riklam

له‌زنجیره‌ چیاكانی حه‌مرین سه‌ركرده‌یه‌كی داعش كوژرا

عیراق 08:36 AM - 2015-07-05
21 تیرۆرستی تر كوژراون

21 تیرۆرستی تر كوژراون

شه‌وی رابردوو له‌ هێرشێكی هێزه‌كانی سوپای عیراق و فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كاندا له‌ سنوری نێوان پارێزگای دیاله‌ و سه‌ڵاحه‌دین له‌سه‌ر زنجیره‌ چیاكانی حه‌مرین گورزی گورچكبڕ له‌تیرۆرستانی داعش وه‌شێنراوه‌و 21 تیرۆرستی داعش كوژران. 

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌رپرس له‌ سنوری پارێزگای دیاله‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌و هێرشه‌دا سه‌ركرده‌ی دیاری سنوری پارێزگای دیاله‌ ئه‌بو ته‌ڵحه‌ ئه‌لعمرانی كه‌به‌ڕه‌گه‌ز میسریه‌ كوژراوه‌. 

وتیشی:  شه‌ش تیرۆرستی بیانیش له‌ریزی كوژراوه‌كانی داعش بوون و، له‌به‌رامبه‌ریشدا سێ سه‌ربازی عیراقی كوژراون. 

 

 

PUKmedia   سامان یاروه‌یس 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket