riklam

داعش ئاوی خواردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان پیس ده‌كات

کوردستان 03:23 PM - 2015-05-23
بۆری ئاوی سه‌ره‌كی ماڵان ده‌ته‌قێننه‌وه‌

بۆری ئاوی سه‌ره‌كی ماڵان ده‌ته‌قێننه‌وه‌

داعش به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر كاره‌ قێزه‌ونه‌كانی و ئه‌مجاره‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ پیسكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی باشوری كه‌ركوك ئه‌ویش به‌فڕێدانی كوژراو له‌سێداره‌ دراوه‌كان بۆ ناو سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی نێوان خۆیان و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: رێكخراوی تیرۆرستی داعش ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ فه‌رمانه‌كانیان جێبه‌جێ ناكه‌ن، له‌كاتی كوشتنیان یاخود له‌ سێداره‌دانیان ته‌رمه‌كانیان فڕێ ده‌ده‌نه‌ ئه‌و ئاوه‌ی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و خه‌ڵكی داقوقه‌وه‌.

هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ تیرۆرستان بۆری ئاوی سه‌ره‌كی ماڵان ده‌ته‌قێننه‌وه‌ یاخود له‌رێگه‌ی چه‌كه‌كانیانه‌وه‌ كونی ده‌كه‌ن تاكو هاوڵاتیان ناچار بن به‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ به‌كار بهێنن كه‌ داعش پیسی كردووه‌ به‌هۆی لاشه‌ی كوژراوه‌كانیانه‌وه‌.

PUKmedia
ئا: محه‌مه‌د به‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket