riklam

وێنه‌ی سێڵفی له‌گه‌ڵ كچه‌كانتان بگرن

هەمەرەنگ 11:53 AM - 2015-07-05
داوا له‌خه‌ڵك ده‌كات وێنه‌ی سێڵفی له‌گه‌ڵ كچه‌كانیان بگرن

داوا له‌خه‌ڵك ده‌كات وێنه‌ی سێڵفی له‌گه‌ڵ كچه‌كانیان بگرن

سه‌رۆك وه‌زیرانی هندستان داوا له‌هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات وێنه‌ی سێڵفی له‌گه‌ڵ كچه‌كانیان بگرن.

ناریندرا مۆدی سه‌رۆك وه‌زیرانی هندستان له‌سه‌ر تۆرِه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌فه‌یسبوك داوا له‌خه‌ڵك ده‌كات وێنه‌ی سێڵفی له‌گه‌ڵ كچه‌كانیان بگرن، به‌ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌ ناشرینه‌ی له‌و وڵاته‌ دژ به‌ كچانی تازه‌ له‌دایكبوو په‌یرِه‌و ده‌كرێت و له‌بارده‌برێن، ئه‌و داوایه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هندستان له‌تۆرِه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگی له‌جیهان داوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و داوایه‌ی ناریندرا مۆدی یه‌كه‌مجار له‌ تۆرِی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكرایه‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ تویته‌ر 13 ملیۆن هاوبه‌شی هه‌یه‌ و ئه‌و داوایه‌ش له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ژنانه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.

سه‌رچاوه‌/ له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌


PUKmedia و/ سه‌ركۆ جه‌مال

 

 

21568572015_777777.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket