riklam

هاوپه‌یمانان ده‌یان مۆڵگه‌ی داعش له‌ رومادی خاپورده‌كه‌ن

عیراق 05:30 PM - 2015-05-23
ده‌یان تیرۆرستی داعش كوژراون

ده‌یان تیرۆرستی داعش كوژراون

هاوپه‌یمانان 22 هێرشی نوێیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ عیراق راگه‌یاند كه‌ 4 یان له‌ شاری رومادی و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامدراون.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هێزه‌كانی و په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ 23-5-2015، رایانگه‌یاند: له‌ دوێنێ رۆژی هه‌ینیه‌وه‌ تاكو به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان 22 هێرشی ئاسمانیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ عیراق ئه‌نجامداوه‌ كه‌ 4 هێرشیان كراونه‌ته‌ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌شاری رومادی و ده‌وروبه‌ری.

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، له‌و هێرشانه‌ی هاوپه‌یماناندا، چه‌ندین مۆڵگه‌ی گرنگی تیرۆرستانی داعش كراونه‌ته‌ ئامانج و به‌ده‌یان تیرۆرستی داعش كوژراون و زیانێكی زۆریش به‌و تیرۆرستانه‌ گه‌یه‌نراوه‌.

PUKmedia رۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket