riklam

ئەو فەرماندانە پاشەكشەیان كردوە لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەكرێت

عیراق 07:55 PM - 2015-05-23
لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ لێپێچینه‌وه‌ پێكهێنراوه‌

لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ لێپێچینه‌وه‌ پێكهێنراوه‌

وەزیری بەرگری عیراق رایدەگەیەنێت ئەوانەی لەكاتی داگیركردنی شاری رومادی  لەلایەن داعشەوە كەمتەرخەم بوون روبەڕووی لێپێچینەوە دەبنەو لیژنەیەكی تایبەتیش پێكهێنراوە.

خالید عوبێدی وەزیری بەرگری عیراق لەمیانەی كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ ژمارەیەك دەزگای راگەیاند، ئاماژەی بەوەدا كە ئەوان پێویستیان بە پەیمانێكی شەرەفی راگەیاند هەیە، تەئكیدی لەسەر ئەوەشكردوەتەوە كە راگەیاندن رۆڵی دەبێت لەشەڕی دەرونی بەتایبەت لەكاتی شەڕەكاندا.

عوبێدی راشیگەیاندوە:عیراق بەبارودۆخێكی دژواردا تێدەپەڕێت، پێویستمان بەراگەیاندنێكی نیشتمانی هەیە كە راستیەكان بگوازێتەوەو پاڵپشتی لەهێزە ئەمنیەكان بەكات لەشەڕی دژ بەتیرۆرستانی داعش و نەبێتە لایەنێك بۆ نانەوەی ئاژاوەی تائیفی و دابەشبوون، ئاماژەی بەوەشداوە ئەم قۆناغە لەهەموولایەك دەخوازێت كە بە بەرپرسیارێتییەوە پاڵپشتی هێزە ئەمنیەكان بكەین.

لەبارەی پاشەكشەی هێزە ئەمنیەكانی عیراق لەشاری رومادی و داگیركردنی شارەكە لەلایەن داعشەوە، وەزیر بەرگری عیراق رایگەیاندوە:پاشەكشەكردن لە رومادی هیچ بیان و هۆكارێكی نیە، بۆیە لێپێچینەوە لەگەڵ ئەوانە دەكەین كە كەمتەرخەمن، بۆ ئەو مەبەستەش حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لێژنەیەكی تایبەتی بۆ لێپێچینەوە لەكەمتەرخەمەكانی پارێزگای ئەنبار پێكهێناوە، ئەمەش لەپێناو شكۆی وڵات و  هێزە ئەمنیەكان.

 PUKmedia





ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket