riklam

راپرسییه‌كه‌ی یۆنان ده‌ستیپێكرد

جیهان 11:47 AM - 2015-07-05
 10 ملیۆن له‌ دانیشتوانی یۆنان به‌شداری راپرسیه‌كه‌ ده‌كه‌ن

10 ملیۆن له‌ دانیشتوانی یۆنان به‌شداری راپرسیه‌كه‌ ده‌كه‌ن

نزیكه‌ی 10 ملیۆن له‌ هاووڵاتیانی یۆنان به‌مه‌به‌ستی ره‌تكردنه‌وه‌ یان قبوڵكردنی قه‌رزی ده‌ره‌كی ده‌چنه‌ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌ راپرسی بكه‌ن.

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ راپرسی له‌سه‌ر وه‌رگرتن یان ره‌تكردنه‌وه‌ی قه‌رزی ده‌ركی له‌ سه‌عات 7 ی به‌یانی به‌ كاتی یۆنان له‌ 19 هه‌زار و 159 بنكه‌ی ده‌نگدان ده‌ستپێكردووه‌ و بڕیاره‌ ده‌نگدانه‌كه‌ تا سه‌عات 9 ی شه‌و به‌ كاتی ئه‌و وڵاته‌ بخایه‌نێت.

ئه‌لكسیس سیپراس سه‌رۆك وه‌زیرانی چه‌پگه‌رای یۆنان داوا له‌ به‌شداربووان ده‌كات كه‌ ده‌نگی نه‌خێر بده‌ن.

جێی باسه‌ هاووڵاتیانی یۆنان له‌ 40 ساڵی رابردوودا ئه‌وه‌ی بۆ دووه‌مجاره‌ كه‌ به‌شداری راپرسی ده‌كه‌ن.

PUKmedia وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket