riklam

ساڵح موتڵه‌گ: كشانه‌وه‌ی سوپای عیراق له‌ رومادی بیانو هه‌ڵناگرێت

عیراق 10:52 AM - 2015-05-23
سوپای عیراق ئه‌و شكسته‌ له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت

سوپای عیراق ئه‌و شكسته‌ له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت

ساڵح موتڵه‌گ دووپاتیكرده‌وه‌، حكومه‌تی عیراق جدی نه‌بووه‌ له‌پڕچه‌ككردنی هۆزه‌كانی ئه‌نبار.

ساڵح موتڵه‌گ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت رایگه‌یاندوه‌: كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عیراق له‌به‌رده‌م چه‌كدارانی داعش له‌شاری رومادی كارێكی بێ بیانووه‌ و جۆرێك له‌پیلانگێڕی تێدایه‌.

روونیشیكرده‌وه‌: حكومه‌تی عیراق جدی نه‌بووه‌ له‌پڕچه‌ككردنی هۆزه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆی لاوازبوونی خۆڕاگریی چه‌كداری هۆزه‌كان له‌به‌رده‌م هێرش و په‌لاماری چه‌كدارانی داعش.

 ساڵح موتڵه‌گ ئیدانه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عیراقی كرد له‌شاری رومادی كه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ هۆی گرتنی ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ و وتیشی: ناتوانرێت بڕوابكرێت هێزێك كه‌ماوه‌ی زیاتر له‌ 10 ساڵه‌ مه‌شقی كردووه‌ و به‌هێزی هه‌ڵبژێردراوی ئاڵتونی سوپای عیراق داده‌نرێت, به‌و شێوه‌یه‌ له‌به‌ره‌ی جه‌نگ بكشێته‌وه‌ و رۆڵه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌جێبهێلێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌دانیان لێ بكوژرێت.

ته‌ئكیدیكرده‌وه‌: سوپای عیراق ئه‌و شكسته‌ له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت و پێویسته‌ حكومه‌تیش لێپرسینه‌وه‌ له‌و لێپرسراوه‌ سه‌ربازییانه‌ بكات كه‌ كه‌مته‌رخه‌م بوون و له‌و ساته‌ گرنگانه‌دا شكستیان.


PUKmedia له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket