له سوریاوه بۆ هه‌رێم
بیروڕا 01:36 PM - 2015-07-04.
فه‌لاح كه‌ریم
وه‌ك چاوه‌ڕوانده‌كراو پێشبینیش ده‌كرا حزبه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 7 ی حوزه‌یران نه‌یتوانی ده‌نگی ته‌واو به‌ده‌ست بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌نها حكومه‌ت پێكبهێنیت و دڵنیاشه به‌دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌و رێژه‌یه‌ش به‌ده‌ست ناهێنێت كه ئێستا به ده‌ستی هێناوه، بۆیه له‌ناوخۆی توركیا بارودۆخێك هاتۆته پێشه‌وه كه كۆتاییه‌كه‌ی نه نزیكه‌و نه زۆر روونیشه. له‌لایه‌ك سیاسه‌تی سفركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ دراوسێكان به‌ته‌واوی كۆتایی هاتوو له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌م حزبه‌ش وه‌ك ئه‌وانی دیكه‌ی توركیا (ئه‌ڵبه‌ت جیهانه سێیه‌م) له‌و كاته‌ی قسه دێته سه‌ر دیموكراسی و قبوڵكردنی كه‌مینه‌و زۆرینه‌و ژماره‌ی ده‌نگه‌كان و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات، ده‌ست ده‌داته خوڵقاندن و دروستكردنی كێشه‌و ئاڵۆزی و گرفت.
بۆ هه‌ر هێزو گروپێكی سیاسی قبوڵكردنی دیموكراسی له‌بردنه‌وه‌دا هیچ هونه‌رو زیره‌كییه‌ك نییه، به‌ڵكو له‌كاتی دۆڕاندن یان كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كاندا ئه‌م قبوڵكردنه گرنگه. ئه‌وه‌ی له‌توركیا رووده‌دات گه‌ڕانه‌وه‌و ده‌ركه‌وتنی رووی راسته‌قینه‌ی نه‌گۆڕانی عه‌قڵی سیاسی نوخبه‌ی سیاسییه له‌توركیا كه به‌گۆڕانی زه‌مان و ته‌مه‌نی سیاسییه‌كان هێشتا گۆڕان له‌عه‌قڵه‌كاندا به‌دینه‌هاتووه. عه‌قڵی ده‌وڵه‌تداری كاتێك ئه‌توانێت شانازی به‌گۆڕانه‌وه بكات كه‌ئاماده بێت له‌پێناو پاراستنی كیانی خاك و گه‌لدا ده‌ستبه‌رداری عاشق بوونی ده‌سه‌ڵات و كورسی ببێت. پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌یه‌كه‌مین ئه‌زمووندا نه‌یتوانی سه‌برو شه‌كیبایی نیشانبدات و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی نزیكه‌ی ده ساڵه بۆ ئاشته‌وایی ده‌ستی پێكردووه، له‌پێناو خواستی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌یه‌وێت له‌گۆڕی بنێت و بارودۆخی توركیا بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ 20 ساڵ پێش ئێستا، كه ئه‌مه ئاسانه، چونكه هێشتا هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌و بارودۆخه بوونی هه‌بێت به‌هێزن، له‌راستیشدا ته‌نها جیاوازی داد‌و گه‌شه‌پێدان ئه‌م خاڵه بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتر.
داد‌و گه‌شه‌پێدان وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی كارتی كورده‌وه خۆی له‌كێشه ناوخۆییه تازه‌كان ده‌رباز بكات و رۆژانه گوێمان له‌هه‌ڕه‌شه‌و كرداره نابه‌رپرسه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌بێت. ئه‌گه‌رچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا زۆر دیپلۆماسییانه رای ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر چوونه ناو خاكی سوریاوه ده‌ربڕی، به‌ڵام له‌راستیدا توركیا ناتوانێت ئه‌زموونی باكوری قوبروس دوباره بكاته‌وه‌و ئیداره‌ی بدات، به‌تایبه‌ت كه له سوریا له‌گه‌ڵ هێزێكی پته‌وو تۆكمه‌ی به ئه‌زموونی وه‌ك پ.ك.ك رووبه‌ڕووده‌بێته‌وه (بێجگه له‌به‌رژه‌وه‌ندی زۆر وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی). پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان به‌دوای خوڵقاندنی كێشه‌وه‌یه، نزمترین دیوار له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌رێمی كوردستانه. هه‌رێم بۆ توركیا له‌رووی جیۆپۆله‌تیك و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌وه گرنگتره‌و ئه‌و كێشه‌یه‌ی له‌سوریا بۆ توركیا بێته پێشه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان بۆی نایه‌ته پێشێ به‌تایبه‌ت كه له‌هه‌رێم دۆست و پشت و په‌نای هه‌یه. هێشتا بنكه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له‌هه‌رێم جێگیرن و ده‌نگێكی ناڕازیش نییه بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ژماره سه‌ربازه‌ی له‌هه‌رێمن. بێجگه له‌م به‌رژه‌وه‌ندییه دێرینه ئێستا بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌ناو خاكی توركیادا تێپه‌ڕیووه كه له‌رووی یاسای نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه، چونكه هه‌رێم ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌ری نییه توریكا ده‌توانێت به ویستی خۆی كۆنترۆڵی ئه‌و بۆرییه نه‌وته بكات و هه‌رێمیش بۆی نییه له‌هیچ شوێنێك شكات بكات. بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی هه‌رێم له‌ژێر ره‌حمه‌تی سیاسه‌تی توركیادایه (ئه‌گه‌ر بڕیار بێت نه‌وت وه‌ك كۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌كی ئابووری هه‌رێم له‌به‌ر چاو بگیرێت)، ده‌بوو هه‌رێم هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆرییه نه‌وته‌ی توركیا له ئێرانیشه‌وه هه‌مان كاری بكردایه ئه‌و كات ده‌یتوانی بڵێت هێلكه‌كانمان له یه‌ك سه‌به‌ته‌دا نییه‌و له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ناوچه‌كه باشتر تێكه‌ڵ ببێت و دیدی ئه‌و وڵاتانه له‌دیدێكی ئه‌منی بۆ هه‌رێم و كورد بگۆڕێت بۆ دیدی به‌رژه‌وه‌ندی.
توركیا؛ له‌حاڵه‌تی گۆڕانی ناوخۆییدایه‌و له‌رابردووشدا زۆرجار كێشه ناوخۆییه‌كانی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كردووه‌و پێده‌چێت له‌م كاته‌شدا كه زیاتر له‌هه‌ر كاتێكی دیكه چاوی له نفوزی وڵاته‌كه‌یه‌تی له‌ناوچه‌كه‌دا زووتر‌و خێراتر له‌جاران ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی سه‌ربازیش نه‌بێت، بێته‌وه ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی.
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28