روسیا و خه‌ونی گهرِانهوهی شكۆمه‌ندی جاران
ریپۆرتاژ 01:58 PM - 2015-05-17روسیا گه‌وره‌ترین وڵاتی جیهانه
ماوه‌یه‌كه دیسانه‌وه ته‌واوی جیهان چاویانبرِیوهته وڵاتی روسیا و به ووردیه‌وه چاودێری گۆرِانكارییه سیاسی و ئابورییه‌كانی ده‌كه‌ن، له‌هه‌مانكاتیشدا خه‌ڵكی روسیاش، جارێكی تر خه‌ون به قۆناغه زێرینه‌كانی سه‌ده‌ی پێشوویان ده‌بینن، ئه‌وكاته‌ی كه وڵاته‌كه‌یان یه‌كێكبوو له گه‌وره‌ترین زلهێزی جیهان و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ته‌واوی ژیانی مرۆڤایه‌تیدا هه‌بوو.
له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ندساڵه‌ی دواییدا، روسیا رِۆڵێكی یه‌كجار گه‌وره لهرِووداوه سیاسییه‌كانی جیهاندا دهگێرِێت، به‌تایبه‌تی له هه‌ردوو كێشه‌ی ( سوریا و ئۆكرانیا)، كه به ته‌واوه‌تی روسیا لایه‌نێكی گه‌وره‌ی ئه‌م كێشه‌یه‌یه.
زۆرێك له چاودێرِانی سیاسی جیهان پێیان وایه، كه روسیا به‌تایبه‌تی له‌پاش هاتنه سه‌ركاری سه‌رۆك ( ڤلادیمیر پۆتین)، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه جارێكی تر ببێته‌وه زلهێزه‌كانی جاران، خه‌ڵكانێكیش به پێچه‌وانه‌وه پێیان وایه كه روسیا نه‌ك ناتوانێت ببێته‌وه به زلهێزه‌كه‌ی جاران، به‌ڵكه ئه‌م وڵاته به‌ره‌و لاوازبوون و نه‌مانی یه‌كجاره‌كی هه‌نگاو ده‌نێت.
روسیا گه‌وره‌ترین وڵاتی جیهانه، ده‌كه‌وێته باكوری گۆی زه‌وی كه زیاتر به‌ناوچه‌ی ئۆراسیا ده‌ناسرێت، واته ( ئه‌وروپا و ئاسیا)، روسیا ده‌كه‌وێته باكوری هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌وروپاو ئاسیاوه، هه‌رئه‌مه‌ش وایكردووه كه ببێته دڵی ئه‌م دوو كیشوهرهو لهرِووی جیۆپۆلیتیكیهوه، پێگه‌یه‌كی به‌هێزی له جیهاندا هه‌بێت، كۆی گشتی رووبه‌ری روسیا ده‌گاته 17 ملیۆن و 75 هه‌زار و 400، كم چوارگۆشه‌یه، ئه‌م رووبه‌ره گه‌وره‌یه‌ش وایكردووه كه هاو سنوری كۆمه‌ڵێك ده‌وڵه‌ت و شارستانی جیاوازبێت.
روسیا درواسێی چوارده ده‌وڵه‌ته، لهرِۆژههڵاتهوه دراوسێی شارستانییه رۆژهه‌ڵاتی و ئاسیاویهكانه له‌وانه ( ژاپۆن، كۆریا، چین، مه‌نگۆلیا)، له باشوره‌وه دراوسێی شارستانییه ئیسلامییه‌كان (كازاخستان، ئازه‌رباینجان، ناوچه‌ی قه‌وقاز)، له رۆژئاواشه‌وه دراوسێی شارستانی ئه‌وروپییه، پێگه جواگرافییهكهی وای له‌م وڵاته كردووه ببێته پردێكی كلتووری له نێوان كلتوور و ژیاره جیاوازه‌كاندا.
له 30% خاكی روسیا ده‌كه‌وێته كیشوه‌ری ئه‌وروپاوه، 70% ده‌كه‌وێته ئاسیاوه.
ئه‌م رووبه‌ره فراوانه‌ی زه‌وی ئه‌و وڵاته وایكردووه كه‌ئه‌م وڵاته خاوه‌نی سروشتێكی هه‌مه‌جۆری بێت، باكوریی ئه‌م وڵاته به‌شێكی زۆری ده‌كه‌وێته به‌سته‌ڵه‌كی باكوره‌وه، زۆربه‌ی مانگه‌كانی ساڵ ئه‌م ناوچانه به‌فر دایپۆشیوون و زۆر سارده، هه‌ربۆیه به‌كه‌ڵكی ژیان و كشتوكاڵ نایه‌ت، به‌ڵام ئه‌م ناوچانه به‌تایبه‌تی سیبریا، لهرِووی سامانی سروشتییه‌وه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌تایبه‌تی ( دار، نه‌وت، گاز، ئاسن، ئاڵتوون، ئه‌له‌منیۆن.
زنجیره چیاكانی ئۆرِاڵ، سنوری كیشوه‌ری ئه‌وروپا و ئاسیا له یه‌كتری جیاده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها روسیای ئه‌وروپی و روسیای ئاسیاویش له یه‌كتری جیاده‌كاته‌وه، له باشووریشدا زنجیره چیاكانی قه‌وقاز ، ده‌بنه سنوری جوگرافی روسیا كه ناوچه‌ی قه‌وقازو ده‌ریای ره‌ش پێكه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه.
باشوری روسیا به‌تایبه‌تی ناوچه‌كانی قه‌وقازو كه‌ناری ده‌ریای رِهش، ئاو و هه‌وای كه‌مێك ڤێنكیان هه‌یه، له‌رووی سامانی ئاوه‌وه ئه‌م وڵاته زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده، زیاتر له 120 رووباری گه‌وره‌و سه‌دانی تر رووباری بچووكی هه‌یه، جگه له بوونی چه‌ندین ده‌ریاچه‌و زێی بچووك، هه‌ربۆیه روسیا لهرِووی سامانی ئاوییه‌وه، به ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتی سه‌ر رووی زه‌وی ده‌ژمێردرێت.
لهرِووی ده‌روازه‌ی ئاویشه‌وه كۆمه‌ڵێك ده‌روازه‌ی هه‌یه، له باشووره‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریای رِهش، له باكوره‌وه له‌سه‌ر ده‌ریای به‌لتیق و به‌سته‌ڵه‌كی باكور، له رۆژهه‌ڵاتیشه‌وه، كه‌نارێكی باشی به ده‌ریای هێمن و زه‌ریای هێمنه‌وه، هه‌یه.
روسیا‌و مێژوو
له‌سه‌ده‌ی حه‌وتدا بۆ یه‌كه‌مجار خێڵه به‌ربه‌رییه‌كانی (ڤیكینیهكان) چونه ناوچه‌ی روسیای ئێستاوه، هه‌ر ئه‌وانیش ناوی (روسیا)ی لێده‌نێن، به‌ڵام یه‌كه‌مین فه‌رمانڕه‌وایی روسیا دهگهرِێتهوه بۆ سه‌ده‌ی نۆ، كه بۆ یه‌كه‌مجار ده‌وڵه‌تی (كیفا روس) له شاری كیفی ئۆكرانیا، یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تی روسی دروستبوو، پاشان ئه‌م ده‌وڵه‌ته به‌ره‌و باكور ده‌كشێت و ده‌چێته مۆسكۆ ده‌بێته پایته‌ختی ئه‌م وڵاته، به‌ڵام ئه‌م ده‌وڵه‌ته هه‌میشه له‌به‌رده‌م هێرشی خێڵه به‌ربه‌رییه ته‌ته‌ری و مهغۆلیهكاندا ده‌بێت، ساڵی 1233 خێڵه مهغۆلیهكان په‌لاماری ئه‌م ده‌وڵه‌ته ده‌ده‌ن و ده‌یكه‌نه به‌شێك له ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌یان، به‌ڵام پاشتر وورده وورده له‌ژێر ده‌ستی مهغۆلیهكان رزگاریان ده‌بێت و دیسانه‌وه مۆسكۆ ده‌بێته پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی روسی.
ساڵی 988 به كاریگه‌ری ئیمپراتۆریه‌تی بیزه‌نته، مه‌سیحیه‌ت له‌ناو روسیا بڵاوده‌بێته‌وه ده‌بێته ئاینی ره‌سمی ده‌وڵه‌ت، تا ئهمرِۆش مه‌سیحیه‌تی ئه‌رته‌دۆكسی، ئایینی زۆربه‌ی زۆری روسه‌كانه، لهرِووی ئێتنییهشهوه، روسه‌كان به‌شێكن له بنه‌ماڵه‌ی (سلاڤی) كه زیاتر له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپادا بڵاوه، روسه‌كان به‌شێكی گه‌وره‌ی كلتووری سلاڤی پێكدههێینن.
پیته‌ری مه‌زن
هیچ ئیمپراتۆرێكی روسی هێنده‌ی ئیمپراتۆر یان تهزار (پیته‌ری مه‌زن) كاریگه‌ری به‌سه‌ر روسیاوه نه‌بووه، ئیمپراتۆر پیته‌ر له 6 یونی 1672 له مۆسكۆ له‌دایكبووه‌و له 8 ڤێبرایهری 1725 له سان پیترسبورگ كۆچی دواییكردووه، باوكی ( ئه‌لكسای میخایلۆڤیچ) ئیمپراتۆری روسیا بووه، ساڵی 1682 باوكی ده‌مرێت، پیته‌ری ده ساڵه‌ش ده‌بێته جێنشینی باوكی، به‌ڵام دایكی له جیاتی ئه‌و كاروباری ئیمپراتۆریه‌ت ده‌بات بهرِێوه، تاساڵی 1694 كاتێك دایكی ده‌مرێت، خۆی ده‌بێته ئیمپراتۆری روسیا.
پیته‌ری مه‌زن كۆمه‌ڵگه‌ی روسی له قۆناغێكی دواكه‌وتوو و پهرواێزخراوهوه ، گواسته‌وه بۆ قۆناغێكی زێرِین و پێشكه‌وتوو، ساڵانی حوكمرِانی پیته‌ری مه‌زن، به ساڵانی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری و سیاسی و عه‌سكه‌ری و زانستی دێته ژماردن، دیاره ئه‌مه‌ش لهرِێگهی كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی جددیه‌وه، كه توانی به ته‌واوه‌تی مێژووی روسیا بگۆرِێت.
ساڵی 1703 پاش شهرِو پێكدادانێكی زۆر له‌گه‌ڵ مه‌مله‌كه‌تی سوێدی، توانی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای به‌لتیق بگرێت، دواتریش شاری سان پیترسبوورگ، دروست بكات كه پاشتر ده‌بێته پایته‌ختی نوێی روسیا، ئه‌م شاره ده‌بێته ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی روسیا بۆ كیشوه‌ری ئه‌وروپا، له هه‌مانكاتیشدا ده‌بێته پهنچهرهیهك بۆ سه‌ر شارستانی ئه‌وروپی.
پیته‌ری مه‌زن زۆر شه‌یدای شارستانی ئه‌وروپی بوو به‌تایبه‌تی فه‌ره‌نسی و ئیتاڵی، سه‌دان ئه‌ندازایار و مامۆستا و دكتۆر و زانای ئه‌وروپی، رِوودهكهنه ئه‌م شاره‌و یه‌كێك له شاره جوانه‌كانی جیهان دروست ده‌كه‌ن.
لهرِووی زانستیشه‌وه، بۆ یه‌كه‌مجار زانكۆ له روسیا دروست ده‌كات و ئه‌كادیمای سانپیترسبوورگ داده‌مه‌زرێنێت، هه‌روه‌ها لهرِووی عهسكهریشهوه، ئه‌كادیمای سه‌ربازی داده‌مه‌زرێنێت و پیشه‌شازی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێش ده‌خات، بگره ئه‌و به‌ردی بناغه‌ی پیشه‌شازی چه‌ك و ته‌قه‌می روسی داده‌نێت كه ئهمرِۆ به یه‌كێك له شانازییه گه‌وره‌كانی روسیا دێته ژماردن، هه‌روه‌ها هێزێكی ده‌ریایی مه‌زنی روسیش دروست ده‌كات كههپاشتر ده‌توانێت دژی زلهێزه‌كانی جیهان بجه‌نگێت.
لهرِووی پیشهشازیشهوه ده‌ستیكرد به پرۆسه‌ی پیشهشازیكردنی وڵات، له كۆتایی حوكمی پیته‌ری مه‌زندا، زیاتر له 300 كارگه‌ی ههمهجۆر له شاره‌كانی مۆسكۆ و پیترسبوورگدا هه‌بوون.
هه‌روه‌ها سنوره‌كانی روسیا فراوان بوون، لێره‌شه‌وه سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌تی هێرشی روسی بۆ باكوور و باشوور سیبیریا دهستیپێكردو بووه سه‌ره‌تای دروستبوونی ئیمپریالیستی روسیا.
له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا سنوره‌كانی روسیا به‌ره‌و باشوور بۆ سه‌ر كه‌ناره‌كانی ده‌ریای رِهش، له باكوره‌وه بۆ به‌سته‌ڵه‌كی باكور و پاشان سیبیریا و ئالاسكا ده‌كشێت، به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می فهرمانرِهوایی شاژن (كاتهرینای مه‌زن) روسیا ده‌گاته لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی.
شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری روسیا
یه‌كێك له قۆناغه گرنگه‌كانی مێژووی روسی، شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1917، كه نه‌ك مێژووی روسیا به‌ڵكو ته‌واوی مێژووی مرۆڤایه‌تی گۆرِی، بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی روسیادا، كۆتایی به حوكمی ته‌زاری (ئیمپراتۆری) ده‌هێنرێت و كۆمارێكی شۆڕشگێڕ‌و سۆسیالیستی داده‌مه‌زرێت.
بۆ یه‌كه‌مجاریش له مێژووی جیهاندا، كۆمارێكی سۆسیالیستی له سنوری وڵاتێكی مه‌زندا داده‌مه‌زرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی ترس و دڵهرِاوكێ بۆ ده‌وڵه‌ته ئیمپریالیسته‌كانی ئه‌وكاتی جیهان، هه‌ربۆیه ده‌كه‌ونه دژایه‌تیكردنی ئه‌م شۆڕشه.
دیاره دروستبوونی كۆماری سۆسیالیستی روسی كه پاشتر به (یه‌كێتی سۆڤێت) ناسرا، هه‌روا كارێكی ئاسان نه‌بوو، بگره یه‌كسه‌ر ئه‌م وڵاته خۆی له‌به‌رده‌م جه‌نگێكی ناوخۆ و برسێتی و كوشتن و كاره‌ساتی گه‌وره بینیه‌وه، هه‌ربۆیه لای زۆرێك له مێژوونوسانی روسی و جیهان، ئه‌م قۆناغه به یه‌كێك له قۆناغه ناخۆش و كاره‌ساتباره‌كانی روسیای داده‌نێن، له‌به‌رامبه‌ردا خه‌ڵكانێكی تر پێیان وایه، شۆڕشی روسی توانی گه‌لی روسی بگه‌یه‌نێته ئاستی زلهێزی جیهان و له قۆناغێكی دواكه‌وتووه‌وه، بیگه‌یه‌نێته قۆناغیكی پێشكه‌وتوو.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌م شۆڕشه كاریگه‌ری زۆر نێگه‌تیڤی به‌سه‌ر گه‌لی كورده‌وه هه‌بوو، چونكه پێش ئه‌م شۆڕشه به‌پێی په‌یماننامه‌ی سایكس_بیكۆ، به‌شێكی زۆری باكووری كوردستان به‌ر ده‌وڵه‌تی روسیا ده‌كه‌وت، له‌پاش نه‌مانی ئیمپراتۆریه‌تی روسی و ده‌رچوونی روسیا له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان، به‌شه‌كه‌ی روسیا كه‌وته‌وه ده‌ست توركه‌كان، به‌مه‌ش گه‌لی كورد روبه‌روی كاره‌ساتی گهورهبوویهوه.
ستالینیزم
هه‌مووجیهان كاتێك باسی ستالین ده‌كرێت، تووشی ترس و بێزاری ده‌بن، ساڵانی حوكمرِانی ستالین، به یه‌كێك له ترسناكترین ساڵانی مێژووی روسیا دێته ژماردن، ستالین بهوپهرِی دڵرِهقی و دیكتاتۆرییه‌وه، حوكمی ئه‌م وڵاته‌ی كردووه، به ملیۆنه‌ها كه‌س بوونه‌ته قوربانی سیاسه‌ته خراپه‌كانی.
له ساڵانی حوكمی ئه‌ودا، روسیا تووشی برسێتییه‌كی گه‌وره بووه، كه بۆته هۆی مردنی ملیۆنه‌ها كه‌س، هه‌روه‌ها گه‌لی روسیش رووبهرِوی جه‌نگێكی ماڵوێرانی بوویه‌وه‌و خۆی له‌به‌رده‌م ههرِهشهی مان و نه‌ماندا بینیه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌ڵمانه‌كان له جه‌نگی دووه‌می جیهاندا په‌لاماری روسیایان دا‌و، زیاتر له 25 ملیۆن كه‌س بوونه قووربانی.
هه‌ربۆیه ستالینیزنیم له جیهاندا ، ئاماژه‌یه‌كی ترسناكه بۆ حوكمێكی دیكتاتۆری و تاكرِهویی توندرِهوی سیاسی، هه‌رچه‌نده خه‌ڵكانێكیش پێیان وایه، ئه‌وه ستالین بوو كه توانی كۆمه‌ڵگه‌ی روسی له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پاشكهوتووهو بگوازێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پیشه‌شازی و مه‌زن، هه‌روه‌ها روسیاش له ده‌ستی داگیركه‌ری ئه‌ڵمانی رزگار بكات و پاشتریش ببێته یه‌كێك له زلهێزه گه‌وره‌كانی جیهان.
گۆرباتشۆڤ و كۆتایی یه‌كێتی سۆڤێت
له ساڵانی هه‌شتادا ورده ورده ئه‌م زلهێزه مه‌زنه‌ی جیهان به‌ره‌و پیری و لاوازی ده‌چوو، له ساڵی 1985 دا سه‌رۆكی نوێی یه‌كێتی سۆڤێت (میخایل گۆرباتشۆڤ) هه‌ستی به پیری ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌ی كردبوو، هه‌وڵیدا لهرِێگهی هه‌ردوو سیاسه‌تی (بیرۆسترۆیكا و گلاسنۆست)ه‌وه، خوێنی تازه بكاته‌وه به به‌ر ئه‌م زلهێزه پیره‌دا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
گۆرباتشۆڤ له بیره‌وه‌ریه‌كانیدا، هۆكاری سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌وڵه‌كانی بۆ بوونی سیسته‌مێكی بیرۆكراتی گه‌وره دهگهرِێتهوه كه هیچ وه‌ختێك ئه‌م ده‌زگا بیرۆكراتییه گه‌وره‌یه‌ی سۆڤێت، ئاماده نه‌بووه گۆرِانكاری له خۆیدا بكات، جگه له‌مه‌ش هۆكاری ده‌ره‌كیش رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له‌سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌وڵه‌كانی.
هه‌ربۆیه ئهمرِۆ له‌جیهاندا هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی روسی هێنده‌ی گۆرباتشۆڤ قسه‌وباس و نیقاشی نه‌خستۆته‌وه، خه‌ڵكانێك پێیان وایه كه خائین و پیاوی ئه‌مریكا بووه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه خه‌ڵكانێكیش پێیان وایه كه ئه‌و توانی گه‌لی روسیا و ته‌واوی گه‌لانی سۆڤێت، له‌ژێر حوكمی عه‌سكه‌ری و پۆلیسی سۆڤێتیدا رزگار بكات.
یه‌ڵسن و نه‌مانی یه‌كێتی سۆڤێت
له‌پاش نه‌مانی یه‌كێتی سۆڤێت، روسیا خۆی له‌به‌رده‌م قۆناغێكی ته‌واو ترسناك و ناخۆشدا ده‌بینێته‌وه، له ساڵانی نه‌وه‌ته‌كاندا، په‌تای برسێتی و مافیاگه‌ری و دزی و تاڵانی هه‌موو روسیای گرتبوه‌وه، سه‌رۆك بۆریس یه‌ڵسن، به كۆمه‌ڵێك ئۆلیگارش ده‌وره درابوو، كه ته‌واوی جه‌مسه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابوری وڵاتیان بۆ خۆیان قۆرخ كردبووه‌وه، ئه‌م وڵاته خۆی له‌به‌رده‌م ئاژاوه‌و نائارامیه‌كی سیاسی و ئه‌منی گه‌وره‌دا ده‌بینیه‌وه، له‌هه‌مانكاتیشدا له سه‌ر ئاستی دهرهكیشهوه، رۆژ له دوای رۆژ په‌لاماری خۆیی و دۆسته‌كانی ده‌درا، ته‌نانه‌ت بوونی ده‌وڵه‌تی روسیش له‌به‌رده‌م ههرِهشهی مان و نه‌ماندا بوو.
به گشتی ساڵانی فهرمانرِهوایی سه‌رۆك یه‌ڵسن، به ساڵانی برسێتی و ئاژاوه‌و جه‌نگ و نائارامی بۆ روسیا دێته ژماردن.
پۆتین و خه‌ونی گهرِانهوه شانازییه‌كانی پێشوو
به‌هاتنه سه‌ركاری سه‌رۆك پۆتین، روسیا به‌ره‌و قۆناغێكی نوێ تر هه‌نگاوی نا، ڤلادیمێر ڤلادیمرۆڤیچ پۆتین له 7 ئۆكتۆبه‌ری 1952 له شاری پیتریسبوورگ (لینینگرادی جاران) له دایكبووه، دایك و باوكی كرێكاربوون له یه‌كێك له كارگه‌كانی ئه‌و شاره‌دا، كاریانكردووه.
پۆتین له خێزانێكی كرێكار له‌دایكبووه‌و، له‌ناو ئه‌و گهرِهكانهدا گه‌وره‌بووه، كه به گه‌ڕه‌كی كرێكارانی شاره‌كه ناسراوه، پاشان له زانكۆی پیترسبوورگ به‌شی یاساخوێندویهتی.
هه‌ر به منداڵی خه‌ونی به‌وه‌و بینیووه كه ببێته ئه‌ندامێكی ده‌زگای هه‌واڵگری (كه‌ی جی بی)، له ساڵی 1975 تا 1982 ده‌بێته كارمه‌ندی ئه‌م ده‌زگایه‌و پله‌ی ئه‌فسه‌ری وه‌رگرتووه، پاشان له‌سه‌ر داوای ( كه جی بی) ساڵی 1984 ده‌نێرێته ئه‌ڵمانیا رۆژهه‌ڵات و له‌وێنده‌ر وه‌كو ئه‌فسه‌رێكی (كه جی بی) كارده‌كات.
پاش نه‌مانی یه‌كێتی سۆڤێت دهگهرِێتهوه بۆ پیترسبوورگ و واز له ده‌زگای (كه جی بی) ده‌هێنێت.
پاشان ده‌بێته یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك شاره‌وانی پیترسبوورگ، كه پێشتر مامۆستای بووه، پاشان ده‌چێته مۆسكۆ و له كریملین كار ده‌كات، دواتر ده‌بێته بهرِێوبهری ده‌زگای هه‌واڵگری روسی، ساڵی 1999 ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی روسیا، بۆ كۆتایی سه‌ده‌ی پێشوو، له شه‌وی ساڵی نوێ‌دا، بۆریس یه‌ڵسن له په‌یامێكی چاوهرِواننهكراودا، واز له پۆستی سه‌رۆكی وڵات ده‌هێنێت و پۆتین ده‌كاته سه‌رۆكی روسیا.
له نائارامی و وێرانه‌وه بۆ ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتن
كاتێك پۆتین ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، روسیا له هه‌موو رویه‌كه‌وه به‌ره‌و وێرانه ده‌چوو، لهرِووی ناوخۆوه، جه‌نگێكی ماڵوێرانی له باشوری وڵات له دژی تیرۆریستییه ئیسلامییه چیچانییه‌كان به‌رپابوو، كه ده‌یانویست ده‌وڵه‌تێكی خه‌لافه‌تی هاوشێوه‌ی (داعش) له قه‌وقاز دروستبكه‌ن، باری ئه‌منی وڵات ته‌واو تێكچووبوو، مافیا ده‌ستی به‌سه‌ر زۆر ده‌ماری ئابوری و سیاسی، وڵات‌دا گرتبوو، له‌هه‌مووشی ترسناكتر، دروسبوونی نوخبه‌یه‌كی مافیای گه‌وره كه به (ئولیگارش) ناوده‌برێن، ئه‌مانه ته‌واوی ئابووری وڵاتیان له ژێردهستدابوو، زۆر بێ ویژدانانه ئابوری و سامانی سروشتی روسیایان تاڵانكرد.
یه‌كێك له كاره باشه‌كانی پوتین ئه‌وه‌بوو، كه توانی له‌ماوه‌یه‌كی یه‌كجار كورتدا، كۆتایی به حوكمی (ئولیگارشهكان) بهێنێت، پاشان جارێكی تر سامانی سروشتی به‌تایبه‌تی (گاز و نه‌وت)ی خسته‌وه ژێر كۆنترِۆڵی ده‌وڵه‌ت.
له ساڵی 2000 تا ساڵی 2010 كۆی گشتی به‌رهه‌می نیشتمانی روسی به رِێژهی 97% زیادیكرد، بازرگانی ده‌ره‌كی به رِێژهی 30% زیادیكرد گه‌یشته نزیكه‌ی 648 ملیارد دۆلار، قه‌رزی ده‌ره‌كی به رِێژهی 83% كه‌میكرد، بازرگانی ناوخۆش به رِێژهی 157% زیادیكرد.
لهرِووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه ، پێشتر كۆمه‌ڵگه‌ی روسی زۆر له ره‌وشێكی خراپ‌دا ده‌ژیا به‌تایبه‌تی پیر و مووچه‌خۆر و هه‌ژار و كه‌مدرامه‌ته‌كان، موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به رِێژهی 142% زیادیكرد، موچه‌ی خانه‌نشینان به رِێژهی 231% زیادیكرد، ئاستی هه‌ژاری به رِێژهی 56.6% كه‌میكرد، هه‌روه‌ها ئاستی بێكاریش به رِێژهی 29.2% كه‌میكرد، تاوانه‌كان به رِێژهی 11% كه‌میكرد، تێكرِای ته‌مه‌نی خه‌ڵكی به رِێژهی 7% زیادیكرد.
لهرِووی كشتووكاڵیشهوه روسیا گه‌شه‌ی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، تا ساڵی 2004 روسیا دانه‌وێڵه‌ی له ده‌ره‌وه ده‌هێنا، به‌ڵام له ساڵی 2004ه‌وه روسیا بۆته یه‌كێك له 5 ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كه‌ی هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه‌ی جیهان.
ساڵی 2004، 15 ملیۆن گه‌نم و جۆی هه‌نارده ده‌ره‌وه كرد، ساڵی 2013 كۆی گشتی به‌رهه‌می دانه‌وێڵه گه‌یشته نزیكه‌ی 68 ملیۆن ته‌ن.
لهرِووی سه‌رمایه‌گوازری بیانیشه‌وه گه‌شه‌ی گه‌وره‌ی به خۆیه‌وه بینی، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی كه باری ئه‌منی روسیا باشبوو، دیسانه‌وه سه‌رمایه‌ی بیانی گهرِایهوه ناو روسیا، سه‌رمایه‌گوزاری بیانی ساڵی 2013 به برِی 126 ملیار دۆلار بووه.
لهرِووی پیشهشازیشهوه سه‌رۆك پۆتین سیاسه‌تێكی زۆر حه‌كیمانه‌ی دارِشت، بۆ گه‌شه‌پێدانی پیشهشازییه ته‌قلیدیه‌كانی روسیا له‌وانه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هه‌روه‌ها گاز‌و نه‌وت.
خه‌ونی گهرِانهوه بۆ سه‌رده‌می زێرِین
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه جارێكی تر روسه‌كان خه‌ون به مێژووی پرِ شكۆداری (یه‌كێتی سۆڤێته‌وه) ده‌بینین، ده‌یانه‌وێت جارێكی تر ببنه‌وه به زلهێزه‌كه‌ی جاران، دیاره روسیا بۆ ماوه‌ی 40 ساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا حوكمی جیهانیان ده‌كرد، به‌تایبه‌تی له پاش ته‌واوبوونی جه‌نگی دووه‌می جیهان، روسیا جه‌مسه‌ری سه‌ره‌كی ئیداری جیهان بووه، ئه‌م ماوه زۆره‌ش تا ئێستا له‌ناخی روسه‌كاندا ماوه‌ته‌وه، جگه له مێژوو، كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری تر هه‌ن كه‌وا له روسه‌كان ده‌كات خه‌ون به زلهێزی جیهانه‌وه ببینن.
هاڵفۆرد جۆن ماكندهر مێژوونوس و بیرمه‌ندی ئینگلیزی، ده‌ڵێت ( ئه‌وه‌ی كۆنترِۆڵی ناوچه‌ی ئۆراسیا واته ئه‌وروپا و ئاسیا بكات، كۆنترِۆڵی جیهان ده‌كات)، ئهمرِۆ روسیا دڵی ئۆرِاسیایه، ئه‌م وڵاته هه‌ردوو كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌وروپا به‌یه‌كتریه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، گه‌وره‌ترین وڵاتی جیهانه، سنوری به كۆمه‌ڵێك زلهێزی گه‌وره‌ی ئابووریه‌وه، لهرِۆژههڵاتهوه سنووری به وڵاتی چین و ژاپۆنه كه دوو زلهێزی گه‌وره‌ی ئابووری جیهانن، له رۆژئاواشه‌وه، سنووری به یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌یه، كه گه‌وره‌ترین زلهێزی ئابووری جیهانه، واته روسیا لهرِووی جیۆپۆلیتیكه‌وه، هه‌لومه‌رجی ئه‌وه‌ی تێدایه كه ببێته زلهێزێكی گه‌وره‌ی جیهان و رِۆڵی گه‌وره له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا ببینێت.
ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌گاته 142 ملیۆن كه‌س، ئه‌مه‌ش فاكته‌رێكی به‌هێزی تری ئه‌م وڵاته‌یه، خاوه‌نی ملیۆنه‌ها كه‌سی ئه‌كادیمای و پسپۆری هه‌مه‌جۆره، ئه‌مساڵ روسیا گه‌وره‌ترین رِێژی ئه‌كادیمی له ئه‌وروپادا تۆماركردووه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زانكۆ و په‌یمانگایان ته‌وا كردووه، ده‌گاته 1.397 ملیۆن كه‌س، ئه‌مه‌ش سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مرۆییه بۆ ئه‌م وڵاته.
لهرِووی ئابووریشه‌وه، روسیا حهوتهمین هێزی ئابوری جیهان پێكده‌هێنێت، كۆی گشتی به‌رهه‌می نیشتمانی ده‌گاته 2118 ملیار دۆلار، ئه‌مه‌ش هێزێكی گه‌وره به‌م وڵاته ده‌به‌خشێت كه ببێته زلهێزێكی ئابوری و سیاسی جیهان.
له‌رووی پیشهشازیشهوه، ئه‌م وڵاته مێژوویه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه، به‌تایبه‌تی لهرِووی پیشه‌شازی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، ئه‌مساڵ روسیا دووه‌مین وڵاتی جیهان بووه لهرِووی فرۆشتنی به‌رهه‌می چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه، دیاره جگه له‌وه‌ی ئه‌م پیشهشازییه سامانی گه‌وره به‌م وڵاته ده‌به‌خشێت، لهرِووی سیاسیشه‌وه، قورسایی گه‌وره به‌م ده‌وڵه‌ت ده‌به‌خشێت، چونكه زۆرجار چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی وه‌كو سیاسه‌تێك له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تانی تر به‌كارده‌هێنێت.
لهرِووی كشتوكاڵیشه‌وه، روسیا له‌م چه‌ند ساڵه‌ی پێشوودا گه‌شه‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیووه‌و وایكردووه ببێته پێنچه‌مین وڵاتی هه‌نارده‌ی جیهان، لهرِووی به‌رهه‌می كشتوكاڵیه‌وه.
روسیا خاوه‌نی رووبه‌رێكی زه‌وی زۆره، هه‌روه‌ها لهرِووی سامانی ئاویشه‌وه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ به‌رهه‌می كشتووكاڵی بره‌خسێنێت.
خاڵێكی گرنگی تری ئه‌م وڵاته، بوونی سامانێكی زۆری سروشتییه، به‌تایبه‌تی ( گاز، نه‌وت، ئاسن، خه‌ڵوز، ئه‌له‌منیۆم، ئاڵتوون) به‌تایبه‌تی گاز و نه‌وت، روسیا زۆر به زیره‌كانه توانیویه‌تی سامانی گاز و نه‌وت بۆ به‌هێزبوونی خۆی به‌كاربهێنێت، ئهمرِۆ هه‌ردوو كۆمپانیای (گاز پرۆم و لۆك ئۆیل) به دوو كۆمپانیای مه‌زنی جیهان دێنه ژماردن.
روسیا له‌لایه‌كه‌وه بازارِی ئه‌وروپای بۆ خۆی داگیركردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می گاز و نه‌وتیان پێبفرۆشێت، هه‌روه‌ها له رِۆژههڵاتیشهوه، له‌گه‌ڵ چینیه‌كان، كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی فرۆشتنی گاز و نه‌وتی هه‌یه، به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ی سیبریا.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌وروپا و چین، كه هه‌ردووكیان دوو زلهێزی گه‌وره‌ی ئابوری جیهانن، لهرِووی سامانی نه‌وت و گازه‌وه زۆر هه‌ژارن، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه روسیا ببێته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م دوو ناوچه‌یه.
له‌ڕووی په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه، روسیا له‌ماوه‌ی پێشوودا سیاسه‌تێكی نوێی دارِشتووه، جارێكی تر په‌یوه‌ندییه كۆنه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ئاسیا‌و ئه‌فریقا و ئه‌مریكای لاتین بههێزكردوهتهوه.
وایكردووه كه روسیا له‌ناو مه‌یدانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا قسه‌ی خۆی هه‌بێت، نابێت ئه‌وه‌شمان له‌یادبچێت، كه روسیا كورسی هه‌میشه‌ییه له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه‌و خاوه‌نی مافی ڤیتۆیه، كه‌ئه‌مه‌ش پێگه‌ی ئه‌م وڵاته‌ی له ناو جیهاندا به‌هێزكردووه.
هه‌ربۆیه روسه‌كان بهوپهرِی جددیه‌ته‌وه، كار بۆئه‌وه ده‌كه‌ن كه وڵاته‌كه‌یان جارێكی تر بگهرِێننهوه سه‌رده‌می زێرِێنی پێشوو و ببێته‌وه به زلهێزه‌كه‌ی جاران، چونكه وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه روسیا لهرِووی ئابوری و سیاسی و جیۆپۆلیتیكیهوه، ده‌توانێت زیاتر رِۆڵ له جیهاندا بگێرِێت و ببێته‌وه به زلهێزی جیهان.
خاڵه لاوازه‌كانی ئه‌م زلهێزه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی روسیا خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری به‌هێزه بۆ ئه‌وه‌ی كه ببێته‌وه به زلهێزه‌كه‌ی جاران، به‌ڵام خه‌ڵكانێكیش پێیان وایه ئه‌و خه‌ونه تایه‌ته دی، چونكه كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه، گه‌ر چاره‌سه‌ریان نه‌كات، ئه‌وا چاره‌نووسی ئه‌م وڵاته به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت.
رِاسته ئهمرِۆ روسیا خاوه‌نی ئابووریه‌كی به‌هێزه، به‌ڵام ئه‌م ئابورییه زیاتر پشت به هه‌نارده‌كردنی سامانی سروشتییه‌وه به‌ستراوه به‌تایبه‌تی (گاز و نه‌وت)، زۆرێك له پسپۆرانیش پێیان وایه، هۆكاری به‌هێزبوونی روسیا بۆ ئه‌وه دهگهرِێتهوه كه‌له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، نرخی نه‌وت و گاز به‌رزبوویه‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ كاتێك كه نرخی نه‌وت و گاز دابه‌زی، ئابوری روسیا به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌دا نرخی رۆبڵ له‌به‌رامبه‌ر دۆلاردا، نیوه‌ی له‌ده‌ستداوه.
ئابوری روسیا زیاتر پشت به گاز و نه‌وت ده‌به‌ستێت، ئه‌مه‌ش ترسێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌م وڵاته چونكه نرخی نه‌وت و گاز جێگیر نییه، زۆرجاریش فاكته‌ری سیاسی رۆڵی سه‌ره‌كی له نرخهكهیدا ده‌بینیت، بۆ نموونه ئه‌مساڵ ئه‌مریكا به هاوكاری عه‌ره‌بستانی سعودی، بۆ دژایه‌تیكردنی روسیا، نرخی نه‌وتیان بۆ 55 دۆلار دابه‌زاند، ئه‌مه‌ش زه‌ره‌رێكی زۆری له ئابوری روسیا دا، جێگه‌ی ئاماژه‌یه ساڵی 1984، به فشاری ئه‌مریكا، سعودییه و ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو نرخی نه‌وتیان دابه‌زند، به‌مه‌ش ئابوری یه‌كێتی سۆڤێتیان له‌ناوبرد، هه‌ربۆیه زۆرێك له پسپۆران پێیان وایه روسیا له لێواری مه‌رگ نزیك بوه‌ته‌وه تاوه‌كو زلهێزی.
لهرِووی دیمۆگرافیشه‌وه، ئه‌م وڵاته خۆی له‌به‌رده‌م كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دیمۆگرافیدا ده‌بینێته‌وه، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا رِێژهی منداڵبوون به‌تایبه‌تی له‌ناو روسه‌كاندا، رِوو له كه‌می دهرِوات، ئه‌مه‌ش له داهاتوودا ترسێكی گه‌وره‌یه، هه‌رچه‌نده سه‌رۆك پۆتین كۆمه‌ڵێك سیاسه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه داناوه، به‌ڵام هێشتا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌شێكی خاكی روسیا به‌تایبه‌تی ناوچه‌ی سیبریا، لهرِووی دانیشتوانه‌وه ژماره‌یان زۆركه‌مه، چرِی دانیشتوانی روسیا زیاتر ده‌كه‌وێته رۆژئاوا و باشوری وڵاته‌وه، له 60% زه‌وی روسیا به‌كه‌ڵكی كشتوكاڵ نایه‌ت و لهرِووی ژیانیشه‌وه زه‌حمه‌ته، چونكه زۆر سارده.
لهرِووی ده‌روازه‌ی ئاویشه‌وه، روسیا كێشه‌ی زۆری هه‌یه، بۆ نمونه ده‌روازه‌ی به‌لتیق و كه‌ناره‌كانی سه‌ر ده‌ریای ژاپۆن، له وه‌رزی زستاندا به‌كه‌ڵكی ده‌ریاوانی نایه‌ت، كه‌ناره‌كانی ده‌ریای رِهشیش، ده‌بێت به ده‌روازه‌ی ده‌رده‌نیلدا برِوات، كه ده‌كه‌وێته ژێر كۆنترِۆڵی توركیاوه.
كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تری روسیا، بوونی كۆمه‌ڵێك كهمهنهتهوهی زۆره، جاران روسیا به (زیندانی گه‌لان) ئه‌ژمار ده‌كرا، هه‌میشه كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كانی روسیا به‌تایبه‌تی موسڵمانه‌كان وه‌ك (ته‌ته‌ر، چیچانی، ئه‌بخازی، شه‌ركه‌س، داغستانی، هتد...) خۆیان به زوڵملێكراو داده‌نێن، هه‌ربۆیه هه‌میشه له شهرِوپێكدادان بوون له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند، به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ی چیچان، كه‌له‌پاش روخانی یه‌كێتی سۆڤێته‌وه، دوو جه‌نگی ماڵوێرانی به‌خۆوه بینیووه.
بوونی ئه‌م هه‌موو كه‌مه نه‌ته‌وه جیاجیایانه، هه‌میشه مایه‌ی كێشه‌بووه بۆ روسیا، چاره‌سه‌ركردنیشی زۆر زه‌حمه‌ت بووه، هه‌مووكاتێكیش ده‌وڵه‌تانی نه‌یاری روسیا، كێشه‌ی كهمهنهتهوهكانیان له دژی روسیا به‌كارهێناوه‌و وه‌كو كارتێكی فشاری سه‌ركه‌وتووش، له‌دژی روسیا به‌كاریانهێناوه.
خاڵێكی لاوازی تری ئه‌م وڵاته ئه‌وه‌یه، كه به‌شێكی زۆری ئابوری وڵات ته‌نها له رۆژئاوادا كۆبوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی له‌هه‌ردوو گه‌وره شاری (مۆسكۆ و پیترسبوورگ)، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی تر روسیا، خۆیان به به‌شخوارو بزانن، به دڵنیایهوهئهم جیاوازییه جوگرافییه، ترسێكی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر داهاتووی ئه‌م وڵاته، چونكه به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان، خه‌ڵكی روسیا له گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری وڵاته‌كه‌یان سوودمه‌ند نابن، تائێستاش روسیا نه‌یتوانییووه ئه‌م كێشه گه‌وره‌یه چاره‌سه‌ر بكات، كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر داهاتووی ئه‌م وڵاته.
روسیا رووبه‌رێكی زۆری زه‌وی داگیركردووه، به‌حوكمی بوونی ئه‌م زه‌ویه فراوانه، بوه‌ته درواسێی 14 ده‌وڵه‌ت، بوونی ئه‌م دراوسێ زۆرانه هه‌میشه كێشه‌بووه بۆ ئه‌م وڵاته، ئهمرِۆ روسیا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی درواسێكانیدا هه‌یه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه كیشوه‌ری ئه‌وروپاوه، بۆ نموونه (ئۆكرانیا، جۆرجیا، ده‌وڵه‌تانی به‌لتیق، پۆله‌ندا) له رۆژهه‌ڵاتیشه‌وه له‌گه‌ڵ ژاپۆن كێشه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه دوورگه‌ی ساخالین، هه‌رئه‌مه‌ش وایكردووه كه ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته نه‌توانن (رِێكهوتننامهی ئاشتی) له نێوانیاندا مۆر بكه‌ن.
بوونی كێشه‌ی زۆر له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا، بۆته خاڵێكی یه‌كجار لاوازی ئه‌م وڵاته، هه‌رئه‌مه‌ش وایكردووه كه زلهێزه‌كانی تری جیهان به‌تایبه‌تی (ئه‌مریكا) ئه‌م خاڵه لاوازه‌ی روسیا بقۆزنه‌وه له دژی به‌كاریبهێنن.
روسیا و ئه‌مریكا
ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته مێژوویه‌كی درێژیان له ململانێكردنی یه‌كتری هه‌یه، ماوه‌ی چل ساڵ ته‌واوی جیهان له نێوان ئه‌م دوو ده‌وڵه‌تدا دابه‌شببوو، له‌پاش نه‌مانی یه‌كێتی سۆڤێت، كه‌مێك ململانێكان هێوربوونه‌وه، به‌ڵام جارێكی تر به هاتنه سه‌ركاری سه‌رۆك پۆتین، ئه‌م جه‌نگه ده‌ستیپێكردووه.
دژایه‌تیكردنی روسیا به یه‌كێك له سیاسه‌ته بنهرِهتییهكانی ئه‌مریكا دێته ژماردن، بیرمه‌ندو سیاسه‌تمداری ئه‌مریكی (برجنسكی) ده‌ڵێت (باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له كێشه‌ی روسیا رِزگاری بێت ئه‌وه‌یه، كه ده‌وڵه‌تی روسیا له‌سه‌ر زه‌وی نه‌مێنێت).
هه‌ربۆیه ئه‌مریكا هه‌میشه گه‌وره‌ترین نه‌یاری روسیا بووه‌و به گه‌وره‌ترین رِێگری ده‌ژمێرێت، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا سنوره‌كانی ناتۆ به‌ره‌و روسیا كشاون، ئه‌مه‌ش ترسێكی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئه‌م وڵاته.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه ساڵی 1989 به‌و مه‌رجه یه‌كێتی سۆڤێت رازیبوو كه ئه‌ڵمانیا یه‌كبگرێته‌وه، كه نابێت ناتۆ له سنوری ئه‌ڵمانیا زیاتر تێپهرِێنێت، به‌ڵام ئه‌مریكییه‌كان هه‌رزوو له‌م به‌ڵێنه‌یان پاشگه‌زبوونه‌وه، له 12 مارسی 1999، وڵاتانی (پۆلۆنیا، هه‌نگاریا، چیك) وه‌ك ئه‌ندام قبووڵكران.
له 29 مارسی 2004 دا حه‌وت ده‌وڵه‌تی تری ئه‌وروپا بوون به ئه‌ندامی ناتۆ ئه‌وانیش (بولگاریا، رۆمانیا، ئێستۆنیا، لاتڤیا، سلۆڤێنیا، سلۆڤاكیا، لیتوانیا) له 1ی ئه‌پرلی 2009 شدا هه‌ردوو وڵاتی كڕواتیا و ئه‌لبانیا بوون به ئه‌ندام.
له‌كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی ناتۆ له بوخاریست، سه‌رۆك بۆش داوایكرد كه ده‌بێت ئۆكرانیا و جۆرجیا ببنه ئه‌ندامی ناتۆ.
تا ئێستا، روسیا به گومانێكی زۆره‌وه سه‌یری فراوانبوونی سنوری ناتۆ ده‌كات و ده‌زانێت ئامانجی سه‌ره‌كی لێی روسیایه، هه‌رچه‌نده هه‌مووكاتێك سه‌رۆكه رۆژئاواییه‌كان دژی ئه‌م قسه‌یه ده‌وه‌ستنه‌وه‌و ده‌ڵێن روسیا دوژمنمان نییه، به‌ڵام هیچ كاتێك روسه‌كان باوهرِ به‌م قسانه‌ی رۆژئاواییه‌كان ناكه‌ن.
جگه له‌وه‌ش له سنوره‌كانی باشوریشه‌وه به‌تایبه‌تی ئاسیای ناڤین، ئه‌مریكیه‌كان ده‌وری روسیایان گرتووه، له‌م وڵاتانه‌دا كۆمه‌ڵێك سه‌ربازگه‌ی گه‌وره‌ی عه‌سكه‌ریان داناوه، كه‌ئه‌مه‌ش له داهاتوودا ترسێكی گه‌وره‌یه بۆ سنووره‌كانی باشووری روسیا.
كورد له روسیا
دیاره له‌پاش جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانییه‌وه‌و دیاریكردنی سنووره‌كانی جیهان، به‌شێكی كورده‌كانی باكوور كه‌وتنه ناو كۆماره‌كانی یه‌كێتی سۆڤێته‌وه، به‌تایبه‌تی (ئه‌رمینیا، جۆرجیا، ئازه‌رباینجان)، له سه‌رده‌می ستالین‌دا كورده‌كانی سنوری یه‌كێتی سۆڤێت، خۆیان له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی مان و نه‌ماندا بینیوه، به زۆره‌ملێ زیاتر له ملیۆنێك كورد گوێزرانه‌وه بۆ ناو كۆماره‌كانی تری سۆڤێت، كه به‌شێكی زۆریان به‌تایبه‌تی منداڵ و پیره‌كان، له ناو ڤارگۆنی قیگارهكاندا له سه‌رما و برسێتیدا، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌ڵام له‌پاش نه‌مانی یه‌كێتی سۆڤێت، به‌شێكی زۆری كورده‌كانی روسیا، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له كۆماره‌كانی (ئازه‌رباینجان و ئه‌رمینیا و جۆرجیا) ده‌ژیان، به‌حوكمی بوونی شهرِی (ئه‌رمینیا و ئازه‌رباینجان)، هه‌روه‌ها به‌هۆی خراپی ره‌وشی ئابوری ، كۆچیان بۆ روسیا كردووه.
ئهمرِۆ وا مه‌زنده ده‌كرێت، كه ژماره‌ی كورده‌كانی روسیا بگاته نزیكه‌ی 500 هه‌زار كه‌س، جێگه‌ی ئاماژه‌یه له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك یهڵسندا، روسیا ده‌یویست كۆمارێك بۆ كورده‌كان دروست بكات، به‌ڵام كورده‌كانی روسیا نه‌یانتوانی یه‌كبگرن و بچنه ئه‌و كۆماره‌ی كه روسه‌كان بۆیان دانابوون.
له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك پۆتینیشدا له ساڵی 2002 دا، دیسانه‌وه داوا له كورده‌كانی روسیا كرا، كه له كۆمارێكدا خۆیان رێكبخه‌ن، به‌ڵام دیسانه‌وه ئه‌م هه‌وڵه‌ش سه‌ری نه‌گرت، دیاره هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ نه‌بوونی یه‌ك هه‌ڵوێستی كورد خۆیی و هه‌روه‌ها بۆ خراپی ره‌وشی ئاووهه‌وای ئه‌و ناوچه‌یه دهگهرِێتهوه، كه روسه‌كان بۆ كورده‌كانیان هه‌ڵبژاردبوو، چونكه ناوچه‌یه‌كی زۆر ساردبوو.
به‌گشتی ئهمرِۆ له وڵاتی روسیادا، ژماره‌یه‌كی زۆر كورد ده‌ژین، به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستاش كورده‌كان نه‌یانتوانییووه خۆیان له ژێر چه‌ترێكی كوردهواریانهدا رێكبخه‌ن، تاوه‌كو بتوانن مافه كولتووری و سیاسی و ئابووریهكانیان به‌ده‌ستبهێنن.
هه‌رێمی كوردستان و روسیا
په‌یوه‌ندی باشووری كوردستان و روسیا زۆر دێرینه، كه دهگهرِێتهوه بۆ زیاتر له 50 ساڵ، روسیا رِۆڵێكی گه‌وره‌ی بینییووه له شۆڕشه‌كانی كورددا، به‌تایبه‌تی له شۆرشێ نوێی گه‌له‌كه‌مان، هه‌روه‌ك سه‌رۆك مام جه‌لالیش له دیدارێكی تایبه‌تدا وتی (یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌ت كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كردووه، یه‌كێتی سۆڤێت بووه، هه‌روه‌ها له رووی دارایشه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆر یارمه‌تی یه‌كێتی داوه).
له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییشدا، په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و روسیا به‌ره‌و باشی دهرِوات.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه روسیا یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تی جیهان بووه كه كونسوڵخانه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام لهرِووی بازرگانیه‌وه، زۆر به‌هێز نییه، راسته ئهمرِۆ كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای گه‌وره‌ی روسیا له كوردستاندا هه‌ن بۆ نموونه (گاز پرۆم) به‌ڵام له زۆر رووی تره‌وه لاوازه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه روسیا یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تی جیهان بووه، كه دانی به كانتۆنه‌كانی رۆژئاوای كوردستاندا ناوه‌و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدا به‌ستوون، هه‌رچه‌نده له‌ماوه‌ی پێشوودا به‌تایبه‌تی له‌پاش سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك پۆتین بۆ توركیا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌م په‌یوه‌ندییه لاواز بێت.
به‌پێی بۆچوونی زۆرێك له چاودێران، باشتره كه هه‌رێمی كوردستان گرنگی و بایه‌خی زۆرتر بدات به روسیا، چونكه ئه‌م وڵاته ئێستا زلهێزێكی گه‌وره‌ی جیهانه و ده‌كرێت لهرِووی سیاسی و ئابورییه‌وه، كورد سوودی لێوه‌ربگرێت.
پێش كۆتایی
بمانه‌وێت یان نا، روسیا ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره‌ی جیهانه، روسیا رۆڵی سه‌ره‌كی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا دهگێرِێت، لهرِووی روبه‌ری زه‌ویه‌وه گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی جیهانه، خاوه‌نی پێشهشازییهكی به‌هێزی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه، هه‌ربۆیه كاتێك سه‌یری نه‌خشه‌ی سیاسی جیهان ده‌كه‌ین، ناچارین له‌به‌رده‌م ئه‌م ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌یه‌دا بوه‌ستین، به‌دڵنییاوه ئهمرِۆ روسیا بوه‌ته جێگه‌ی مشتومرِی میدیاكانی جیهان، ئه‌مه‌ش بۆ بوونی رۆڵی سیاسی روسیا دهگهرِێتهوه له‌كێشه‌كانی جیهان به‌تایبه‌تی له ئۆكرانیا‌و سوریا.
له‌به‌رئه‌وه زۆر گرنگه بۆ ئێمه‌ی كورد، بهوپهرِی وردیه‌وه، سه‌یری پێشهات و گه‌شه‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م وڵاته بكه‌ین، چونكه له مێژوودا بۆمان ده‌ركه‌وتووه، كه گۆرِانكارییه سیاسیه‌كانی ئه‌م وڵاته، كاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ر ئێمه‌ی كورده‌وه هه‌بووه.
سه‌رچاوه‌كان:
www. Bpb.de. Dossier Russland.1
www. Bpb.de. Der Sieg der Bolschewiki.2
. www. Bpb.de. Stalinismus.3
www.whoswho.de/bio/wladimir-putin.html.4
www.handelsblatt.com/Die Erben der Kolchosen.5
www.Spiegel.de-Landwirtschaft in Russland.6
7. Nato und Russland: Das zweifelnde Bündnis .www.Spiegel .de
.8 أحمد عبد الله الطحلاوي. استعادة الدور: المحددات الداخلية والدولية للسياسة الروسية. سايتي المركز العربي للبحوث و الدرسات. www.acrseg.org
9. العقيدة الجديدة للسياسة الخارجية الروسية/ سايتي/ النيل للدراسات الاقتصادية والاستراتيجية
10. بیره‌وه‌ریه‌كانی میخایل گۆرباتشۆڤ. وهرگێرِانی . مه‌سعود بابای . چاپی یه‌كه‌م، به‌رگی یه‌كه‌م، خانه‌ی وه‌رگێران ، سلێمانی ،2013
11. دكتۆر ئهفراوسیاو هه‌ورامی. تراژیدیای كورده‌كانی سۆڤێت. له بڵاوكراوه‌كانی مه‌كتبه‌ی بیر‌و هۆشیاری (ی.ن.ك). 2004
PUKmedia ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24