كۆمه‌ڵه‌ی رێكخستنه دێرینه‌كان كۆنگره ده‌به‌ستێت
ی.ن.ک 02:14 PM - 2015-05-25له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم 18هه‌زار ئه‌ندام له خۆده‌گرێت
سه‌ره‌تای دروستبوونی كۆمه‌ڵه‌ی رێكخستنه دێرینه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بیرۆكه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆك مام جه‌لال كه له‌ساڵی 2009 دا بڕیاری دا ده‌سته‌ی داكۆكی كار نه‌مێنێت ببێت به‌كۆمه‌ڵه‌ی رێكخستنه دێرینه‌كان، له ئێستاشدا كۆمه‌ڵه‌كه خاوه‌نی 18 هه‌زار ئه‌ندامه.
دلێر عبدول كه‌ریم سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی رێكخستنه دێرینه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: زیندانانی سیاسی و كه‌مئه‌ندامان و چه‌ندین توێژی جیا ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، به‌ڵام ته‌نیا رێكخستنه دێرینه‌كان بوون كه كۆمه‌ڵه‌یان نه‌بوو، رێكخراوێكیان نه‌بوو واته ئامانجی دروستبوونی كۆمه‌ڵه بۆئه‌وه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێشمه‌رگه دێرینه‌كان دوركه‌وتبوونه‌وه‌و فه‌رامۆش كرابوون، بۆیه وابه‌باش زانرا یه‌كێتی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌ت به خزمه‌تكردنی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان دابمه‌زرێنێت.
سه‌باره‌ت به كار‌و چالاكی كۆمه‌ڵه‌ی رێكخستنه دێرینه‌كان سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد: یه‌كێك له ئه‌ركه گرنگه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه ئه‌وه‌یه كه له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا ئه‌ندامه‌كان له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌شداری ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی له نێوان ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌و توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگا دروستده‌كه‌ن.
ده‌رباره‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان دلێر عه‌بدول كه‌ریم رونیكرده‌وه: كۆمه‌ڵه‌ی رێكخستنه دێرینه‌كان كۆنگره‌ی یه‌كه‌می له 14/12/2013 به‌ستووه، له كۆتای ئه‌مساڵیشدا كۆمه‌ڵه كۆنگره‌ی دووه‌می خۆی ده‌به‌ستێت له ئێستاشدا ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ به‌ستنی كۆنگره كراوه.
كۆمه‌ڵه‌ی رێكخستنه دێرینه‌كان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم 18هه‌زار ئه‌ندام له خۆده‌گرێت، له هه‌موو شاره‌كان ناوه‌ندی هه‌یه له‌وانه ناوه‌ندی سۆران و هه‌ولێرو كه‌ركوك، هه‌روه‌ها له هه‌موو قه‌زاكانیش نوێنه‌رایه‌تی هه‌یه.
سه‌باره‌ت به مه‌رجی بوون به ئه‌ندام سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی رێكخستنه دێرینه‌كان دلێر عه‌بدولكه‌ریم وتی: ئه‌و هه‌ڤاڵه‌ی ده‌بێت به‌ئه‌ندام پێویسته پێش راپه‌رین كاری رێكخستنی كردبێت یان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئۆرگانه‌كان هه‌بێت یان له‌گه‌ڵ تیپه‌كان كاری كردبێت، هه‌روه‌ها پشگیری دوو هه‌ڤاڵ بهێنێت.
سه‌باره‌ت به‌و خزمه‌تانه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌وه پێشكه‌ش به رێكخستنه دێریینه‌كان ده‌كرێت ئاشكرایكرد: له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی شۆرش به پشگیری كۆمه‌ڵه هه‌موو چاره‌سه‌رێك به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆ ئه‌ندامه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات، هه‌روه‌ها مه‌دالیای رێزلێنان ده‌به‌خشرێته بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان.
وتیشی: تائێستا 460 ئه‌ندامی خانه‌نیشینیان هه‌یه‌و له به‌رنامه‌یاندایه كه كۆمه‌ڵێك ئه‌ندامی تر خانه‌نشین بكه‌ن.
له‌باره‌ی كار‌و چالاكیه‌كانیان بۆ یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی رێكخستنه دێرینه‌كان رایگه‌یاند: ئامانجی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه ئه‌وه‌یه یه‌كێتی سه‌ركه‌وێت و به‌ره‌و پێشكه‌وتنی زیاتر هه‌نگاو بنێت، بۆیه به پێویستی ده‌زانین به زۆرترین ئه‌ندام به‌شداری یاده‌كه بكه‌ین، هه‌روه‌ها مه‌دالیای رێزلێنانی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان پێشكه‌ش به لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به تایبه‌ت ماڵه شه‌هیده‌كان بكه‌ین.
PUKmedia تریفه حه‌سه‌ن
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28