چاكه‌یه‌كی مێژوویی!
بیروڕا 08:27 PM - 2015-05-21ئازاد ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، هۆكاری شكست و كه‌وتنی ته‌واوی شۆڕش و جوڵانه‌وه و بزوتنه‌وه ڕزگاریخوازییهكانی گه‌له‌كه‌مان له‌كوردستانی گه‌وره‌دا، له‌پاڵ هه‌ر هۆیه‌كی ده‌ره‌كیدا له‌سه‌ر ده‌ستی داگیركه‌ران و زلهێزه‌كانی ناوچه‌كه‌و جیهان، هۆكارێكی ناوخۆیی هه‌بووه كه وایكردووه ئه‌و شۆڕش و ته‌نانه‌ت میرنشینانهیش كه سه‌ریانهه‌ڵداوه له‌مێژووی كورددا، نهكهونهسهر پێی خۆیان و بگه‌نه كه‌ناری ئامانج.
له‌دیارترین هۆكاره ناوخۆییه‌كانی كه‌وتنی ئه‌و جوڵانهوانهیش ئه‌وه‌بووه كه، سه‌ركرده‌ی شۆڕشه‌كان و میرنشینه‌كان، له‌كاتی هه‌ر مه‌ترسییه‌كدا بۆسه‌ر شۆڕش و جوڵانهوهكانیان، نه‌یانتوانیوه هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن و له‌و كاتانه‌دا كه شۆڕشه‌كان پێویستیان به‌هه‌ر هۆیه‌كی مادی یان مه‌عنه‌وی یان لۆجستی هه‌بێت، ئه‌وا پشتیان له‌یه‌كتر كردووه ئه‌مه‌ش زۆرجار به‌و هۆیه بووه كه، به‌سیاسه‌ت و لایه‌نداری بۆ بهرهیهكیتر یان وڵاتێكی داگیركه‌ری كوردستان بووه.
ئه‌وه‌ی له‌م پێشهكییهدا نوسیمان ئه‌وه ڕابردوو بوو كه، تائاستێكی پێویست سیاسی و سه‌ركرده‌كانی كورد خاوه‌ن توانا‌و سیاسه‌ت و دپلۆماسییهتێكی باش نه‌بوون له‌به‌رامبه‌ر ناحه‌زانی كورد و خاوه‌ن ڕۆحییه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی لاوازبوون و ناحه‌زان و داگیركه‌رانی كوردستان ده‌یانتوانی به‌باشی به‌كاریانبهێنن له‌دژی یه‌كتر به‌ڵام، له‌ئێستادا كه پرسی كورد قۆناغی جیاجیای بڕیوه و ئه‌زمونی گه‌وره‌ی تاقیكردووه‌ته‌وه كاتی ئه‌وه هاتووه كه، هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كانی كوردستان بهڕۆحییهتی كوردانه‌وه به‌ته‌نگ یهكترو خه‌بات و خه‌می یه‌كتره‌وه بن و بۆئامانجه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان هه‌وڵ بده‌ن، ئه‌مه‌ش چاكه‌یه‌كی مێژووییه و مێژوو تۆماری ده‌كات.
وه‌ك هه‌موان ده‌زانین له‌ئێستادا هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌دان كه، ده‌بێت ده‌وڵه‌تی كوردی ڕابگه‌یه‌نرێت و گه‌لی كوردیش وه‌ك گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌تی سه‌ر كۆی زه‌وی، مافی خۆیه‌تی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت، هه‌موو لایه‌ك ده‌یه‌وێت پرس و باسی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كوردی بكات بهدهستهكوڵی خۆی، ته‌نانه‌ت لایه‌ن و پارت و كه‌س و سیاسی و به‌رپرسی وه‌هامان له‌باشوری كوردستان هه‌یه ئه‌وه‌نده به‌جدی قسه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی لهسهبهتهیهكدا به‌قه‌د دیواری ماڵه‌كانمانه‌وه ههڵمانواسیبێت و به‌مزانه دایده‌گرین و ناوی ده‌نێین!!.
ڕاسته هه‌موان به‌دروشم! خه‌ونی ده‌وڵه‌تی كوردیمان هه‌یه به‌ڵام، ده‌وڵه‌تێك بۆ پارچهكانیتری كوردستان نه‌بێته چه‌ترو په‌رژینی شۆڕشه‌كانی باكورو خۆرئاوا‌و باشور‌و خۆرهه‌ڵات، ئه‌و ده‌وڵه‌ته گرنگی چی ده‌بێت؟، بۆیه له‌ئێستادا دیسانه‌وه ئه‌و ناكۆكی و كه‌لێنه ده‌بینرێته‌وه و نه‌توانراوه وه‌ك پێویست هه‌رلایه‌نه‌و باوه‌ش بۆ برا كورده‌كانی لهپارچهیهكیتری كوردستان بكاته‌وه و ببێته مایه‌ی له‌ئه‌ستۆگرتنی ئازاره‌كانیان و هه‌ڵوێست ده‌ربڕین له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ته داگیركهرهكانیاندا، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌توندی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی به‌ره‌یه‌كن كه له‌زه‌ره‌ری هه‌موو جۆڵانهوهیهكی كوردین له‌هه‌ركوێ بێت.
ئه‌مه‌وێت بڵێم ئه‌گه‌ر ئێمه دوێنی زۆر خیانه‌تی مێژووییمان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كردووه ئه‌وا، ئه‌مڕۆ ده‌رفه‌تێكی باشه كه چاكه‌یه‌كی مێژوویی له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ین (ناڵێم هه‌رگیز چاكه‌ی مێژووییمان نه‌كردووه له‌گه‌ڵ یه‌كتر)، وه‌ك بینیمان له‌شه‌ڕی داعشدا برا كورده‌كانمان له‌خۆرهه‌ڵات، باكورو خۆرئاواوه هاتنه باشوری كوردستان و هاوشان به‌برا پێشمه‌رگه‌كانمان دژی تاریكپه‌رسته‌كانی داعش جه‌نگان و به‌رده‌وامیشن، ئه‌وا بۆ ئێمه‌ی كوردانی باشوریش كاتی خۆیه‌تی ئه‌و چاكه‌یه‌یان بده‌ینه‌وه و له‌ئێستادا كه باكوری كوردستان له‌به‌رده‌م پرۆسه‌یه‌كی هه‌ستیاری هه‌ڵبژاردندان، پشتگیریی له‌و خه‌باته مه‌ده‌نییانه‌ی باكور بكه‌ین و له‌گه‌ڵیان بین.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت مێژوو دوباره نه‌بێته‌وه، ئه‌وا ده‌بێت هه‌ڵه‌كانی مێژوو به‌چاكه و پشتیوانی و یارمه‌تیدانی یه‌كتر بگۆڕین، به‌مه‌ش چاكه‌یه‌كی مێژوویی تۆمارده‌كه‌ین كه سبه‌ینێ نه‌وه‌ی نوێی نه‌ته‌وه‌كه‌مان درودمان بۆبنێرن، ئه‌گه‌ر نا له‌سه‌ر مێژووی ڕابردوومان به‌رده‌وامیمان هه‌بێت، ئه‌وا بێگومان مێژوو لهخولگهكهی خۆی لانادات و بۆ ئێمه هه‌مان شت تۆمار ده‌كاته‌وه.
ئازاد ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17