ده‌بێ وه‌ك چاو ئه‌م یه‌كێتیه بپارێزین....!!
ی.ن.ک 01:33 PM - 2015-05-23ده‌بێ وه‌ك چاو ئه‌م یه‌كێتیه بپارێزین.......!!
ن: عه‌بدولواحید محه‌مه‌د
له 1/6 دا یاده گه‌وره‌كه ده‌كه‌ینه‌وه، یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه كه دڕی به شهوهزنگداو هیواكانی سه‌ر له نوێ له دڵی هه‌مومان روانده‌وه، جارێكی‌تر لاپه‌ڕه شومه‌كانی پێچایه‌وه‌و شهوقهكهی له‌سه‌ر كۆی كێوه‌كانی كوردستان شه‌به‌نگی دایه‌وه، له‌و رۆژه‌وه تێكۆشان به‌رده‌وامه، گا به‌ردێك نه‌ماوه گه‌واهی ده‌ری ئازایه‌تی قاره‌مانیه‌تی ئه‌م یه‌كێتیه نه‌بووبێت، بسته خاكێك نه‌ماوه به خوێنی شه‌هیدێكی خاكاو نه‌كرابێت، روبارێك نه‌ماوه له خۆشی كوڕه ئازاكانی ئه‌م یه‌كێتیه تریقه‌ی نه‌هاتبێت و ملی به‌ره‌و پێده‌شته‌كان نه‌نابێت، دره‌ختێك نه‌ماوه نه‌بووبێته سایه‌و سێبه‌ر بۆ شكاندنی سه‌رخه‌وی بۆ كوڕه جه‌ربه‌زه‌كانی، شه‌وێك نه‌بووه دۆزه‌خێك بۆ دوژمنه‌كان دانهگیرسابێت ئاههو ناڵه‌یان نه‌گه‌یشتبێته كه‌شكه‌لانی فه‌له‌ك، بهندهنێك نه‌ماوه نه‌بووبێته گۆڕستان بۆ دوژمنه چاو چنۆك و به‌كرێگیراوه‌كان، یه‌كێتی نیشتمان له‌سه‌ر زاران ئه‌وه‌نده خۆشبووی حه‌رف حه‌رف منداڵه چاوگه‌شه‌كان و زارۆلان و گه‌نجه‌كان هزریان پێزاخاو نه‌درابێت و نه‌یان وتبێته‌وه، ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویست بووی كچان نهیانكردیه عهتۆته و ملوانكه به به‌رۆكی خۆیان هه‌ڵده‌واسی، یه‌قینم وایه ئه‌وه‌ی ئه‌م یه‌كێتیه كردوویه‌تی به كه‌س و لایه‌نی تر نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه دوای بڕینی ئه‌و هه‌موو هه‌وراز و نشێوه، دوای به‌خشینی هه‌زاران شه‌هید و روبارێك له خوێن، دوای ئه‌وه‌ی به‌شێكی گرنگی مێژوی ئه‌م گه‌له‌ی نوسیه‌وه، به‌و هه‌موو به‌خشش و قوربانیدانه كێشه‌ی گه‌له‌كه‌مان خه‌ریكه بگاته ترۆپكی، تازه به تازه ده‌نگێكی نه‌شاز، نوزهیهكی قرخن، لێره و له‌وی تورِ هه‌ڵده‌دا و فاڵ ده‌گرێته‌وه گوایه ئه‌وان ئاڵاكه هه‌ڵده‌گرن و مشوارهكه ته‌واو ده‌كه‌ن، له ماوه‌ی رابردووش‌دا زۆریان وت و ته‌نانه‌ت پڕیان دایه سونبهلهكان و هه‌روه‌ها هێزی پێشمه‌رگه و هه‌وڵیاندا مێژوش هه‌ڵبگێڕنه‌وه، به‌ڵام كه تیرۆرستان هاتن و هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر كوردستان، ئه‌م هێزه دووربین و زه‌بر وه‌شێنه، وه‌كو هه‌ڵۆی به‌رزه فڕ، جارێكی‌تر داستانه‌كانی رزگاری و بێتواته و سه‌ریڕه‌ش و شه‌ڕی تیرۆرستانیان له هه‌ورامان، به مۆدێلێكی تازه دوو شاخ كرده‌وه و ده‌رسێكیان دادان با به ده‌واری شه‌وی نه‌كردبێ، پێگیریشم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كه ده‌گه‌یێنێته دوا مه‌نزڵ، بۆیه به هه‌موو فاڵ گره‌وه‌و رمل لێده‌ره‌كان ده‌ڵێم یه‌كێتی زه‌روره‌ته و ده‌بێ هه‌ر به به‌هێزیه‌وه بمێنێته‌وه، ئه‌وا ئێمه‌نین كه شاگردی رێبازه‌كه‌ی مام و خوێندنگاخانهی یه‌كێتین وا ده‌ڵێین، به‌ڵكو رابردوو و ئێستای ئه‌م ده‌ڤه‌ره و كوردستانی گه‌وره ئه‌م راستیه‌ی ساغكردۆته‌وه، بۆیه ده‌بێ وه‌ك چاو ئه‌م یه‌كێتیه بپارێزین و بوار نه‌ده‌ین لاواز بێت، به دڵنیایه‌وه ئه‌گه‌ر خوانه‌كرده حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه روبدات ئه‌وا ئه‌و مهبادئیه بنه‌ڕه‌تیانه‌ی كه كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتوه‌كان پێیه‌وه ده‌ناسرێنه‌وه ناكامڵ ده‌بێ و زه‌مه‌نێكی زۆریش كۆی گه‌له‌كه‌مان ده‌باته دواوه، بۆیه له‌م بۆنه گه‌وره‌یه كه بۆنه‌ی گه‌ل و مێژووه، ده‌بێ ناو ماڵی خۆمان پته‌و بكه‌ین و یه‌كڕیزی نێو یه‌كێتی بپارێزین، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی هه‌مومانه، سه‌ركرده‌كانمان به‌ر له دۆست و لایه‌نگران و بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی، به واتایه‌كی تر نابێ درزێك بمێنیته‌وه ناحه‌زان تیایدا دزه بكه‌ن و له چارێكی كۆتای هه‌ورازه رێگاكه راگیر ببین، هه‌ڤاڵان و دۆستان با له‌م یاده گه‌وره‌یه‌دا هیچ خاڵێكی ره‌ش له دڵمان نه‌هێڵینه‌وه تاوه‌كو دڵی مامی گه‌وره‌مان و ته‌واوی شه‌هیدان و بنه‌ماڵه‌كانیان، شاد‌و شادتر بكه‌ینه‌وه.
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18