riklam

مەلا بەختیار:یەكێتی پشتیوانی بێ‌ ئەملاو ئەولای باكوری كوردستانە

ی.ن.ک‌‌ 08:00 PM - 2015-05-24
 یەكێتی لەتەمەنیدا هیچ ساڵێكی بەبێ‌ شەڕو بەرگری لەخاك نەتەوە تێنەپەڕاندووە

یەكێتی لەتەمەنیدا هیچ ساڵێكی بەبێ‌ شەڕو بەرگری لەخاك نەتەوە تێنەپەڕاندووە

مەلا بەختیار بەوتارێكی هەمەلایەنە لێپرسراوێتی‌و چۆنێتی باشتر راپەڕاندنی ئەرك‌و بەپرسیارێتییەكانی كادرانی مەكتەبی سیاسی روندەكاتەوەو ئاماژە بەیادی چڵ ساڵەی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان‌و هەڵبژاردنەكانی توركیا دەكات‌و ئومێدی سەركەوتنیش بۆ هەدەپە دەخوازێت.

ئەمڕۆ 2015/5/24 بەچاودێری لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی‌و بەمارشی مەشخەڵان‌و وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان،  بۆردی ناوەندی كادران، بەهاوكاری سكرتاریەتی مەكتەبی سیاسی، خولێكی بۆ كادران‌و كارمەندانی مەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، بەئامانجی چۆنێتی  باشتر راپەڕاندنی ئەرك‌و بەرپرسیارێتییەكانی سەرشانیان دەستپێكرد.

لەوتەیەكیشدا، كە یەكەمین موحازەرەی خولەكە بوو، مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، سوپاسی بۆردی ناوەندی كادرانی كرد، كە لەسەر پێشنیازی دەستەی كارگێڕی خولەكەی بۆ كادران‌و فەرمانبەرانی مەكتەی سیاسی كردۆتەوەو بەیداریكردنی ئەركەكانی سەرشانی كادران‌و كارمەندانی مەكتەبی سیاسی لێپرسراوێتییەكانانی رونتركردەوەو لەپێناو چۆنێتی باشتر راپەڕاندنی ئەركە‌و بەرپرسیارێتییەكانیشیاندا، چەندین سەرنجی پێویست‌و رێنمایی زانستی ئەو تۆی خستەڕوو، كە تیایدا جەختكردنەوە بوو لەو باوەڕەی كە مەكتەبی سیاسی، ماڵی سەرجەم هەڤاڵان، دۆستان‌و لایەنگرانی یەكێتییە بەبێ‌ جیاوازیی‌و لەپێشەوەی هەمووشماندا، ماڵی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدەكانمانە‌و وتیشی: ئەم خولە بەئامانجی ئەوەیە، كە سەرجەم كادران‌و كارمەندانی مەكتەبی سیاسی، بەئاستێكی زانستی باشترەوە، بۆ پێویستی راپەڕاندنی باشتری ئەركەكانیانە، بەپێی ئەو یاساو رێسایانەی  كە لەدنیادا پەیڕەو دەكرێت‌و تەئكیدیشی كردەوە، كە "هەر لەهەڤاڵانی كارمەندانی پرسگەوە، تاوەكو دەستەی كارگێڕی، ئەركمان خزمەتكردن‌و بەباشترین شێوە راپەڕاندنی كاری هەر هەڤاڵ‌و دۆستێكە، كە سەردانی مەكتەبی سیاسی دەكات"‌و راشیگەیاند: كادرو كارمەندان، دەبێ‌ لێپرسراوانە‌و بەوردی دەربەستی باشتر راپەڕاندنی ئەركانیان بن.

مەلا بەختیار، جەختیشیكردەوە:یەكێتیی، حزبێكین كە دەبێ‌ لەكار‌و هەڵسوكەوتی مەدەنی نموونەبین لەخزمەتكردنی هەڤاڵانمان، نمونەبین لەپەرۆشانە خزمەتكردنی هاووڵاتیانمان. چونكە ئەگەر بەمێژووماندا بڕوانین، مێژوویەكمان هەیە نموونەیەو جێگەی شانازییە. لەقوربانیدان بەهەمانشێوە، لەفكرو ئەقڵ‌و لۆژیكیشدا، حزبێكی دیموكرات‌و سۆسیال دیموكراتین‌و لەدنیاشدا، سۆسیال دیموكراتەكان نموونەی جوانی ئەتەكێتن‌و شارستانییەتی نوێش بونیاد دەنێن، بۆیە پێویستە هەڤاڵانیشمان لێبڕاوانە لەئاستی پێویستی راپەڕاندنی ئەركەكانی سەرشانیاندا بن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هەفتەیەكی تر یادی چل ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە‌و ئەو چل ساڵەش لەتەمەنی یەكێتی، كە هیچ ساڵێكی بەبێ‌ شەڕو بەرگری لەخاك نەتەوە، هیچ ساڵێكی بەبێ‌ ململانێیەكی سەختی سیاسی، كۆمەڵایەتیی، ئەمنی‌و عەسكەری تێنەپەڕاندووە. یەكێتییەك كە هەرچی قۆناغی ناخۆش هەیە لەمێژووی شۆڕشی گەلاندا، بەسەر یەكێتیی هاتووەو هەرچی بەدبەختیی، دوژمن، پیلان‌و داگیركەر هەیە، یەكێتیی هەمووی بینیوە‌و لەناو ئەم هەموو ژانەدا لەدایكبووەو لەكۆشی ئەم نەتەوەیەشدا گەورە بووە، پێگەیشتووەو ئێستاش یەكێتییەكەمان، یەكێتییەكە كە دۆست‌و دوژمن حسابی سەنگ‌و قورسایی‌و پێگەی خۆی بۆ دەكات.

وتیشی: بەشبەحاڵی خۆم، دەزانم كەموكوڕیمان هەیە، گەندەڵی هەیە، بەڵام شانازیش بەوەوە دەكەم، كە یەكێتیی‌و  شۆڕشی كوردستان، ئەزمونی دیموكراسی كوردستان، ئەگەر بەراورد بكەین بەچەندین لەشۆڕشە هاوشێوەكانمان، ئێمە زیاترمان بەدیهێناوە، بەڵام هاوكاتیش نابێ‌ چاو لەكەموكوڕییەكانیش بپۆشین‌و پێویستە رەخنەیان لێبگرین.

هەر لەموحازەرەكەیدا، مەلا بەختیار، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە چەند رۆژێك دوای یادی یەكێتیی، لە(7)ی حوزەیران گەورەترین هەڵبژاردن لەتوركیا بەڕێوەدەچێت‌و لەو بارەیەشەوە، وێڕای خوێندنەوەی ئەو هەلومەرجەی لەو وڵاتەدا رەخساوەو ئەو ئەگەرەكانی كە دەكرێ‌ رووبدەن، تەئكیدیی لەهەڵوێستی یەكێتیی كردەوە، كە "یەكێتیی، هەڵوێستێكی دیموكراسیخوازی هاوچەرخی هەیە‌و پشتیوانی بێ‌ ئەملاو ئەولای باكوری كوردستانە"‌و لەو بارەیەشەوە، بەئاماژەكردن بۆ سەركەوتنە سەربازییەكان، لەباشورو رۆژئاوای كوردستان، رایگەیاند "ئومێدەوارم هەدەپەش، بەهەمانشێوەی سەركەوتنە سەربازییەكانی باشورو رۆژئاوا، لەباكوری كوردستان، سەركەوتنێكی سیاسی بەرچاو بەدەستبهێنێت"‌و وتیشی: ئومێدەوارین هەموو لایەك، بەپێی تێگەیشتنی خۆیی‌و سەرەڕای ناكۆكیی‌و جیاوازییە ئایدۆلۆجییەكان، لەم وێستگە مێژوییەی باكوری كوردستان پێیدا تێدەپەڕێت، پشتیوانی باكور بكەن، چونكە پرسی ئایدۆلۆجی‌و بیروباوەڕ جیاوازەو پرسی نەتەوەیی‌و پرسی دیموكراتی جیاوازە، بۆیە وەكو یەكێتیی، لەسەر پرسی نەتەوەیی، سەركەوتنی دیموكراسی، بەدیهێنانی مافی گەلانی توركیا، پشتیوانی پرۆسە دیموكراسییەكە دەكەین‌و ئومێدەواریشین، كە هەدەپە سەركەوتنێكی گەورە بەدەستبهێنن‌و ئەو سەركەوتنەش دەبێت بەمایەی شانازییەكی گەورە بۆ هەموولایەكمان، سەرەنجامش ئەو سەركەوتنەی بەدیدێت، هاوكێشە سیاسی، كۆمەلایەتی، یاسایییەكانی دەوڵەتی توركیا بەرەو گۆڕان دەبات‌و لەو روانگەیەشەوە، پشتیوانییەكانی یەكێتیی بۆ رۆژئاوای كوردستانیشی بەنموونە ئومیدێكی تری نەتەوەكەمان هێنایەوەو راشگەیاند: "وەكو یەكێتیی، هەڵوێستی خۆمان لەمێژوودا نەخشاندووە‌و لەهەڵوێستەكانیشماندا بەهەڵە نەچووین. كاتێك پشتیوانی رۆژئاوامان كرد لەیەكەمین شەڕی سەرێ‌ كانی، كاملا سیاسەتی ئێمەی دەسەلماند؛ كاتێك بۆ كۆبانێ‌، هەموو توانامان خستەكار، دیسان قبوڵ نەدەكرا، بەڵام رووداوەكان سیاسەتی راستی یەكێتیان چەسپاند، بۆیە ئەگەر لەباكوریش هەدەپە سەربكەوێ‌ هەڵوێستمان روونەو ئەگەر سەریش نەكەوێت، ئەوا یەكێتیی وەكو هەمیشە لەخۆشی‌و ناخۆشییەكاندا لەگەڵ نەتەوەكەماندایە".

PUKmedia

 

 

5859162452015_89.jpg

90172452015_888.JPG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket