riklam

ئه‌مریكا راوێژكاره‌كانی له‌ ئه‌نبار ده‌كشێنێته‌وه‌

عیراق 11:34 PM - 2015-05-23
.

.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشكرایكردوه‌، كه‌ ئه‌مریكا داوای له‌ راوێژكارانی  له‌ سنوری پارێزگای ئه‌نبارو له‌سه‌ربازگه‌ی ئه‌سه‌د كردوه‌، كه‌ خۆیان بۆ كشانه‌وه‌ له‌و پارێزگایه‌ ئاماده‌ بكه‌ن. 

موه‌فه‌ق ره‌بیعی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌: به‌هۆی   كۆنتڕۆڵكردنی به‌شی زۆری پارێزگای ئه‌نبار ئه‌مریكا داوایكردوه‌ كه‌ راوێژكاره‌كانی له‌سه‌ربازگه‌ی ئه‌سه‌د و ناوچه‌كانی تری پارێزگاكه‌ خۆیان بۆ كشانه‌وه‌ ئاماده‌ بكه‌ن. 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌: ئه‌وه‌ی زۆر سه‌یره‌ زۆرترین راوێژكاری ئه‌مریكی له‌ پارێزگای ئه‌نباره‌، به‌ڵام زۆر به‌ئاسانی شوێنه‌ ستراتیژیه‌كانی پارێزگاكه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ كۆنتڕۆڵكراون.

راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌ربازگه‌ی ئه‌سه‌د له‌ رۆژئاوای پارێزگاكه‌ و به‌شێك له‌ناوچه‌ی حه‌بانیه‌دان.

 

PUKmedia  و/ سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket