riklam

داعش رۆژنامه‌ نوسێكی تری گوللــه‌بارانكرد

عیراق 12:15 AM - 2015-05-24
به‌هۆی به‌یعه‌ت نه‌دان به‌داعش

به‌هۆی به‌یعه‌ت نه‌دان به‌داعش

تیرۆرستانی داعش رۆژنامه‌نوسێكی تریان  به‌هۆی به‌یعه‌ت نه‌دان به‌ گروپه‌كه‌یان  له‌شاری موسڵ گوللــه‌بارانكرد.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ شاری موسڵه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ماوه‌ی 20 رۆژ پێش ئێستا تیرۆرستانی داعش فراس یاسین ناسراو به‌ فراس البه‌حر به‌هۆی به‌یعه‌ت نه‌دان به‌ گروپی تیرۆرستی داعش له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستگیركردبوو. 

رونیشكرده‌وه‌ : هه‌ربۆیه‌ ئه‌مڕۆ له‌ناوه‌ندی شاره‌كه‌ به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه‌ فارس یاسینی رۆژنامه‌نوس له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ گوللــه‌بارانكرا.

رۆژنامه‌نوس فراس یاسین یه‌كێك بووه‌ له‌ رۆژنامه‌نووسه‌ چالاكه‌كانی شاری موسڵ و له‌ كه‌ناڵی ئه‌لموسڵیه‌و نه‌ینه‌وا غه‌د و چه‌ند شوێنێكی تر كاریكردوه‌.

 

PUKmedia و / ئارین كامه‌ران 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket