فێنك ئه‌حمه‌د: عه‌شقێكی تایبه‌تیم بۆ كاره‌كه‌م هه‌یه
چاوپێکەوتن 11:17 AM - 2015-05-24فێنك ئه‌حمه‌د ئاماده‌كارو پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی پانۆرامای كه‌ناڵی كوردسات
فێنك ئه‌حمه‌د كه ئاماده‌كارو پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی پانۆرامایه له‌كه‌ناڵی كوردسات، به‌رنامه‌یه‌كی سیاسییه‌و تێیدا باس له‌بابه‌ت و مه‌سه‌له سیاسییه هه‌نوكه‌ییه‌كانی ئه‌مڕۆی كوردستان و ناوچه‌كه ده‌كرێت و هه‌ر جاره‌و میوانداریی چه‌ند میوانێك ده‌كرێت كه هه‌ر یه‌كه‌و به‌پێی پسپۆریی خۆیان قسه‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كان ده‌كه‌ن، فێنك ئه‌حمه‌د-یش وه‌كو ژنه بێژه‌رو پێشكه‌شكارێكی دیار‌و سه‌ركه‌وتوو له‌سه‌ر شاشه، هه‌روه‌ها وه‌كو ژنێك و دایكێك حه‌زمانكرد له‌ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ-دا به‌سه‌ری بكه‌ینه‌وه‌و كۆمه‌ڵێك پرسیاری ئاراسته بكه‌ین ده‌رباره‌ی كار‌و به‌رنامه‌كه‌ی هه‌روه‌ها وه‌كو ژنێك و دایكێك، ئه‌ویش به‌مشێوه‌یه بۆمان دوواو سه‌ره‌تا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن پێناسه‌ی خۆی ده‌كات چ وه‌كو ژنێك و چ وه‌كو بێژه‌رێك وتی: من فێنك ئه‌حمه‌د ئاماده‌كارو پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی پانۆراما-م و وه‌كو هه‌موو ژنێكی ئاسایی كارێكم هه‌یه كه عه‌شقێكی تایبه‌تیم هه‌یه بۆ كاره‌كه‌ی خۆم.
* دیاره كاركردن وه‌كو ژنێك له‌بواری راگه‌یاندندا هه‌میشه كارێكی ئاسان نه‌بووه به‌تایبه‌تی ده‌ركه‌وتن له‌سه‌ر شاشه‌ی تی ڤی و زۆرجار ده‌وترێت ئه‌و كاره بۆ ژن قورسه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و بواره‌ی كاری تێدا ده‌كات سیاسی بێت كه به مه‌یدانی پیاوان ناسراوه‌و له‌م وڵاتانه‌ی وه‌كو ئێمه‌دا كه‌م ژن هه‌یه توانیبێتی جێده‌ستی دیار بێت و ده‌ربكه‌وێت و به توانا بێت، تۆ له‌و باره‌یه‌وه راو چییه ئایا خۆ جێكردنه‌وه له‌و بواره‌داو ده‌ركه‌ون كارێكی ئاسانه؟
- له‌ڕاستیدا كاركردن له‌به‌رنامه‌ی سیاسی‌دا منیش له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌ی تۆم زۆر قورسه نه‌ك ته‌نها قورس، به‌ڵكو زۆر قورسیشه هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ده‌بێت تۆ زۆر به به‌رپرسیارانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بكه‌یت به‌تایبه‌ت له‌دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستاندا كه دۆخێكه جیاوازه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كانی رابردوو، چونكه به‌چه‌ندین قۆناغدا تێپه‌ریووین و له‌وانه‌یه چه‌ندین قۆناغی تر چاوه‌رێمان بكات و سه‌باره‌ت به‌كاركردنی من له‌ڕاگه‌یاندنداو ده‌ركه‌وتنم له‌سه‌ر شاشه‌و كاركردنم له‌بواری سیاسه‌تدا ئه‌مه قورسه بۆ من، به‌ڵام من توانیمه ئه‌و هه‌نگاوانه ببڕم و توانیمه ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی هاتوونه‌ته رێگام و رێگریان لێکردووم بیشكێنم له‌وانه‌یه ئه‌مه له ژنێكه‌وه بۆ ژنێكی تر جیاواز بێت، به‌پێی ئه‌و سروشته‌و ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌ی كه كاری تێدا ده‌كه‌یت و تێیدا ده‌ژی من خێزانه‌كه‌م زۆر هاوكارم بوون و هه‌میشه پشتگیرم بوون هه‌ر له منداڵیمه‌وه تا ئێستا باوكم پشتگیرییه‌كی ته‌واوه‌تی كردووم، بۆیه سه‌ركه‌وتوو بووم له‌دوای ئه‌ویش هاوسه‌ره‌كه‌م زۆر هاوكاریكردووم.
*وه‌كو ئاماژه‌مان كردووه به‌ڕێوه‌بردنی تۆ بۆ به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی وه‌كو به‌رنامه‌ی پانۆراما زۆر به‌متمانه‌وه ده‌كه‌یت و پێته‌وه دیاره كه باكگراوندێكی باشت هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك كه میوانه‌كانت گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، چۆن زانیارییه‌كانت ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌یت كاتێك چه‌ند میوانێك دێن و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌یت؟
-به‌دڵنیایه‌وه هه‌ر كه‌سێك ئاماده‌كاری به‌رنامه‌یه‌ك بێت ده‌بێت رۆژانه به‌شێكی زۆری له‌كاته‌كه‌ی به‌وه بباته‌سه‌ر كه بخوێنێته‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ رووداوه‌كان بكات من ده‌توانم بڵێم قوڵ بوومه‌ته‌وه له‌ڕووداوه سیاسیه‌كاندا به‌شێكی زۆری كاته‌كانم بۆ خوێندنه‌وه‌و به‌دواداچوونی رووداوه‌كان و بابه‌ته سیاسیه‌كان ته‌رخان كردووه‌و ئه‌و پرسیارانه‌ی كه ده‌یكه‌م به‌دڵنیاییه‌وه له‌میانی گفتوگۆ‌و قسه‌ی میوانه‌كانه‌وه من پرسیار ده‌كه‌م.
* زانراوه بواری راگه‌یاندن واده‌كات زۆربه‌ی كاته‌كانی ئه‌و كه‌سه داگیر بكات كه كاری تێده‌كات و شوێنێكی وا بۆ ژیانی خێزانیی ناهێڵێته‌وه تۆ وه‌كو ژنێك توانیووته ئه‌و باڵانسه رابگریت؟ هه‌ست ناكه‌یت زۆرجار ده‌ركه‌وتن له‌بواری راگه‌یاندنداو پێشكه‌وتن له‌و بواره‌دا باجه‌كه‌ی ماڵ و خێزانه‌كه‌ت ده‌یده‌ن كه به‌سه‌ربردنی كاتێكی زۆره دوور له‌وان؟
-من به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌میه‌كیشم هه‌بێت به‌رامبه‌ر خێزانه‌كه‌م توانیوومه باڵانس رابگرم، به‌ڕاستی كاركردن له‌به‌رنامه‌یه‌كی سیاسیی و ئاماده‌كاری به‌رنامه‌كه بیت به دڵنیایه‌وه به‌شێكی زۆری كاته‌كانی رۆژه‌كه‌ت ده‌بات، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت من هه‌وڵمداوه بێگومان ئه‌مه به‌شێكی زۆریشی بۆ یارمه‌تیدانی هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و چاوپۆشی له‌وه‌ش كردووه كه هه‌ندێكجار من غه‌دریان لێده‌كه‌م وه‌كو خێزان.
*كاری راگه‌یاندن تا چه‌ند كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر ژیانی هاوسه‌رییت و وه‌كو ژنێك و وه‌كو دایكێك دوور له‌كاری راگه‌یاندن كاته‌كانت چۆن ته‌رخان ده‌كه‌یت بۆ ژیانی تایبه‌تی خۆت و خێزانه‌كه‌ت؟
- من ده‌توانم بڵێم له‌هه‌فته‌یه‌كدا شه‌ش رۆژی قوڵبوومه‌ته‌وه له‌ناو راگه‌یاندندا ته‌نها رۆژێكم هه‌یه ئه‌و رۆژه‌ش له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌م ده‌به‌مه‌سه‌ر ئه‌ویش له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م و كچه‌كه‌م وماڵی باوكم به‌سه‌ری ده‌به‌م.
*دایكایه‌تی وای لێنه‌كردوویت بیر له‌وه بكه‌یته‌وه واز له‌كاری راگه‌یاندن بێنیت تاوه‌كو كاتی زیاتر له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت به‌سه‌ر به‌ریت؟
- نه‌خێر هه‌رگیز بیرم له‌وه نه‌كردۆته‌وه واز له‌كاری راگه‌یاندن بێنم، ئه‌وه‌ش جۆرێكه له‌به‌رپرسیاریه‌تی له‌سه‌ر شانمه‌و هه‌وڵده‌ده‌م تا بتوانم هه‌ردووكی به‌سه‌ركه‌وتووانه ببڕم ، هه‌م دایكێكی باش بم و هه‌م راگه‌یاندنكارێكی باش بم.
*هه‌میشه زۆربه‌ی بێژه‌ره ژنه‌كان زیاتر به‌رنامه‌و بابه‌ته خێزانیی و ئه‌و به‌رنامانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ژنه‌وه هه‌یه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن یان به‌رنامه‌ی هونه‌رییه‌كان، به‌ڵام كه‌م ژن هه‌یه بوێرێت خۆی له‌به‌رنامه‌ی سیاسی بدات و نه‌ك ئه‌وه، بگره تێیدا سه‌ركه‌وتوو بێت، ئایا تۆ چۆن ئه‌و بواره‌ت هه‌ڵبژارد حه‌زی خۆت بووه یان رێكه‌وت بووه؟
- ده‌توانم بڵێم حه‌زی خۆم بو‌و هه‌روه‌ها سه‌ره‌تای كاركردنم له‌كوردساته‌وه ده‌ستی پێكرد من سه‌ره‌تا له‌به‌شی هه‌واڵ كارم ده‌كردو بووم به هه‌واڵسازو كاری هه‌واڵسازیم ده‌كرد به شێوه‌یه‌ك قوڵبومه‌وه تێیدا من خۆم له‌و بواره‌دا بینییه‌وه‌و نه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی یاخود به‌رنامه‌یه‌كی تر.
* دواجار كاركردن له‌بابه‌ته سیاسییه‌كاندا پێویستی به‌چییه؟ بۆئه‌وه‌ی وه‌كو تۆ كار له‌به‌ره‌وپێشبردنی خۆیدا بكات؟ هه‌روه‌ها هیوات وایه له‌داهاتوودا چ پێگه‌یه‌كت له‌بواری راگه‌یاندن و تی ڤی-دا هه‌بێت؟
- من ئاواتم ته‌نها سه‌ركه‌وتنه له‌ڕاگه‌یاندندا به‌شێكی گه‌وره‌ی ژیانمه بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ناتوانم شتێك ده‌ستنیشان بكه‌ین بڵێم زیاتر به‌و شێوه‌یه به‌ره‌وه پێش بچم، چونكه به‌ڕاستی راگه‌یاندن قوتابخانه‌یه‌كه هه‌موو رۆژێك پێویستت به‌وه‌یه زیاتر فێر بیت و زیاتر هه‌وڵی به‌ره‌وه پێشبوون بده‌یت و خاڵی كۆتایی نییه له‌ڕاگه‌یاندندا به‌بۆچوونی من له‌به‌رئه‌وه له‌ڕاگه‌یاندندا ده‌بێت هه‌میشه به‌رده‌وام بیت‌و هه‌میشه بخوێنیته‌وه هه‌میشه به دواداچوون بكه‌یت به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌بواری هه‌واڵ و سیاسه‌تدا كار بكات.
PUKmedia له كوردستانی نوێ-وه
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25