ی.ن.ك.. 40 ساڵ قاره‌مانێتی و به‌رخودان
ی.ن.ک 06:48 PM - 2015-05-21هه‌موو میللـه‌تی كورد شایه‌ته یه‌كێتیی سه‌ركه‌وتنه‌كانی چۆن تۆماركردووه
رۆژی 1-6.. (40)ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، ئه‌و حزبه‌ی هه‌میشه سه‌رقافڵه‌ی شه‌هیدان و قوربانیدان بووه له‌پێناو خاكی كوردستان، یه‌كێتیی هه‌میشه به حزبی شه‌هیدان له‌پێناو ئازادی نیشتمان ناسراوه، (39)ـه‌مین ساڵی ئه‌و حزبه به‌هۆی شه‌ڕی نه‌گریسی داعش و روبه‌ڕووبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه تیرۆرستییه دیسانه‌وه چه‌ندین سه‌ركرده‌و به‌رپرسی میحوه‌رو لیواو عه‌قیدو نه‌قیب و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی تری شه‌هیدبوون، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی تریشی برینداربوون، هه‌ربۆیه ده‌توانین بڵێین یه‌كێتیی نیشتمانیی ساڵێكی خوێناوی به‌ڕێكردو به‌وهیوایه‌ی له‌گه‌ڵ چوونه‌ناو (40)ـه‌مین ساڵه‌یه‌وه كۆتایی بێت به‌و قوربانییانه‌و یه‌كێتیی وه‌ك هه‌میشه به‌رده‌وامبێت له سه‌ركه‌وتن و قاره‌مانێتییه‌كانی. هه‌روه‌ك هه‌میشه یه‌كێتیی به‌شدارییه‌كی كارای هه‌بووه له‌سه‌ركه‌وتن له‌سه‌رجه‌م كایه‌كاندا، چونكه هه‌رگیز یه‌كێتیی بۆ ئه‌وه خه‌باتی نه‌كردووه كه تاكڕه‌وانه حوكم بكات له كوردستان و هه‌موو پێگه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌ده‌ست خۆیه‌وه بێت، به‌ڵكو خه‌باتی كردووه له‌پێناوی پاراستنی نیشتمان و به‌ده‌ستهێنانی ئازادییه‌كان و به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراتی و مه‌ده‌نی و سه‌روه‌ریی یاسا.
یه‌كێتیی له سه‌رده‌مێكی زۆر ناله‌باری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هاته‌كایه‌وه
سه‌باره‌ت به نزیكبوونه‌وه‌ی 40ـه‌مین ساڵیادی یه‌كێتیی و ئه‌و قوربانییانه‌ی له‌م ساڵه‌دا داویه‌تی، مه‌حمود سه‌نگاوی به‌رپرسی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێرو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) به PUKmedia ی راگه‌یاند: رۆژی 1-6 یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، واته یادی دامه‌زراندنی رێكخراوێكی سیاسی شۆڕشگێڕ كه به به‌شێكی زۆری ئاواته‌كانی كورد گه‌یشتووه. یه‌كێتیی له سه‌رده‌مێكی زۆر ناله‌باری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هاته‌كایه‌وه، كه ئه‌و سه‌رده‌مه كورد شۆڕشه‌كه‌ی توابوه‌وه، به‌عسییه‌كان پێیان وابوو جارێكی‌تر كورد ناتوانێت هه‌ڵبسێته‌وه‌و ناتوانێت داوای ئازادی بكات، له‌و سه‌رده‌مه چاره‌نووسسازه‌دا یه‌كێتیی هاته مه‌یدانی خه‌باته‌وه‌و درێژه‌ی به خه‌بات دا.
یه‌كێتیی هه‌میشه گیانه شۆڕشگێڕییه‌كه‌ی به‌رده‌وامه
مه‌حمود سه‌نگاوی وتیشی: شه‌هیدبوونی فه‌رمانده‌كانی یه‌كێتیی هه‌ر له ئێستادا نه‌بووه، به‌ڵكو یه‌كێتیی هه‌میشه به حزبی شه‌هیدان ناسراوه. له‌لایه‌كه‌وه خه‌مێكی زۆر گه‌وره‌یه بۆ هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رو كادر‌و پێشمه‌رگه‌و دۆسته‌كانی یه‌كێتی كه قاره‌مانترین رۆڵه‌كانی خۆی له‌پێناوی ئازادی خاكی كوردستان له‌ده‌ستدا، به‌ڵام له‌لایه‌كیشه‌وه سه‌روه‌رییه كه ئه‌و حزبه پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه خه‌باته، ئێستاش كادر‌و پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌كانی ده‌چنه به‌ره‌كانی شه‌ڕو گیانی خۆیان فیدا ده‌كه‌ن، مانای وایه یه‌كێتیی هێشتا گیانه شۆڕشگێڕییه‌كه‌ی هه‌ر به‌رده‌وامه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت، هه‌روه‌ها جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیش له‌زیادبووندایه.
خه‌باتی یه‌كێتیی به‌رده‌وامه
به‌رپرسی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر راشیگه‌یاند: له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان ئێستا زۆربه‌ی ناوچه داگیركراوه‌كانی كوردستان ئازادكراون و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئومێدیش ده‌كه‌م ئه‌و كێشه‌و ململانێیه‌ی كه له‌ناو یه‌كێتییشدا هه‌یه، سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی هه‌ست به مه‌تسییه‌كه‌ی بكه‌ن، هه‌ست به‌وه بكه‌ن له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ركه‌سێك ئه‌و حزبه شۆڕشگێڕه توشی شكستی ببێت، ئه‌وه مه‌سولیه‌تی مێژوویی ده‌كه‌وێته سه‌رشانی و دواتر لاوه‌كانی كورد ئه‌و كه‌سانه به خائین ده‌زانن، هه‌ربۆیه ئومێده‌وارم هیچ كه‌سێك ئه‌وه نه‌خاته سه‌رشانی خۆی، به‌ڵكو هه‌میشه هه‌وڵبده‌ین واز له خواسته شه‌خسییه‌كانی خۆمان بهێنین، واز له ده‌سه‌ڵاته پاوانخوازییه‌كانی خۆمان بهێنین، ئه‌وه‌ش له‌پێناو سه‌روه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بۆ به‌رز راگرتنی ئه‌و حزبه‌ی كه جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال دروستی كرد‌و ته‌سلیمی ده‌ستی ئێمه‌ی كردووه به‌گه‌وره‌یی، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی ئێمه بچوكببێته‌وه، ئه‌وا ئێمه به خائینی مێژوویی له‌قه‌ڵه‌مده‌درێین، هیوادارم یه‌كێتیی خه‌باته‌كه‌ی هه‌روه‌ك رابردوو چۆن به‌رده‌وامبووه هه‌ر به‌رده‌وامبێت، گیانی شۆڕشگێڕانه‌كه‌ی به‌رده‌وامبێت و گه‌شه‌ی پێبدات و له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌كێتیی كورد به‌هه‌موو ئاواته‌كانی خۆی بگات و له وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆدا یه‌كێتیی به‌هێزه‌وه بتوانێت له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌وری كاریگه‌ری خۆی ببینێت.
هه‌موو میللـه‌تی كورد شایه‌ته یه‌كێتیی سه‌ركه‌وتنه‌كانی چۆن تۆماركردووه
مه‌حمود سه‌نگاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه، له روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعشدا قاره‌مانگه‌لێكی یه‌كێتیی گیانی خۆیان به‌ختكردووه، چه‌ندین قاره‌مانگه‌لی تریش ئێستا له به‌ره‌كانی شه‌ڕدان، هه‌ربۆیه یه‌كێتیی تاكه هێزی شۆڕشگێڕه له‌ناوچه‌كه‌دا كه له سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه تائێستا فه‌رمانده قاره‌كانه‌كانی گیانی خۆیان به‌ختكردووه، هیچ كه‌سێك ناتوانێت ئه‌و قاره‌مانێتییه‌و ئه‌و سه‌روه‌رییه گه‌وره له یه‌كێتیی وه‌ربگرێته‌وه، له‌به‌ره‌ئه‌وه‌ی هه‌موو میللـه‌تی كورد شایه‌ته كه یه‌كێتیی سه‌ركه‌وتنه‌كانی چۆن تۆماركردووه.
ئه‌مساڵ ساڵێكی پڕ سه‌ختی و ناڕه‌حه‌تی بوو
هه‌ر سه‌باره‌ت به نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵیادی یه‌كێتیی و قوربانیدانه به‌رده‌وامه‌كانی، هه‌ڵۆ پێنجوێنی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای (ی.ن.ك) و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مساڵ ساڵێكی پڕ سه‌ختی و ناڕه‌حه‌تی بوو، به‌وپێیه‌ی گه‌وره‌ترین مه‌ترسی روویكرده سه‌ر میللـه‌تی كورد‌و سه‌ر هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه به خه‌بات و ماندووبوون و قوربانییه‌كی زۆر به‌ده‌ستهاتوون.
یه‌كێتیی هه‌میشه له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه بووه
وتیشی: بێگومان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له یه‌كه‌مین رۆژه‌وه له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانیی و دیموكراسییه‌كاندا هه‌میشه له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه بووه‌و به‌خوێنی یه‌كێتییه‌كان توانیویه‌تی ئه‌و قۆناغانه تێپه‌ڕێت، كه ئایا مه‌ترسی بووبێت له‌سه‌ر بوون و نه‌بونی میللـه‌ته‌كه‌مان یاخود مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه بووبێت له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌ده‌ستمان هێناون، كه بێگومان ئه‌مانه قوربانییه‌كی زۆر بوون، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی یه‌كێتیی بكه‌ین هه‌میشه به‌شێكی زۆر له‌و شه‌هیده دیارانه، سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌كان بوون، ئه‌و كه‌سانه بوون كه مه‌سولیه‌تیان له‌ئه‌ستۆ بووه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی دڵسۆزی و بیروباوه‌ڕیانه.
سه‌رۆك مام جه‌لال پێشبینی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای كردبوو
هه‌ڵۆ پێنجوێنی راشیگه‌یاند: به‌داخه‌وه كه ده‌ڵێم له‌م مه‌ترسییه‌ی ئێستا هاتووه‌ته ئاراوه له‌ناوچه‌كه‌مان، یه‌كێتیی نیشتمانیی پێشتر پێشبینی ده‌كرد كه رووبدات، چونكه ده‌یانجار سه‌رۆك مام جه‌لال ئاماژه‌ی پێداوه كه له‌ئه‌نجامی ئه‌و ناكۆكی و بۆشاییه سیاسییانه‌ی له عیراق و پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و له‌نێوان پێكهاته سیاسییه‌كانی عیراق دروستبووه، ئه‌و بۆشاییه جێگای مه‌ترسییه كه دوژمنانی هه‌موو عیراق به‌گشتی و كورد به‌تایبه‌تی ئه‌وه به‌هه‌ل بقۆزنه‌وه‌و له‌وێوه ئه‌و پلانه ئه‌جێندا ده‌ره‌كییه‌ی كه هه‌میشه له‌كاردا بووه بۆ تێكدانی ئه‌زمونی نوێی عیراقی نوێی دوای سه‌دام حسێن، بێته مه‌یدان، هه‌روه‌ك هه‌مووشمان ده‌زانین كه له رابردووش‌دا ئه‌وانه هه‌وڵیانداوه به‌ڕێگای تیرۆر‌و تۆقاندن كێشه‌ی گه‌وره دروستبكه‌ن له‌ڕووی پرۆسه‌ی سیاسی یاخود له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه. ئه‌مجاره ئه‌و پێشبینییه هاته‌دی كه له ئیراده‌ی گه‌لی كورد به‌ده‌ربوو.
غیابی سه‌رۆك مام جه‌لال یه‌كێكبوو له‌هۆكاره‌كانی گه‌یشتنی داعش به عیراق
پێنجوێنی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌توانم بڵێم ئه‌و بۆشاییه‌ش له‌دوای غیابی سه‌رۆك مام جه‌لال له مه‌یدانی سیاسی‌دا ده‌ركه‌وت، به‌وپێیه‌ی بۆشاییه‌كان گه‌یشتنه ئاستێك كه هێزێكی تیرۆرستی وه‌كو داعش به پلانێكی داڕێژراو و به ئه‌جێندایه‌كی تایبه‌ت رووبكه‌نه عیراق به‌گشتی و ئه‌و ناوچانه‌ی كێشه‌یان له‌سه‌ره‌وه په‌یوه‌ندیان به كوردستانه‌وه هه‌یه به‌تایبه‌تی، ده‌ركه‌وت كه پلانی ئه‌وان تێكدانی ئه‌زمونی كوردستان و قه‌تڵوعام كردن و سڕینه‌وه‌ی میللـه‌ته‌كه‌مانه له‌و شوێنانه‌ی كه ده‌مێكه له‌ململانێدان، هه‌روه‌كو بینیمان كه له‌ئه‌نجامی ئه‌و په‌لامارانه‌دا كاره‌ساتی شه‌نگال و ده‌یان كاره‌ساتی دڵته‌زێنی تری كۆمه‌ڵكوژی روویاندا. ئامانجیشیان ئه‌وه بوو كه كه‌ركوك كه ئاواتی له‌مێژینه‌ی میللـه‌ته‌كه‌مانه‌و به‌شێوازێكی یاسایی و شه‌رعی ئێستا ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌وێ رۆڵێكی گرنگی هه‌یه، جارێكی‌تر ئه‌و شاره بكه‌نه‌وه ژێر چه‌پۆكی خوێناوی خۆیان، هه‌ربۆیه ئه‌م شه‌ڕه گه‌وره‌یه‌ی ئێخه‌ی گرتووین به‌خوێنی چه‌ندین شه‌هیدی فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان كۆنترۆڵكراوه، هه‌روه‌ها تائێستاش سه‌نگه‌ره‌كان به‌رده‌وام تونده‌و پێشمه‌رگه توانیویه‌تی به‌شێكی زۆری ئه‌و ناوچانه‌ی كه هێزه‌كانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو، پاكی بكه‌نه‌وه، هیواداریشین به‌زووترین كات ئه‌و ناوچانه‌ی ماون رزگاربكرێن.
له‌یادی ئه‌مساڵدا لاپه‌ڕه‌یه‌كی مێژوویی گرنگ تۆمار ده‌بێت
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای (ی.ن.ك) وتیشی: له‌یادی ئه‌مساڵدا لاپه‌ڕه‌یه‌كی مێژوویی گرنگ تۆمار ده‌بێت بۆ مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، به‌وپێیه‌ی یه‌كێتیی رۆڵێكی گه‌وره‌ی له سه‌ركه‌وتنه‌كان بینیوه. هه‌روه‌ك له‌پێشتریشداو له پرۆسه‌ی سیاسی و چه‌ند لایه‌نێكی تریشدا له مه‌یداندا یه‌كێتیی هه‌ر به‌شدارییه‌كی كارای هه‌بووه‌و پرۆسه‌ی سیاسی به‌ره‌و دیموكراسیه‌ت رۆیشتووه كه ئه‌وه‌ش ئاوات و ئامانجی یه‌كێتیی بووه، چونكه هه‌رگیز یه‌كێتیی بۆ ئه‌وه خه‌باتی نه‌كردووه كه تاكڕه‌وانه حوكم بكات له كوردستان و هه‌موو پێگه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌ده‌ست خۆیه‌وه بێت، به‌ڵكو خه‌باتی كردووه له‌پێناوی پاراستنی نیشتمان و به‌ده‌ستهێنانی ئازادییه‌كان و به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراتی و مه‌ده‌نی و سه‌روه‌ریی یاسا، به‌ڵام بینیمان یه‌كێتیی چۆن رۆڵێكی گرنگی هه‌بووه، رۆڵێكی گرنگیشی ده‌بێت هه‌م له پاراستنی نیشتمان و هه‌م له پرۆسه‌ی سیاسی له داهاتووشدا.
یادی ئه‌مساڵ جیاوازه له‌یادی ساڵانی رابردوو
هه‌ڵۆ پێنجوێنی راشیگه‌یاند: یادی ئه‌مساڵ جیاوازه له‌یادی ساڵانی رابردوو، یادی ئه‌مساڵ ته‌نها یادی ئاهه‌نگگێڕان نییه، به‌ڵكو یادی تێپه‌ڕاندنی قۆناغێكی سه‌خت و دژواره كه میللـه‌ته‌كه‌مان پێیدا تێده‌په‌ڕێت، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌ی تر له‌ڕووی میزانیه‌و له‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌كانی تر كه روویكرده هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كێتیی توانی رۆڵێكی گرنگ ببینێت و ئه‌مساڵیش به ساڵێكی پڕ سه‌روه‌ری داده‌نرێت.
یه‌كێتیی رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه له لاوازبوونی مه‌ترسی داعش
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای (ی.ن.ك) وتیشی: ده‌توانین بڵێین له ئێستادا مه‌ترسی داعش له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان ته‌واو لاوازبووه، كه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه، بۆ پشتیوانی جه‌ماوه‌ره دڵسۆزه‌كانمان له‌هه‌موو جێگایه‌ك، بۆ خوێنی شه‌هیده‌كان و بۆ رۆڵی كاریگه‌ری یه‌كێتیی له‌ناو ئه‌و پرۆسه گرنگه‌دا. هه‌ربۆیه لێره‌وه ئه‌و یاده پیرۆز ده‌كه‌ین، له‌پێش هه‌موو كه‌سێك له كه‌سوكاری شه‌هیدان، دواجار له‌هه‌موو توێژه‌كان و له هێزی پێشمه‌رگه‌و له‌هه‌موو ئه‌و كه‌سه دڵسۆزانه‌ی كه به‌خه‌مخۆرییه‌وه به‌شداری ده‌كه‌ن له پاراستنی خاكه‌كه‌مان.
ئه‌مساڵ بۆ یه‌كێتیی ساڵی به‌رخودان بوو
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و باسه، ره‌شاد گه‌ڵاڵی به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌خموری (ی.ن.ك) به PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌ره‌تا لێره‌وه ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سه‌رجه‌م كورد‌و به‌تایبه‌تی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و له كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌رو پێشمه‌رگه‌ی دێرین و كۆی ئه‌ندامان و رێكخستنه‌كان و ده‌سته‌كانی یه‌كێتی پیرۆز ده‌كه‌م.. ئه‌مساڵ بۆ یه‌كێتیی ساڵی به‌رخودان بوو، ساڵی به‌ره‌نگاری تاریكیی بوو له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعش، ئه‌وه‌ش به‌و هێزو قاره‌مانێتییه‌ی كه پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌و سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی نواندیان بۆ سه‌ركه‌وتن و پاراستنی خاكی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
له‌وه‌ته‌ی یه‌كێتیی هه‌یه به حزبی شه‌هیدان ناسراوه
وتیشی: به له‌ده‌ستدانی ده‌یان سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌ی تێكۆشه‌ر كه ژیانی خۆیان كرده قوربانی بۆ به‌رگری له خاكی كوردستان و گیانی خۆیان كرده قوربانی بۆ پاراستنی سه‌روه‌رییه‌كان و بۆ جۆشدانه‌وه‌ی یه‌كێتیی، راسته ساڵێكی خوێناوی بوو بۆ میللـه‌تی كورد به‌گشتی و یه‌كێتییه‌كان به‌تایبه‌تی، به‌ڵام ئه‌وه مارشی خۆمانه، له‌وه‌ته‌ی یه‌كێتیی هه‌یه به حزبی شه‌هیدان ناسراوه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ده‌توانم بڵێم ئه‌مساڵ به‌ڕێژه‌یه‌كی زیاتر شه‌هیدو قوربانیمان داوه، هه‌ربۆیه یادی ئه‌مساڵ پێویسته له یاده‌كانی ساڵانی رابردوو جیاوازتر بێت و تایبه‌ت بكرێت به كه‌سوكاری شه‌هیدان.
له‌سه‌ر ئه‌و په‌روه‌رده‌یه ده‌ڕۆین كه سه‌رۆك مام فێری كردووین
ره‌شاد گه‌ڵاڵی راشیگه‌یاند: به‌هه‌مان رۆحیه‌تی به‌ره‌نگاری سه‌ره‌تای دروستبوونی یه‌كێتیی و به‌هه‌مان ئه‌و قاره‌مانێتییه‌ی كه له سه‌ره‌تای چه‌ك هه‌ڵگرتنی یه‌كێتییه‌كانه‌وه بۆ به‌رگریكردن له گه‌ل و خاكه‌كه‌یان ئه‌نجامیانداوه، به‌هه‌مان ئه‌و رۆحیه‌ته‌وه تێكۆشه‌رانه‌ن له به‌ره‌كانی شه‌ڕ مانه‌وه‌و تا دوادڵۆپی خوێنیان به‌رگریان له خاكی كوردستان كرد بۆ رووناككردنه‌وه‌ی خاكی پیرۆزی كوردستان، بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ربۆیه له ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتییدا به‌هه‌مان نه‌فه‌س و به‌هه‌مان ئاڕاسته، به‌هه‌مان ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ی كه مامی گه‌وره‌مان سه‌رۆك مام جه‌لال په‌روه‌رده‌ی كردووین، هێزێكی داكۆكیكه‌رو پێشڕه‌و ده‌بین بۆ پاراستنی كوردستان.
PUKmedia لانه كاشان و دیار ستار
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23