riklam

وه‌فدی پارتی سه‌ردانی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كات

کوردستان 09:37 AM - 2015-07-05
وه‌فدی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌

وه‌فدی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ 5-7-2015 وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی سلێمانی بكات و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆببێته‌وه‌.

مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی پارتی بۆ لای لایه‌نه‌كان، گه‌یشتن به‌سازدانی نیشتمانییه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ هه‌نوكه‌ییانه‌ی كه‌ له‌ئێستادا هه‌رێمی كوردستانی گردوه‌ته‌وه‌، وه‌ك پرسی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور.

له‌چواچێوه‌ی سه‌ردانه‌كانی وه‌فدی پارتی بۆ لای لایه‌نه‌كان دوێنێ 4-7-2015 سه‌ردانی وه‌فدی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی كردو بڕیاریشه‌ ئه‌مڕۆ له‌شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌وه‌فدی یه‌كێتی و گۆڕان كۆببێته‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket