riklam

كۆبانێ و جزیره‌.. یه‌په‌گه‌ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ تۆمارده‌كات

کوردستان 05:03 PM - 2015-05-23
هه‌ڵمه‌تی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هید رووبار

هه‌ڵمه‌تی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هید رووبار

یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌ چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكدا بۆسه‌ر تیرۆرستانی داعش 15 گوندی رۆژئاوایان له‌ تیرۆرستان، پاكردۆته‌وه‌و 25 تیرۆرستیان كوشتووه‌.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ئه‌مڕۆ 23-5-2015، كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێدا هاتووه‌، هه‌ڵمه‌تی تۆڵه‌ كردنه‌وه‌ی شه‌هید رووبار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ بۆ به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوشدا توانیویانه‌ گونده‌كانی ته‌ل ته‌لائیع و حسینیه‌و ته‌ل حفیان و ته‌ل شامیران و ته‌ل هودا  و ته‌ل فدی و ته‌ل بلوعه‌و خه‌ریته‌و سلیبیه‌ و سكاكا و حمانیه‌و شیره‌ و غیبش-ی سه‌ر به‌ جزیره‌ له‌ تیرۆرستانی داعش پاك بكه‌نه‌وه‌و به‌ده‌یان تیرۆرستی داعش بكوژن و ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌ندین پارچه‌ چه‌كی ئه‌و تیرۆرستانه‌دا بگرن .

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، له‌ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعش له‌ گوندی كورك-ی سه‌ربه‌ كۆبانێ 25 تیرۆرستی داعش كوژران كه‌ لاشه‌ی 18 له‌و تیرۆرستانه‌ له‌ به‌رده‌ستی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌دایه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket