riklam

ئه‌ڵمانیا هۆشداری ده‌دات له‌سه‌ر زیادبوونی ئیسلامی توندڕه‌و

تاراوگە‌‌ 04:47 PM - 2015-05-23
.

.

سه‌رۆكی نوسینگه‌ی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تاوان له‌ ئه‌ڵمانیا هۆشداری په‌ره‌سه‌ندنی ئیسلامی توندڕه‌وی ده‌دات و به‌ مه‌ترسیداره‌كان ناویان ده‌بات، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ سوریاو عیراقه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، له‌كاتێكدا كه‌ توانای ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ تیرۆرستییه‌ چاوه‌ڕوانكراوانه‌دا لاوازه‌و داوای پێداچوونه‌وه‌ به‌ پێكهاته‌ی ئه‌و ده‌زگایانه‌دا ده‌كات.

هۆلگر مونش سه‌رۆكی ده‌زگای روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تاوان (BKA) له‌ ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئیسلامییه‌ مه‌ترسیداره‌كان له‌زیادبووندایه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ڵمانی له‌ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی مه‌ترسی ئیسلامیدا توشی كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانیاری بووه‌و ئه‌وه‌ی كه‌ كردوشیه‌تی ئه‌وپه‌ڕی ئه‌و هه‌وڵانه‌ بووه‌ كه‌ داوێتی.

سه‌رۆكی ده‌زگای روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تاوان له‌ لێدوانه‌كه‌یدا ده‌شڵێت: ژماره‌ی ئه‌و ئیسلامیانه‌ی كه‌ بوونه‌ته‌ مه‌ترسی بۆ ئاسایشی وڵات، روو له‌زیادبوونه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ژماره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئیسلامییه‌كاندا له‌ئێستادا له‌ 500 لێكۆڵینه‌وه‌ زیاتره‌.

ئاشكراشیكردووه‌ كه‌ ده‌زگای روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تاوان به‌رده‌وام داواكاری بۆ دامه‌زراندن له‌وبواره‌دا پێشكه‌شده‌كرێت له‌پێناوی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی زیاتری ئیسلامییه‌ توندڕه‌وه‌كاندا، دیاره‌ ئه‌و كارمه‌نده‌ تازانه‌ش پێویستیان به‌ راهێنان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ ساڵانی داهاتوو سوربین له‌سه‌ر پێداچوونه‌وه‌ به‌ ستافی كاردا، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ بواره‌كانی تردا ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ پڕبكه‌ینه‌وه‌ له‌پێناو به‌هێزكردنی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی دیارده‌ی ئیسلامی توندڕه‌وی و دانانی رێوشوێنی پێویست.

سه‌رۆكی ده‌زگای روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی توندڕه‌وانی ئیسلامی رونیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی باڵی ئیسلامی توندڕه‌و بوه‌ته‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ به‌سه‌ر هه‌ندێك له‌ هه‌رێمه‌كانه‌وه‌و به‌پێی مه‌زه‌نده‌كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئاسایش ژماره‌ی ئه‌و ئیسلامیانه‌ی كه‌ مه‌ترسیدارن له‌ئێستادا له‌سه‌ر ئاسایشی ئه‌ڵمانیا نزیكه‌ی 300 كه‌س ده‌بن، ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئاسایشی هه‌رێمه‌كان پێیانوایه‌ ئه‌و توندڕه‌وانه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ جێبه‌جێكردنی هێرشی تیرۆرستی له‌ ناوخۆی وڵاتدا.

راشیگه‌یاندووه‌: ژماره‌ی ئه‌و ئیسلامیانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ چونه‌ته‌ سوریاو عیراق گه‌یشتووه‌ته‌ نزیكه‌ی 680 كه‌س، كه‌ تائێستا سێیه‌كی هاتونه‌ته‌وه‌ ئه‌ڵمانیاو لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌گه‌ڵ كۆی تۆمه‌تبارانی ئیسلامی توندڕه‌ودا كه‌ ژماره‌كه‌یان 800 تۆمه‌تباره‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 500 لێكۆڵینه‌وه‌.

له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی ده‌زگای روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تاوان له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: كێشه‌ی كه‌می و ئاماده‌كاری بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ رووی له‌زیادبوونه‌و گه‌یشتوینه‌ته‌ دوایین تواناكانمانـ ده‌شڵێت: له‌توانادا نییه‌ ئه‌و 300 ئیسلامییه‌ مه‌رسیدارانه‌ به‌رده‌وام له‌ژێر چاودێریدابن، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر هۆكاری یاسایی و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ كارمه‌ندانه‌وه‌.

PUKmedia شه‌هاب عوسمان – ئه‌ڵمانیا
سه‌رچاوه‌/ دۆیتشه‌ڤیللـه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket