riklam

ته‌ئكید له‌یه‌كێتیی ناو یه‌كێتی كرایه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 11:17 AM - 2015-05-25
ته‌ئكید له‌یه‌كێتیی ناو یه‌كێتی كرایه‌وه‌

ته‌ئكید له‌یه‌كێتیی ناو یه‌كێتی كرایه‌وه‌

دوێنێ 24/5 خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، به‌هاوڕێیه‌تی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سه‌ردانی مه‌كته‌بی رێكخستنی كرد‌و له‌لایه‌ن ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و ژماره‌یه‌ك له‌هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌به‌وه‌ پێشوازییكران.

له‌دیدارێكدا خاتوو هێرۆ، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی رێكخستن خواست‌و ده‌ستخۆشی لێكردن بۆ راپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان‌و ئومێدی گه‌شه‌ی زیاتری خواست بۆ رێكخستنه‌كان. هه‌ر له‌و دیداره‌دا باس له‌پیرۆزیی‌و به‌رزڕاگرتنی یادی 40 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرا‌و هه‌ردوولا هیوایان خواست یاده‌كه‌ ببێته‌مایه‌ی پته‌وكردن‌و به‌هێزكردنی ریزه‌كانی نێو ی.ن.ك‌و یه‌كڕیزیی یه‌كێتیی ناو یه‌كێتی.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شدا لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستن سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ی كرد.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket