ئه‌ڵمانیا.. رێز له بوستانی تێكۆشه‌ر ده‌نرێت
تاراوگە 01:26 PM - 2015-07-04رێز له بوستانی تێكۆشه‌ر ده‌نرێت
زیاتر له ٤٠ ساڵه خه‌ریكی چالاكی وخۆپیشاندان وئاگاداركردنه‌وه‌ی شه‌قامی ئه‌ڵمانیه له‌كێشه‌ی كورد.
له‌هه‌نگاوێكدا به‌ئاڕاسته‌ی خوێندنه‌وه‌و رێزلێنان له‌كه‌سایه‌تیه‌كی دیاروماندو نه‌ناس كه‌هه‌موو ژیانی خۆی بۆ خه‌بات و كوردایه‌تی ته‌رخانكردووه رۆژی ٢٧/٦/٢٠١٥ ناوه‌ندی كلتوری كوردی نۆرنبێرگ به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌كوردستانیان و نوێنه‌ری حزب و لایه‌نه كوردیه‌كان و دۆستان و هاوڕێیانی مه‌راسیمێكی رێزلێنان بۆ تێكۆشه‌رو خۆشه‌ویستی ره‌وه‌ندی كوردی (مامۆستا بوستانی)سازكرد، كه زیاتر له ٤٠ ساڵه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی دڵسۆز بۆ چركه‌ساتێك درێغی نه‌كردووه‌و هه‌میشه له‌هه‌وڵدابووه بۆ ناساندنی كێشه‌ی گه‌له‌كه‌ی به‌شه‌قامی ئه‌ڵمانی ونمونه‌یه‌كی جوانی له‌خه‌باتی كوردستانیانه پێشكه‌ش كردووه، به‌جۆرێك هه‌ست ناكه‌یت خه‌ڵكی كام پارچه‌ی كوردستانه چونكه ئه‌و به‌عه‌شق و خه‌مه‌وه له‌گه‌ڵ ئێش و ئازار‌و مه‌ینه‌تیه‌كانی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستاندایه‌و تاكه خه‌ونی پیرۆزیشی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه.
مامۆستا بوستانی ساڵی ١٩٣٤ (له‌مه‌لاتیا- بوستان)ی باكوری كوردستان له دایكبووه‌و له‌ساڵی١٩٥٧ و هاتۆته وڵاتی ئه‌ڵمانیا، ئێستا ته‌مه‌نی ٨١ سالًَه‌و وه‌ك پیره‌مێردی نه‌مر ده‌ڵێت: (سه‌ری به‌فره كه‌چی هێشتا شه‌رتۆپه‌ڵیه‌تی بۆیاری) رێزلێنانه‌كه‌ش هاوكات بوو له‌گه‌ڵ رۆژی له‌دایكبوونیدا.
سه‌ره‌تا تریفه ئه‌حمه‌د له‌وته‌یه‌كدا به‌رنامه‌ی رێزلێنانه‌كه‌ی راگه‌یاندو دواتر نه‌وزاد قه‌فتان به‌رپرسی ناوه‌ندی كلتوری كوردی نورنبێرگ باسی له گه‌وره‌یی مامۆستا بوستانیكردو وه‌ك ئه‌و وتی: قسه‌كردن له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كی دیار‌و تێكۆشه‌ری وه‌ك مامۆستا بوستانی دوای كاروانێكی دورودرێژ له‌خه‌باتی كوردایه‌تیدا كه‌هه‌میشه وه‌ك پێشمه‌رگه نمونه‌ی هه‌ره‌جوانی خه‌باتی كوردستانیانه‌ی ناو ره‌وه‌ندی كوردی بووه، هه‌روا كاریكی ئاسان نیه..! ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت پاداشتی گه‌وره‌ی بده‌ینه‌وه ده‌بێت هه‌مومان ئومێدمان له‌سه‌ر به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانی هه‌ڵچنین هیواداریشین مامۆستا به‌چاوی خۆی بیبینێ و له‌ئازادیشدا خه‌باتی خۆی بناسێته‌وه‌و بزانێت ئه‌وه‌ی كردویه‌تی هیچی كه‌مترنه‌بووه له‌وپێشمه‌رگانه‌ی كه بۆ ئازادی كردوویانه‌و به‌رهه‌می تێكۆشانی كه‌سانی وه‌ك به‌رێزی بووه.
پاشان ناسری مه‌هابادی به‌وبۆنه‌یه‌وه پارچه شیعرێكی پێشكه‌ش به‌مامۆستا بوستانی و به‌شداربوانكردو شیعرێكی شاعیری گه‌وره ره‌فیق سابیریشی خوێنده‌وه، دواتر نوێنه‌ری ئه‌م حزب و لایه‌نه كوردستانیانه وتاریان خوێنده‌وه:
حزب و لایه‌نه‌كان وتاریان خوێنده‌وه‌و هاورێكانی گوڵبارانی وشه‌یان كرد‌و په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه‌ی لابرا.
*وتاری ده‌سته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌نۆرنبیرگ، وتاری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئیران، وتاری كه‌رتی رێكخستنی نۆرنبێرگی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، وتاری رێكخراوی پارتی دیموكراتی كوردستان، جگه له‌م وتارانه دۆستان و هاوڕێیانی مامۆستا بوستانی به‌وبۆنه‌یه‌وه وتاریان خوێنده‌وه له‌وانه.. كه‌سایه‌تی دیاروچالاكوانی بواری رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان و ده‌سته‌ی كارگێڕی ناوه‌ندی كلتوری كوردی (باستی عه‌زیمی) به‌م جۆره گوزارشتی له‌مامۆستا بوستانیكرد.. بوستانی ده‌توانین بڵێین ئاوریشمێكی پۆڵاین چونكه هه‌میشه بۆته‌بایی، بۆ یه‌كێتی ریزه‌كانی كورد‌و بۆ رزگاری كوردستان به‌بێ جیاوازی كاری كردووه، هه‌مووكات به‌كرده‌وه به‌بیرو مێشك و هه‌موو ئیحساسیه‌وه له‌هه‌موو بۆنه‌و خۆپیشاندان و چالاكیه‌كاندا له‌گه‌ڵمان بووه.. هه‌ربۆیه بۆ مرۆڤێكی وه‌ها گه‌وره سه‌ری رێز داده‌نه‌وێنم، هه‌مانكات شه‌هاب عوسمان پێی وابوو ئه‌م رێزلێنانه‌ی ناوه‌ند بۆ كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ك بوستانی نرخ و به‌های خۆی هه‌یه‌و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی پێشی وابوو مامۆستا بوستانی كه ٨١ ساڵ به‌ر له‌ئێستا له‌پارچه‌یه‌كی داگیركراوی كوردستان له‌دایكبووه چاوی به‌هاوار هه‌ڵهێناوه‌و زمانی به‌كوردستان پژاوه ئه‌م تێكۆشه‌ره پێشمه‌رگه ئاسایه زیاتر له ٤٠ سالی رابردوودا بالوێزێكی دڵسۆز‌و خه‌باتكه‌رو خه‌مخۆری گه‌له‌كه‌ی بووه له‌هه‌ر كۆڕ‌و چالاكیه‌كدا له‌هه‌ر خۆپیشاندانێكدا رۆڵی دیاری خۆی بینیوه‌و ئاڵای كوردستانی به‌شانه‌وه بووه‌و ئه‌ویشی تیا نه‌بوبێت ئه‌وا مامۆستا بوستانی پێوه‌دیار بووه، ئه‌م پیاوه تێكۆشه‌ره ماندونه‌ناسه كه‌ته‌نانه‌ت به‌وته‌مه‌نه‌ی ئێستاشیه‌وه هه‌ناسه بۆ كورد‌و ئازادی كوردستان ئه‌داو نیشتمانی له‌كۆڵ ناوه، ئازار‌و خه‌می گه‌له‌كه‌ی له‌هه‌رچوارپارچه كردۆته تێشووی رێگای خه‌باتی بێ كۆڵنه‌دانی، له‌هه‌موو وێستگه‌ی ئازارێكدا لائه‌دات و یه‌خه‌ی شه‌قام ده‌گرێ و له‌هه‌وڵدا ده‌بێ بۆپه‌یداكردنی پشت و هاوكاری و گه‌یاندنی ئازاری گه‌له‌كه‌ی.
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا تێكۆشه‌ری دێرین و خاوه‌ن ئه‌رشیفی گه‌وره‌ی كاروچالاكیه‌كانی ره‌وه‌ندی كوردی له‌نۆرنبیرگ (تایه‌ر باراوی)له‌م باره‌یه‌وه له‌په‌یڤێكدا بۆ مامۆستا بوستانی وتی: من ٣٠ ساڵه ده‌یناسم و كارم له‌گه‌ڵ كردووه له‌ساڵی ١٩٨٨ وه هه‌موو ئه‌وچالاكی و بۆنه‌و یادانه‌ی كه‌مامۆستا بوستانی به‌شداری تیاكردووه به‌شی هه‌ره‌زۆریم ئه‌رشیف كردووه ئاماژه‌شی به‌وه‌دا ئه‌م تێكۆشه‌ره زۆربه‌ی ئه‌و مۆڵه‌ته ره‌سمیانه‌ی كه بۆ خۆپیشاندان له‌م شاره‌دا وه‌رگیراوه به‌ناوی مامۆستا بوستانیه‌وه بووه.
هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌و بۆنه‌یه‌وه گۆرانی وه‌لاتێ من كوردستانه‌ی بۆ چڕی
له‌وته‌یه‌كیشدا هاوسه‌ری مامۆستا بوستانی (ئه‌سڵیكا قادر) كه كوردی ئیزدی كازاخستانه به‌وبۆنه‌یه‌وه وتی: بوستانی مرۆڤێكی پڕ له‌ئیحساسه هه‌موو ئاواتی ئه‌وه‌یه كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ ببینێت، من كاتێك (بوستان)یم ناسی هه‌تاوێكم لێهه‌ڵهات و ئه‌و هه‌سته‌م لادروستبوو كه‌چیتر تاریكی نابینم، پیرۆزبایی رۆژی له‌دایكبوونی لێكرد‌و هیوای خواست سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی كوردستان به‌چاوی خۆی ببینێت كه هه‌میشه خه‌ون و ئاواتی بووه، به‌و بۆنه‌یه‌وه (ئه‌سڵیكا قادر) به‌هاوكاری میوزیك ژه‌نی هونه‌رمه‌ند ساماڵ گورانی (وه‌لاتی من كوردستانه)ی پێشكه‌ش به مامۆستا كرد‌و به‌شداربوانیش له‌گه‌ڵیا ده‌یانوته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه‌جۆش و خرۆشی ئێواره‌یه‌كی كوردستانی و خۆشه‌ویستی بۆ نیشتمان به‌رجه‌سته‌كرد، وه‌ك نه‌وزاد قه‌فتانیش وتی: ئه‌م گۆرانیه سالی١٩٦٣ (ئه‌سڵیكا قادر) له‌ولاتی ئه‌رمینیا وتویه‌تی و له‌م مه‌راسیمه‌شدا به‌وبۆنه‌یه‌وه پێشكه‌شیكرد، راشیگه‌یاند كه هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رتاش (ئاری حه‌مید) په‌یكه‌رێكی مامۆستا بوستانی به‌وبۆنه‌یه‌وه دروستكردبوو، ئاڵای كوردستان له‌نێوچه‌پڵه‌ڕێزاندا بۆ (بوستانی) له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه لادراو گوڵبارانكرا.
هه‌ربه‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه كێكی ته‌مه‌نی ٨١ ساڵه‌ی پڕ‌شكۆ كه‌ناوی مامۆستا (بوستان)ی و هه‌ربژی كوردستانی له‌سه‌ر نوسرابوو دابه‌شكراو ده‌می به‌شداربوانی شیرینكرد.
هیواداره پێش مردنی ده‌وڵه‌تی كوردی ببینێت
له‌دوایین وته‌شدا، مامۆستا بوستانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئه‌و رێزلینانه ده‌ربڕی و هیوای خواست كه هه‌موان پێكه‌وه بۆ یه‌كێتی كوردان و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كار بكه‌ن وتیشی هیوادارم به‌چاوی خۆم سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی كوردی بیبینم، به‌چه‌پڵه‌رێزان و ماچ و چه‌ندین چه‌پكه گوڵه‌وه كۆتایی به‌مه‌راسیمه‌كه‌هات.
مامۆستا بوستانی تێكۆشه‌رێكی نمونه‌یی، تیكۆشه‌رێك كه له‌خه‌باتی سیاسی و رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كاندا پێگه‌یه‌كی جوانی هه‌یه‌و به‌بێ جیاوازی جێگه‌ی رێزی تێكڕای حزب ولایه‌نه كوردستانیه‌كانه‌و لای ئه‌ڵمانه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه، ئه‌م جۆره كه‌سانه شایسته‌ی هه‌موو رێزلێنانێكن.
PUKmedia شه‌هاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا/ فۆتۆ- تایه‌ر باراوی
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27