riklam

دوا مۆڵه‌ت ده‌درێته‌ ئۆتۆمبێلی تابلۆی شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق

کوردستان 11:57 AM - 2015-05-23
دوا مۆڵه‌ت بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌یه‌

دوا مۆڵه‌ت بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌یه‌

به‌ڕێوبه‌ه‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی دوا مۆڵه‌ت ده‌داته‌ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه‌ ژماره‌كانیان تابلۆی هه‌رێمی كوردستان نین.

نه‌قیب كاروان محه‌مه‌د وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: داوا له‌سه‌ر ئه‌و شۆفێرانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئۆتۆمبێلی ژماره‌و تابلۆی شاره‌كانی عیراقیان پێیه‌، جگه‌ له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانمان بكه‌ن بۆ مه‌به‌ستی تۆماركرنی ناو ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان.

 وتیشی: دوا مۆڵه‌ت بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌یه‌ واتا 31-5 دواكاته‌.

راشیگه‌یاند: هه‌ر شۆفێرێك له‌دوای ئه‌و به‌رواره‌وه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانمانه‌وه‌ ده‌ستگیر بكرێت رووبه‌ڕووی یاسا ده‌بێته‌وه‌.


PUKmedia سه‌فین ئه‌حمه‌د/ سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket