riklam

فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان دوو مۆڵگه‌ی داعش خاپوور ده‌كه‌ن

عیراق 11:28 AM - 2015-05-23
تیرۆرستان به‌ده‌یان برینداریان هه‌یه‌

تیرۆرستان به‌ده‌یان برینداریان هه‌یه‌

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمان بۆردومانی مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆرستانیان كرد له‌گوندی عاشقی سه‌ر به‌ میحوه‌ری كه‌سك و له‌و بۆردومانه‌دا 11 تیرۆرست كوژران.

له‌و باره‌یه‌وه‌ غه‌یاس سورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 23-5-2015 فڕۆكه‌كانی هاوپه‌مانان مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆرستانیان له‌گوندی عاشقی میحوه‌ری كه‌سك له‌ قه‌زای ته‌لعه‌فه‌ر بۆردومان كرد.

 وتیشی: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌كانی ته‌لعه‌فه‌ر و موسڵ به‌ده‌ستمان گه‌یشتوه‌ له‌و بۆردومانه‌دا 11 تیرۆرست كوژران و 8 ی دیكه‌ش برینداربوون.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌گوندی سوڵتان عه‌بدوڵڵای سه‌ر به‌ ناحیه‌ گیاره‌ له‌باشووری شاری موسڵ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی مۆڵگه‌كانی تیرۆرستانیان كردو له‌وبۆرومانه‌دا 16 تیرۆرست كوژران و 4 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی تیرۆرتانیش سوتێنران و تیرۆرستان به‌ده‌یان برینداریشیان هه‌یه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket