riklam

دوایین ئاماری شه‌هیدانی كۆبانێ ئاشكرا ده‌كرێت

جینۆساید‌‌ 02:49 PM - 2015-06-27
.

.

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌نجامی هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر كۆبانێ و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری شه‌هید بوون، گه‌یشته‌ 201 كه‌س و شاری كۆبانێش به‌ ته‌واوی له‌ چه‌كداران پاككرایه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ئانها كه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ی گه‌ڕۆكی كۆبانی ده‌ستی كه‌وتووه‌، ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌ له‌ئه‌نجامی هێرشی چه‌ته‌كانی داعش بۆ سه‌ر شاری كۆبانێ و گوندی به‌رخ بۆتاندا شه‌هیدبوون گه‌یشتووه‌ته‌ 201 كه‌س، كه‌ زۆربه‌ی قوربانییه‌كان ژن و منداڵن و ژماره‌ی برینداره‌كانیش 249 كه‌سه‌.

شه‌ره‌ڤانانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ هه‌موو ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌یان پاككردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تیرۆرستان جێگای خۆیان تێداكردبوویه‌وه‌و سه‌عات 12:00 نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌ته‌واوی پاككراوه‌ته‌وه‌.

شه‌ڕڤانان نه‌خۆشخانه‌ی مشته‌نور، گه‌ڕه‌كی مه‌كته‌لێ و گه‌ڕه‌كی شه‌هیدمۆر به‌ته‌واوی له‌چه‌ته‌كان پاكده‌كه‌نه‌وه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی شه‌ره‌ڤانان له‌گونده‌كانی باشوری كۆبانێ به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia رۆژنیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket