riklam

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی یاداشتێك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات

جینۆساید‌‌ 01:58 PM - 2015-07-02
له‌كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ناو په‌رله‌مان ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ست نه‌هێنا

له‌كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ناو په‌رله‌مان ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ست نه‌هێنا

په‌رله‌مانتارێك له‌به‌ر دیارینه‌كردنی ماوه‌ بۆ كۆچكردنی كه‌سوكاری تاقانه‌كان داوا له‌سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات، پرۆژه‌ یاسای تاقانه‌كانی جینۆساید ئیمزا نه‌كات و بیگه‌ڕێنه‌ێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان.

ساڵح فه‌قێ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌یاداشتێكدا كه‌ له‌ رۆژی ٣٠\٦\٢٠١٥ ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمم كردووه‌، داوام له‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌ كه‌ پرۆژه‌ یاسای تاقانه‌كان ئیمزا نه‌كات و بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان.

وتیشی: له‌كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ناو په‌رله‌مان ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ست نه‌هێنا، بۆ مه‌به‌ستمانه‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی له‌م پرۆژه‌ یاسایه‌دا ماوه‌ بۆ كۆچكردنی كه‌سوكاری تاقه‌نه‌كان دیارینه‌كراوه‌ داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ ده‌كات.


PUKmedia  دیار ستار

ده‌قی یاداشته‌كه‌ به‌وێنه‌...

485310272015_666555.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket