riklam

بومه‌له‌رزه‌یه‌ك ئه‌مریكا ده‌هه‌ژه‌نێت

جیهان 08:32 AM - 2015-05-23
قه‌باره‌ی زیانه‌كان نه‌زانراوه‌

قه‌باره‌ی زیانه‌كان نه‌زانراوه‌

ئێواره‌ی دوێنێ22-5-2015 بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5.3 پله‌ی رێخته‌ر ناوچه‌ی نیڤادای نزیك شاری كالینتی له‌ باكوری ولایه‌تی لاسفیگاسی ئه‌مریكای هه‌ژاندوه‌و تاكو ئێستا زیانه‌كان نه‌زانراوه‌. 

ئاژانسی رۆیته‌رز له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاشكرایكردوه‌: به‌پێی راپۆرتی شاره‌زایانی زه‌وی ناسی له‌ ئه‌مریكا، قوڵای بومه‌له‌رزه‌كه‌ 39 كیلۆمه‌تر بووه‌و له‌ناوچه‌ی نیڤادای نزیك شاری كالینتی داوه‌، كه‌ شارێكی بچووكه‌ و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی یه‌ك هه‌زار كه‌سه‌ و سه‌ربه‌ ولایه‌تی لاسفیگاسه‌و هاوسنوره‌ له‌گه‌ڵ ولایه‌تی یوتا.

به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی ( لینكۆڵن) له‌و باره‌یه‌وه‌ وتویه‌تی: بومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ته‌واوی هه‌ستی پێكراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ راپۆرتێك له‌سه‌ر قه‌باره‌ی زیانه‌كان تۆمارنه‌كراوه‌.

 

 

PUKmedia   و/ئارین كامه‌ران 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket