كه‌لتوور زه‌نگی بوژانه‌وه‌ی گه‌لانه
ئەدەب وهونەر 06:06 PM - 2015-07-03.
رۆژی دووشه‌مه 22/6/2015 له‌شاری بۆڵزانۆ له‌راگه‌یاندراوی كۆتایی 12هه‌مین فێستیڤاڵی به‌درخان
وڵاتی ئیتاڵیا، دوانزده‌هه‌مین فیستیڤاڵی به‌درخان به هاوكاری ئینستیوتی كوردی له ئیتاڵیا و رێكخراوی كه‌لتووری دیاكۆ له‌ژێر ناونیشانی (كه‌لتوور زه‌نگی بوژانه‌وه‌ی گه‌لانه) له هۆڵیSALA ASLAGO له‌نێو ئاپۆره‌ی كوردان و ئیتاڵیه‌كان به راوه‌ستان بۆ چه‌ند ساتێك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد.
ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌درخان له‌نێوان ساڵانی 2004 بۆ 2015 ، 12 فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامداوه و هه‌موو ساڵێك له هه‌وڵێكی ناوازه‌ی كوردانه‌دا چالاكیه‌كانی خۆی بۆ گه‌یاندن و ناساندنی كه‌لتووری و رۆشنبیری كورد له‌وڵاتان سازده‌كات، به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی پردی رووناكبیری له‌نێوان گه‌لی كورد‌و گه‌لانی دیكه‌دا.
گرنگی فێستیڤاڵی ئه‌مساڵمان له‌وه‌دایه، كه كتێبی (رێزمان و وشه‌نامه‌ی زمانی كوردی) به چاپ گهیاندو بڵاوكرده‌وه، كه له‌لایه‌ن ( قه‌شه ماوریتسیۆ گارزۆنی) یه‌وه له ساڵی 1787ی زاینی نوسراوه، ئه‌وه‌ی ده‌بێت بگوترێت ئه‌م كتێبه به یه‌كه‌م كتێبی كوردی داده‌نرێت.
له ده‌ستپێكی به‌رنامه‌كانی رۆژی یه‌كه‌می فێستیڤاڵ كردنه‌وه‌ی پێشانگای كتێب كه به‌رهه‌مه‌كانی ده‌زگای به‌درخانی له‌خۆ گرتبوو كرایه‌وه، هه‌روه‌ها پێشانگای شێوه‌كاری بۆ هونه‌رمه‌ندان (محه‌مه‌د فه‌تاح و گۆران ئیسماعیل) كه‌چه‌ندین تابلۆی له‌خۆ گرتبوو گوزارشت بوو له‌سروشتی كوردستان و نه‌هامه‌تیه‌كانی گه‌لی كورد،له‌و رۆژه‌دا چه‌ندین نوسه‌رو رۆژنامه‌نووسی ئیتاڵی و میدیای ئیتاڵی سه‌ردانی پێشانگاكانی 12هه‌مین فێستیڤاڵی به‌درخانیان كرد له‌رۆژی یه‌كه‌مدا.
له‌ده‌ست پێكی به‌رنامه‌كاندا د.جاسم توفیق خۆشناو به زمانی كوردی و ئیتاڵی كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی گرنگی سازدانی ئه‌م جۆره فێستیڤاڵانه‌ی (به‌درخان)ی بۆ میوانان روونكرده‌وه و گووتی" ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌زگای به‌درخان بۆ سازدانی ئه‌م جۆره فێستیڤاڵانه ئومێد به‌خش و پربایهخن له‌پێناو زیاتر ناساندنی كه‌لتوور و ئه‌ده‌بیاتی گه‌لی كورد به گه‌لانی دیكه‌ی جیهان،پاشان حه‌مید به‌درخان به‌رپرسی ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌درخان له وته‌یه‌كی كورتدا باسی له‌چۆنیه‌تی سازدانی فێستیڤاڵی به‌درخان و تیشكی خسته سه‌ر دروشمی فێستیڤاڵه‌كه كه به‌دروشمی (كه‌لتوور زه‌نگی بوژانه‌وه‌ی گه‌لانه) كه كوردان به‌هاوكاری گه‌لانی دیكه ده‌توانێت له‌ڕێگای سازدانی ئه‌م فێستیڤاڵانه چاندنی تۆوی خۆشه‌ویستی و ته‌بایی گیانی لێبورده‌یی بچێنێت. هه‌روه‌ها له وته‌كه‌ی خۆیدا باسی ئه‌و چاكه و پشتگیرییه‌ی كرد كه حكومه‌تی ئیتاڵی له‌ئاستی كورد دا ده‌ینوێنێت.
دواتر هیوا ره‌ئوف وتاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی خوێنده‌وه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وڵاتی ئیتاڵیا شانازی به هونه‌ر و مۆسیقا و هونه‌ری ته‌لار سازیه‌وه ده‌كات بۆیه ئه‌مڕۆ ملوانكه‌ی خۆشه‌ویستی ده‌كاته گه‌ردنی میقداد مدحت به‌درخان و هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه نه‌یانهێشت تاریكی باڵ به‌سه‌ر كورد دا بكێشێت، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن د.ماورۆ دیڤێزیستی كه ئه‌ندامێكی چالاكی رێكخراوی گه‌لانی هه‌ڕه‌شه لێكراوه، له وته‌یه‌كدا باسی له نه‌هامه‌تیه‌كانی گه‌لی كورد و گه‌لانی هه‌ڕه‌شه لێكراوی جیهان كرد.
له دوا په‌یڤی خۆیدا گوتی ، ئه‌مرۆ هه‌موو جیهان دۆست و داكۆك كاری سه‌رسه‌ختی گه‌لی كورده، ئێستا ته‌نها شاخه‌كان دۆستی كورد نین، دوا به‌دوای ئه‌وه د.تۆماسۆ بێنیدیك كه ئه‌ویش لێكۆله‌رێكی ئیتاڵیه، گرنگی به سیسته‌می سه‌ربه‌خۆیی ئابوری، له حوكمڕانیه ئۆتۆنۆمیهكاندا، باسێكی پوختی له باره‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه كرد كه رووبه‌ڕوی گه‌لی كورد و گه‌لانی دیكه ده‌بێته‌وه، ئه‌ویش له‌رێگای سازدانی كۆنفڕانسێك گفتی ئه‌وه‌شی دا، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای به‌درخان ئه‌نجام بدرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی ووتاره‌كان (فه‌یسه‌ڵ خۆشناو) سه‌رۆكی رێكخراوی دیاكۆی كه‌لتووری له وته‌یه‌كدا باسی هه‌موو ئه‌و چه‌وسانه‌وه و نه‌هامه‌تی و ماڵ وێرانیه‌ی كرد كه به‌سه‌ر گه‌لی كوردا هاتووه ،وتیشی به‌دڵسۆزی بۆ خاك و نیشتمان و نه‌ته‌وه، ده‌توانین له ڕێگای ئه‌و فێستیڤاڵانه‌وه په‌یامی خۆمان بگه‌یه‌نین.
دوای ته‌واو بوونی خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كان، نمایش كردنی شانۆی (ژنێك ته‌ڕ ته‌ڕ وه‌ك باران له بیابان) له نوسینی ئازاد سه‌وزه و ده‌رهێنانی توانا غه‌نی له‌نواندنی هیوا ره‌ئوف، ئازاد سه‌وزه ،ئاشنا ره‌ئوف، سالار ماهیر، ئاری محه‌مه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م عاسی محمد ره‌مه‌زان كه باس له كاره‌ساتی ئه‌نفال و كیمیاباران و هێرشی دڕندانه و هێرشی تاریك په‌رستانی داعش كه به دوو هێڵی ته‌ریب كه له‌چوارچێوه‌ی نمایشه‌كه به‌رجه‌سته‌كراو و له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه ستایشێكی زۆر كرا.
له‌چالاكیه‌كانی رۆژی دووه‌می 12هه‌مین فێستیڤاڵی به‌ردخان رۆژی سێ شه‌ممه، 23/6/2015 به نمایشكردنی مۆنۆدرامای تارمایی ژنێك كه لهئامادهكردن و نواندن و ده‌رهێنانی فرمێسك مسته‌فا بوو، لهسروتێكی ئاوه‌ڵادا باسی له كێشه‌و مه‌ینه‌تیه‌كانی مرۆڤی ده‌كرد به تایبه‌تی ژن له‌نێو كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا، دوا به دوای ئه‌وه سیمینارێك له‌باره‌ی شاری كه‌ركوكه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئیسماعیل و عه‌بدولله‌تیف گلی پێشكه‌ش كرا، چه‌ندین داتا و زانیاری به‌سوودیان پێشكه‌ش به میوانان كرد.
دواین سیمیناری 12هه‌مین فێستیڤاڵی به‌درخان سه‌باره‌ت به چاپكردنه‌وه‌ی كتێبی رێزمان و ووشه‌نامه‌ی كوردی كه‌له‌لایه‌ن قه‌شه گارزۆنی نوسراوه و ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌درخان بۆ ئه‌م فێستیڤاڵه ئاماده‌و چاپی كردۆته‌وه، له‌لایه‌ن د.جاسم خۆشناو و حه‌مید به‌درخان و یوسف ئه‌حمه‌د مه‌نتك پێشكه‌شكرا.
له كۆتایی هه12مین فێستیڤاڵی به‌درخان له بۆلزانۆی ئیتاڵیا، له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند كیژان ئیبراهیم خه‌یات كۆنسێرتێكی گۆرانی و چڕینی چه‌ندین ئاوازی ناواز به هه‌ردوو زمانی كوردی و ئیتاڵی له نێو چه‌پڵه رێزانی میوانان كۆتایی به پرۆگرامی 12هه‌مین فێستیڤاڵی به‌درخان هات شایانی باسه سازدانی شه‌ش فیستفالی به‌درخان 2010 تا 2015 له‌سه‌ر ئه‌ركی ده‌زگای به‌درخان و میوانانی فیستیفال ئه‌نجام دراوه .
وتاری كۆتایی فێستیڤاڵ له‌لایه‌ن حه‌مید به‌درخان به‌رپرسی ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌درخان خوێندرایه‌وه و له‌پاشان بڕوانامه‌ی رێزلێنان و به‌شداربووان درا به میوانانی فێستیڤاڵ و به‌شداربووانی كوردستان و ئیتاڵیه‌كان.
بریاڕدرا ساڵی 2016 فێستیڤاڵی به‌درخان له‌وڵاتی به‌رازیل ئه‌نجام بدرێت.
PUKmedia
لیژنه‌ی باڵای 12مین فێستیڤاڵی به‌درخان
بۆلزانۆ-ئیتاڵیا
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ زیندانیان و نه‌خۆشان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24