riklam

له‌ته‌ق ته‌ق كچێك كوژرا

کوردستان 02:47 PM - 2015-05-23
سه‌ره‌تا كچه‌كه‌ بریندار ده‌بێت

سه‌ره‌تا كچه‌كه‌ بریندار ده‌بێت

به‌هۆی كێشه‌ی زه‌وی و زاره‌وه‌ له‌گوندی كانی له‌له‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق كچێك كوژرا.

محه‌مه‌د حه‌مه‌ ساڵح ئه‌فسه‌ری ئێشكگری له‌به‌شی پۆلیسی ته‌ق ته‌ق به‌ PUKmedia ی  راگه‌یاند: سه‌عات 7 ی به‌یانی ئه‌مڕۆ 23-5-2015 له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان دوو هاووڵاتی كچێك كوژرا.

وتیشی: دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌وی و زار ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌ دروست ده‌بێت، یه‌كێك له‌هاووڵاتییه‌كان په‌نا بۆ چه‌ك ده‌بات و پاش ته‌قه‌كردنی به‌ره‌وڕووی كه‌سی دووه‌م به‌ڵام گوللـه‌كه‌ به‌ر خوشكه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت به‌ناوی (ك.ز.م).

راشیگه‌یاند: سه‌ره‌تا كچه‌كه‌ بریندار ده‌بێت، به‌ڵام له‌نێوان رێگای ته‌ق ته‌ق - كۆیه‌ له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كۆیه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌و كچه‌ گیانیله‌ده‌ستدا.


PUKmedia ئامانج جومعه‌/ ته‌ق ته‌ق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket