riklam

سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای وڵاتانی ئه‌ندام له‌كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی كۆده‌بنه‌وه‌

جیهان 02:24 PM - 2015-05-23
.

.

ئه‌مڕۆ 23/5/2015 قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای گشت وڵاتانی ئه‌ندام له‌كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌خۆوه‌ ده‌بینێت، به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك ئه‌ركانی وڵاتی میسر فه‌ریق حه‌رب مه‌حمود ئیبراهیم، بۆ باسكردن له‌بارودۆخی ئێستای وڵاتانی عه‌ره‌بی و به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆرستان.

ئامانجی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای وڵاتانی ئه‌ندام له‌كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه‌دایه‌ بۆ دروستكردنی هێزێكی سه‌ربازی هاوبه‌ش له‌نێوان گشت وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كاندا، بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر وڵاتێكی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌كانه‌وه‌.

ئه‌حمه‌د بن حه‌لی ئه‌مینداری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سه‌رۆك ئه‌ركانی وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كانه‌ له‌ باره‌گای سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ ته‌واوكه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م داده‌نریت له‌به‌رواری 22ی نیسانی 2015، بۆ باسكردنی ئه‌و كێشه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی روبه‌ڕووی وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان بۆته‌وه‌ له‌م ساڵانه‌ی دوایداو دروستكردنی هێزێكی هێزێكی هاوبه‌شی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو.

PUKmedia  قاهیره‌ – ئیبراهیم محه‌مه‌د شه‌ریف
و- محه‌مه‌د به‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket