riklam

سرودێكی ئاینی بۆ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز

ئەدەب وهونەر 02:49 AM - 2015-07-02
.

.

ساڵانه‌ و له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز هونه‌رمه‌ندانی گۆرانبێژ بۆ گه‌وره‌یی ئه‌و مانگه‌ سروودی ئاینی تۆمار و بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگاندیش به‌دریژیی ره‌مه‌زان ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ شه‌وانه‌ په‌خش ده‌كه‌ن .

له‌ ئیستاشدا ستافێك له‌ شاری كۆیه‌ سه‌رقاڵی وێنه‌گرتنی سرودێكی تازه‌ی ئاینین به‌ناوی (الله حی الله) .

سه‌باره‌ت به‌و كاره‌ دانه‌ر هاوار وێنه‌گر و مۆنتێری ئه‌و به‌رهه‌مه‌ تایبه‌ت به‌ pukmedia ی راگه‌یاند :به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ویستمان به‌رهه‌مێكی ئاینی تۆمار و كلیپ و بڵاو بكه‌ینه‌وه‌ به‌ناوی (الله حی الله) .

ئه‌م سرووده‌  له‌ وتنی مه‌لا ڕه‌وه‌ند رزگار و ئاوازی نه‌ورۆز مه‌ولوود و ڕوناكی كردار كامیل و ده‌رهێنانی ڕه‌وه‌ز مه‌ولووده‌، و خۆشم كاری وێنه‌گرتن و مۆنتاژی بۆ ده‌كه‌م .

وتیشی" له‌ ئیستاشدا وێنه‌گرتنی كۆتایی هاتوه‌ و مۆنتاژی بۆ ده‌كرێت و سه‌رجه‌می لۆكه‌یشنه‌كانیشمان له‌ قشڵه‌ی كۆیه‌ وێنه‌گرتووه‌ وله‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ و ئه‌م سروده‌ به‌رهه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ری كۆیه‌ یه‌ .

 

PUKmedia  ئاری مسته‌فا 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket