riklam

بەڤیدیۆ:داعش مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی بەژن و كچە ئێزدییەكانەوە كردوە

جینۆساید‌‌ 06:44 PM - 2015-05-23
بۆ فرۆشتنیان رەوانەی بازاڕەكانی شاری رقەی سوریا كراون

بۆ فرۆشتنیان رەوانەی بازاڕەكانی شاری رقەی سوریا كراون

تیرۆریستانی داعش لەشاری رقەی سوریا بەشێوەیەكی نامرۆڤانە تاوانی دەستدرێژی سێكسی دەكەنە سەر ئەو ژن و كچە ئێزدیانەی رفاندونیان.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لەزاری زەینەب بانجۆرا نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ كاروباری توندوتیژی و دەستدرێژی سێكسی بڵاویكردەوە:تیرۆرستانی داعش ئەو كچانەی جوانن و بەحۆری چاو وەسفیان دەكەن هەڵیاندەبژێرن و بۆ فرۆشتنیان رەوانەی بازاڕەكانی رەقیقی شاری رقەی سوریایان كردون و بەنرخێكی گران مامەڵەیان پێوەكردون.

بەپێی رۆژنامەكە تیرۆرستانی داعش دوای سوكایەتیكردنێكی زۆر بەو ژنانە وەك كاڵا مامەڵەی كڕین و فرۆشتنیان پێوەدەكەن، نەتەوەیەكگرتوەكانیش لەلێكۆڵینەوەكانیدا كە دوای بەدواچونی ورد لەناوچە جیاوازەكانی سوریا و عیراق و توركیا و لوبنان و ئوردن كۆیكردوەتەوە ئەوەی بۆ دەركەوتووە كە داعش چەندین تاوانی لەو شێوەیەی دژی ژن و كچە ئێزدییەكان ئەنجامداوە.

رونیشیكردوەتەوە كە ئەو تاوانانە دژی ئەو ژن و كچە ئێزدیانە ئەنجامدراوە كە لەمانگی ئابی ساڵی 2014 لەقەزای شەنگال دوای داگیركردنی ناوچەكانیان رفێندراون و دواتریش رەوانەی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش كراون و لەوێ لەلایەن سەركردەو تیرۆرستەكانی تری داعشەوە تاوانیان بەرانبەر ئەنجامدراوە.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket