پڕده‌كاته‌وه‌

کوردستان 12:24 PM - 2015-07-05
له‌ساڵی 2013 دا بڕی 500 هه‌زار تۆن گه‌نم به‌رهه‌مهێنراوه‌

له‌ساڵی 2013 دا بڕی 500 هه‌زار تۆن گه‌نم به‌رهه‌مهێنراوه‌

پێشبنی ده‌كرێت له‌ئه‌مساڵدا زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بڕی 800 هه‌زار تۆن گه‌نم به‌رهه‌مبهێنن و به‌مه‌ش پێداویستی دانیشتوانی هه‌رێم پڕده‌بێته‌وه‌.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ رزگار حه‌مه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ساڵ دوای ساڵ به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم له‌هه‌رێمی كوردستان رووی له‌ زیادبوونه‌، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ساڵی 2013 دا بڕی 500 هه‌زار تۆن گه‌نم به‌رهه‌مهێنراوه‌و  له‌ساڵی 2014 دا بڕی 700 هه‌زار تۆن گه‌نم هاتوه‌ته‌ به‌رهه‌م و له‌ئه‌مساڵیشدا پێشبینی ده‌كرێت بڕی 800 هه‌زار تۆن گه‌نم به‌رهه‌مبهێنرێت.

وتیشی: به‌ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و بڕه‌ی گه‌نم، پێداویستی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان پڕده‌بێته‌وه‌، كه‌ له‌به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك بڕی 9 كیلۆگرام ئارد دیاریكراوه‌.


PUKmedia سه‌فین ئه‌حمه‌د

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket