riklam

سیناتۆرێكی ئه‌مریكی: راسته‌وخۆ كورد پڕچه‌ك ده‌كه‌ین

کوردستان 07:31 PM - 2015-05-23
سیناتۆر راند پۆڵ

سیناتۆر راند پۆڵ

سیناتۆرێكی ئه‌مریكی رایگه‌یاند: سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ عیراق ده‌بێت به‌ده‌ستی ئه‌و سه‌ربازانه‌ بێته‌ دی كه‌ له‌و وڵاته‌دان و ئه‌گه‌ر هاووڵاتیانی عیراق ئاره‌زووی پارێزگاریكردن له‌ وڵاته‌كه‌یان نه‌كه‌ن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ناردنی هێز نییه‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی CNN راند پۆڵ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ویلایه‌تی كنتاكی و پاڵێوراو بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خاته‌ گه‌ڕ بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی .

پۆڵ وتیشی:ئه‌و شه‌ڕه‌ به‌رده‌وامه‌ی عیراق عیراق ئه‌و ناكۆكیه‌ دورودرێژه‌یه‌ كه‌ نزیكه‌ی هه‌زار ساڵه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو شیعه‌و سوننه‌دا دروستبووه‌، ئه‌و دوو لایه‌نه‌ هه‌رلایه‌كیان هه‌وڵده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عیراقدا بگرن، هه‌ریه‌كێكیشیان ده‌یانه‌وێت به‌شێك له‌ خاكی ئه‌وی تر داگیر بكه‌ن، به‌وه‌ی كه‌ لایه‌نی شیعه‌ به‌ پشتیوانی هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی دراوسێ هێرشده‌كاته‌ سه‌ر سوننه‌و لایه‌نی سوننه‌ له‌ رێگه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر شیعه‌.

ئه‌و سیناتۆره‌ ئه‌مریكیه‌ راشیگه‌یاند: یه‌كه‌م كار كه‌پێی هه‌ڵده‌ستم پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌ له‌گه‌ڵ كورد و پێگه‌یاندنی هێزی تۆكمه‌و به‌توانا و پڕچه‌كردنیان ده‌بێت راسته‌وخۆ نه‌ك له‌ رێگه‌ی حكومه‌تی عیراقه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ نێوان ئه‌و دوولایه‌نه‌دا ئاڵۆزیی هه‌یه‌.

PUKmedia سه‌رچاوه‌: CNN

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket