riklam

كه‌سێك گیانله‌ده‌ستده‌دات و دووانیش بریندارده‌بن

کوردستان 07:03 PM - 2015-05-23
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ رێنماییه‌كانی هاتوچۆو تیژڕه‌وییه‌وه‌ بووه‌

به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ رێنماییه‌كانی هاتوچۆو تیژڕه‌وییه‌وه‌ بووه‌

ئه‌مڕۆ 23-5-2015 له‌ڕێگه‌ی گشتی نێوان سلێمانی - دوكان دوو رووداوی هاتوچۆ روویانداوه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ مفه‌وه‌ز بڕیار مه‌ولود رێپێدراوی هاتوچۆ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی دوكان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان له‌ دوو رووداوی هاتوچۆ له‌ڕێگه‌ی گشتی نێوان سلێمانی - دوكان، راسته‌وخۆ گه‌یشتینه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌و ده‌ركه‌وت كه‌ دوو ئۆتۆمبێل وه‌رگه‌ڕاون.

وتیشی: له‌ئه‌نجامی ئه‌و دوو رووداوه‌دا، له‌ ئۆتۆمبێلی یه‌كه‌مدا ژنێكی خه‌ڵكی بێتواته‌ی سنوری رانیه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تریش دوو هاووڵاتی برینداربوون كه‌ خه‌ڵكی سابوراوان.

راشیگه‌یاند: هه‌ردوو رووداوه‌كه‌ به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ رێنماییه‌كانی هاتوچۆو تیژڕه‌وییه‌وه‌ بووه‌.

PUKmedia  شاڵاو ئه‌حمه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket