riklam

زانیایه‌كی به‌ریتانی زانیاری سه‌ير ده‌رباره‌ی گه‌ردوون ئاشكراده‌كات

جیهان 08:56 AM - 2015-07-05
بونه‌وه‌ری تری زیندوو له‌م گه‌ردوونه‌دا هه‌یه‌

بونه‌وه‌ری تری زیندوو له‌م گه‌ردوونه‌دا هه‌یه‌

پرۆفیسۆرێكی به‌ریتانی له‌ زانكۆی كامبریچ له‌تازه‌ترین بۆچونیدا له‌سه‌ر بوونی بونه‌وه‌ری تر له‌ گه‌ردووندا ئاشكرایكردوه‌،  زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ مرۆڤ به‌ته‌نیا نیه‌ له‌م گه‌ردوونه‌دا و بونه‌وه‌ری تر هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌و پێكهاته‌كانی تری بۆشایی ئاسماندا ده‌ژین. 

پرۆفیسۆر یاسمۆن مۆریس به‌ رۆژنامه‌ی The Independent ی راگه‌یاندوه‌: هه‌رچه‌ند تاكو ئێستا به‌ڵگه‌یه‌كی 100% له‌سه‌ر  بوونی بونه‌وه‌ری تر له‌سه‌ر ئه‌ستیره‌كانی تر  به‌ده‌ست نه‌هێنراوه‌، به‌ڵام زانایان دركیان به‌وه‌كردوه‌، له‌م گه‌ردووندا ناكرێت مرۆڤ به‌ته‌نیا بێت.

 

ئه‌و پرۆفیسۆره‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات : تاكو زانایانی لێكۆڵه‌ر له‌بۆشایی ئاسمان ئه‌ستێره‌ی زیاتر  له‌بۆشایی ئاسمان بدۆزنه‌وه‌ ئه‌وه‌ زیاتر له‌ دۆزینه‌وه‌ی بونه‌وه‌ری تر ده‌بن له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌كانی تر. 

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌: ته‌نها له‌ ساڵی 2015 زانایان زیاتر له‌ هه‌زار و 500 ئه‌ستێره‌و به‌ردی ئاسمانی تریان له‌ سنوری كۆمه‌ڵه‌ی خۆردا دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ گومانی بوونی ژیانیان له‌سه‌ر ده‌كرێت ، بۆیه‌ ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ كه‌ ئه‌گه‌ره‌كان به‌ره‌و راستی ده‌چن .

 

PUKmedia   و/ئارین 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket