riklam

ته‌كنه‌لۆژیا ده‌بێته‌ میراتگر له‌ زه‌ویدا

تەکنەلۆجیا 12:46 PM - 2015-07-03
ته‌كنه‌لۆژیا ده‌بێته‌ میراتگر له‌ زه‌ویدا

ته‌كنه‌لۆژیا ده‌بێته‌ میراتگر له‌ زه‌ویدا

له‌ چه‌ند ساڵی رابردووداو دوای ئه‌وبه‌ره‌وپێشچوونه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا به‌خۆوه‌ بینویه‌تی، چه‌ندین پسپۆڕو زانای جیهانی هۆشداری ده‌ده‌ن له‌باره‌ی له‌ له‌ناوچونی شارستانیه‌ت و مرۆڤایه‌تی.

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانكۆی ئۆكسفۆرد ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ مرۆڤایه‌تی رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی بۆته‌وه‌ به‌هۆی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ندین رۆبۆت و ئامێری زیره‌ك كه‌ له‌ كۆتاییدا سه‌ری مرۆڤایه‌تی ده‌خوات و ده‌بێته‌ میراتگر له‌ زه‌ویدا.

به‌لای پسپۆڕانه‌وه‌ دوور نیه‌ رووداوه‌كانی نێو فیلمه‌ خه‌یاڵه‌ زانسیتیه‌كان ببنه‌ راستی و رۆبۆت و ئامێره‌ زیره‌كه‌كانی تر ببنه‌ كوێخاو مرۆڤه‌كان بكه‌نه‌ به‌نده‌و كاروباره‌كانیانی پێڕایی بكه‌ن.

یه‌كێك له‌ پسپۆڕان ئاماژه‌ به‌ فیلمی "Terminator" ی ئایكۆنی هونه‌ری " ئارۆنۆڵد شوارزنگه‌" ده‌كات كه‌ باس له‌ باڵاده‌ستی رۆبۆت و زانستی ته‌كنه‌لۆژیا ده‌كات به‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket