riklam

به‌وێنه‌.. ئه‌و كاته‌ی شێره‌كان له‌ مێشووله‌ ده‌ترسن

هەمەرەنگ 12:22 PM - 2015-07-05
ئێره‌ وڵاتی ته‌نزانیایه‌ له‌ كیشوه‌ری ئه‌فریقا

ئێره‌ وڵاتی ته‌نزانیایه‌ له‌ كیشوه‌ری ئه‌فریقا

ئێره‌ وڵاتی ته‌نزانیایه‌ له‌ كیشوه‌ری ئه‌فریقا، له‌ ناوچه‌ی سرنگتی له‌ ناوه‌ندی وڵاتی ته‌نزانیا، 15 شێر بۆ پاراستنی گیانی خۆیان له‌ مه‌ترسییه‌كان به‌ تایبه‌تی له‌ ده‌ست مێشووله‌ په‌نا ده‌بنه‌ به‌ دره‌ختێك و هه‌موویان ده‌چنه‌ سه‌ر لق و پۆپی ده‌رخته‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گیانی خۆیان بپارێزن.

بۆبی جۆ كلو وێنه‌گری ته‌مه‌ن 32 ساڵان ئۆسترالی به‌ سه‌ردانێكی گه‌شتیاری چووه‌ ناوچه‌ی سرنگتی له‌ ناوه‌ندی ته‌نزانیاو كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی ئه‌و شێرانه‌ی گرتووه‌.

جێی باسه‌ پاش باران بارینی وه‌رزی ئه‌و ناوچه‌یه‌ كۆمه‌ڵێك مێشووله‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا بڵاوده‌بێته‌وه‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی بێزاركردنی مرۆڤ و ئاژه‌ڵان.

 ئه‌م 15 شێره‌ش بۆ پاراستنی گیانیان چونه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و ده‌رخته‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئازاری مێشووله‌ له‌ ئاماندا بن.

PUKmedia  وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ماڵپه‌ڕی فرارو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket