riklam

یه‌كێتی و پارتی له‌كۆبوونه‌وه‌دان

کوردستان 11:03 AM - 2015-07-05
وه‌فده‌كه‌ی پارتی گه‌یشته‌ سلێمانی

وه‌فده‌كه‌ی پارتی گه‌یشته‌ سلێمانی

كه‌مێك پێش ئێستا وه‌فدی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته‌ شاری سلێمانی و له‌گه‌ڵ وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چوونه‌ كۆبوونه‌وه‌وه‌.

بڕیاره‌ له‌كۆبووه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ بكرێت له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌ هه‌نوكه‌ییانه‌ی كه‌ له‌ئێستادا هه‌رێمی كوردستانی گردوه‌ته‌وه‌، وه‌ك پرسی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور.

وه‌فده‌كه‌ی پارتی له‌ لایه‌ن كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ پێشوازیان لێكراو له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی و حاكم قادر حه‌مه‌جان و عومه‌ر فه‌تاح ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و عیماد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئاماده‌ییان ده‌بێت.

جێی باسه‌، له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كانی وه‌فدی پارتی بۆ لای لایه‌نه‌كان دوێنێ 4-7-2015 سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی كردو بڕیاریشه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆببێته‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket