riklam

كۆچی كوردان بۆ هەندەران دەستپێدەكاتەوە

عیراق 02:31 PM - 2015-07-04
 وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق

وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق

وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر كۆچی گه‌نجان له‌ترسی داعش بێت ئه‌وه‌ بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵه‌یه‌و ده‌بێت ئه‌و بیركردنه‌وه‌ی بگۆڕدرێت.

د. ده‌رباز محه‌مه‌د وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: بگومان له‌گه‌ڵ هه‌موو پشێوییه‌ك له‌وڵاتدا هاووڵاتیانی روو له‌وڵاتی دیكه‌ ده‌كه‌ن و به‌شوێن خۆشگوزه‌رانیدا ده‌گه‌ڕێن، به‌داخه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ چه‌ند قه‌یرانێك و بوونی تیرۆرستانی داعش بێزاری له‌ لای هاووڵاتیانی عیراق دروستكردوه‌و دانیشتوانه‌كه‌ی روو له‌ وڵاتانی دیكه‌ ده‌كه‌ن.

 وتیشی: به‌هۆكاری كرانه‌وه‌ی عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕووی وڵاتاندا زۆر ئه‌سته‌مه‌ رێگری له‌ كۆچ بگیرێت، چونكه‌ به‌شێك له‌هاووڵاتیان به‌ناوی گه‌شته‌وه‌ ده‌چنه‌ وڵاتێكی دراوسێ و پاشان له‌وێوه‌ كۆچ ده‌كه‌ن به‌ره‌و وڵاتانی دیكه‌.

وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق راشیگه‌یاند: به‌بۆچوونی من كۆچكردن به‌هۆی قه‌یرانه‌كانه‌وه‌ شتێكی دیكه‌یه‌و راكردن له‌ده‌ست داعش مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌یه‌، كه‌ به‌بۆچوونی من هه‌ڵهاتن له‌ده‌ست داعش بیركردنه‌وه‌یه‌كی دروست نیه‌.

ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌ كه‌ له‌ئێستادا وڵاتانی ئه‌وروپا ناتوانن په‌نابه‌ر وه‌ربگرن، بۆیه‌ هه‌ر هاووڵاتیایه‌ك كۆچ بكات به‌ هه‌ر وڵاتێك چاره‌نوسی نادیاره‌ و مانه‌وه‌ی له‌عیراقدا زۆر باشتره‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket