riklam

دوكان.. سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی پڕۆژه‌كان به‌رده‌وامن

ئابوری 12:08 PM - 2015-05-22
فه‌رمانگه‌ی ئاوی دوكان چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێده‌كات

فه‌رمانگه‌ی ئاوی دوكان چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێده‌كات

سه‌ڕه‌ڕای بوونی قه‌یرانی دارایی فه‌رمانگه‌ی ئاوی دوكان به‌رده‌وامه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌و خزمه‌تگوزاریه‌كانی.

 مه‌حمود محه‌مه‌د لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی ئاوی دوكان به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی له‌ئێستادا سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كین كه‌ به‌شێكیان له‌ سه‌ر داهاتی فه‌رمانگه‌كه‌و به‌شێكی تریشیان له‌ سه‌ر بودجه‌ی  ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیه‌و به‌ بڕی یه‌ك ملیار دینار جێبه‌جێده‌كرێن.

ویشی: پڕۆژه‌كان بریتین له‌ راكێشانی پڕۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ بۆ گوندی قه‌مچوغه‌ كه‌ 900 ماڵ لێی سود مه‌ندده‌بن و له‌ ساڵانی رابردوودا دانیشتوانی ئه‌و گونده‌ به‌ده‌ست بێ ئاوییه‌وه‌ ده‌یان ناڵاند، له‌ئێستاشداچه‌ند گرفتێكی ته‌كنیكی ماوه‌ ئه‌ویش رۆژانه‌ كارمه‌نده‌كانمان به‌دواداچوون ده‌كه‌ن،  هه‌روه‌ها جگه‌ له‌وه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی بانوانی قه‌زای دوكان و گه‌ڕه‌كی باسكه‌ باریك له‌ دوكانی سه‌رو پڕۆژه‌كانمان له‌بواری خزمه‌تگوزاری ئاو ته‌واوبوون.

لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی ئاوی دوكان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: پڕۆژه‌ی قه‌مچوغه‌ له‌ رێگه‌ی سیسته‌مێكی ئه‌لیكترۆنی كاری پێده‌كرێت كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ناردنی نامه‌ی مۆبایله‌وه‌ كارده‌كات.

راشیگه‌یاند كه‌ فه‌رمانگه‌كه‌یان سه‌ڕه‌ڕای گرفتی نه‌بوونی ئۆتۆمبێل و كه‌می ستافی كاركردن، به‌ڵام به‌رده‌وامه‌ له‌ خزمه‌تكردن، داوكاریش بوو هاووڵاتیان پابه‌ندبن به‌ڕێنمایه‌كانه‌وه‌و ئاو به‌ فڕۆ نه‌ده‌ن.

PUKmediaشاڵاو ئه‌حمه‌د - دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket