riklam

بەڤیدیۆ.. رۆیتەرز چۆن باسی ئەمنە سورەكەی سلێمانی دەكات

جینۆساید‌‌ 09:01 PM - 2015-05-24
له‌سه‌رده‌می رژێمدا شوێنی ئه‌شكه‌نجه‌دانی رۆڵه‌كانی كورد بوو

له‌سه‌رده‌می رژێمدا شوێنی ئه‌شكه‌نجه‌دانی رۆڵه‌كانی كورد بوو

لەمۆزەخانەی ئەمنە سورەكە دەكات و ئەو تراژیدیایانەی گەلی كورد دەگێڕێتەوە كە رۆڵەكانی كورد لەڕێی ئەو زیندانەی سەردەمی رژێمی بەعسەوە بەئامێری كارەبایی ئەشكەنجە دراون.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز  لەبارەی ئەمنە سورەكەی سلێمانی دەڵێت: لەناوەڕاستی شاری سلێمانی هەرێمی كوردستان مۆزەخانەیەك بوونی هەیە كە لەسەردەمی رژێمی روخاوی بەعسدا پێش راپەڕینەكەی ساڵی 1991ی گەلی كورد كۆمەڵگەی دەزگای هەواڵگری رژێمەكەی سەدام حسێن بووە.

هەر لەو راپۆرتەدا ئاماژەی بەو ژوورانەداوە كە رۆڵەكانی گەلی كوردی بەشێوەی تاكە كەسی تێیدا زیندانی كراون و لەو شوێنانەشدا ئەشكەنجەدراون، ئەوەشی خستوەتەڕوو كە هەر لەو مۆزەخانەدا بەشی تایبەت تەرخانكراوەو تراژیدیای كارەساتی ئەنفال دەگێڕێنەوە كە لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا مۆزەخانەی تری لەو شێوەیە نیە.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket