مێینه و ته‌كنه‌لۆژیا و سه‌رده‌م
ژنان 08:22 PM - 2015-05-16لانه شكور
ئه‌گه‌ر بێت و باسی ته‌كنه‌لۆژیا بكه‌ین له كوردستاندا ده‌بینین له ساڵانی پێش راپه‌ڕین به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نه‌بووه و كه‌م بووه یاخود ئه‌توانین بڵێین له چه‌ند ماڵێكدا هه‌بووه ئه‌وكات ده‌نگی ده‌دایه‌وه ماڵێك ته‌له‌فۆن یا ته‌له‌فزیۆن یا هه‌ر ئامێرێكی ته‌كنه‌لۆژیان بكڕیایه، له‌و سه‌رده‌مانه‌دا له گه‌ڕه‌كێَك ته‌نها چه‌ند ماڵێك ئامێره‌كانیان هه‌بوو، زۆرجار دراوسێ له رێگه‌ی دراوسێوه ئامێره‌كانی به‌كارده‌هێنا، ئه‌و كات ژیان زۆر سانا و ساده‌بوو و دوور له لێشاوی ته‌كنه‌لۆژیا تاكه‌كان كۆده‌بوونه‌وه.
دوای راپه‌ڕین به‌تایبه‌ت و به‌گشتی دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق ته‌كنه‌لۆژیا به لێشاو هاته نێو ماڵه‌كان و هێرشی ته‌كنه‌لۆژی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری تاكه‌كانی گرته‌وه، كۆمه‌ڵگه خۆرهه‌ڵاتییه‌كان به‌جۆرێك به‌ڕووی ته‌كنه‌لۆژیادا كرانه‌وه كه تاك به تاكی گرته‌وه و ئه‌وه‌ش شه‌پۆلێكی زۆر خێرا بوو به كرانه‌وه به‌ڕویی جیهاندا و بێگومان ئه‌و شه‌پۆله‌ش له‌گه‌ڵا لایه‌نی باشیدا ده‌یان لایه‌نی خراپی هه‌بوو، ئه‌وه‌ش له خراپ دروستكردنی ئامێره‌كان نه‌بوو به‌ڵكو له خراپ به‌كارهێنانی تاكه‌كاندا ته‌كنه‌لۆژیا زیانی لێكه‌وتۆته‌وه.
له ئێستادا ته‌كنه‌لۆژیا بچوككراوه‌ته‌و بۆ ئاسان به‌كارهێنان به‌جۆرێك كه زۆربه‌ی ئامێره پێویسته‌كان له یه‌ك ئامێردا كۆكراونه‌ته‌وه و له گیرفانی هه‌موو تاكێك هه‌یه كه ئه‌ویش مۆبایله به تایبه‌ت مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان كه كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزاری به‌رچاو له خۆ ده‌گرن، به‌داخه‌وه به‌ربڵاویشیان و به‌كارهێنانیان هیچ سانسۆرێكی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر نییه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆكارێك كه كاربكاته سه‌ر كۆمه‌ڵگه و بێگومان قوربانی یه‌كه‌میش ره‌گه‌زی مێینه‌یه و ره‌نگه مێینه‌ش زۆرجار خۆیان له هه‌ڵه به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا به دوور نه‌گرتبێت، زۆرێك له كچان و ژنانی ئه‌مڕۆ كاته‌كانیان زیاتر به دراماوه به‌سه‌ر ده‌به‌ن كه زۆرجار میدیاكان درامای وا په‌خش ده‌كه‌ن هیچ په‌یوه‌ندی به كلتوری ئێمه‌وه نییه و گرته‌ی زۆر ناشایسته‌یان تێدا نیشان ده‌درێت كه لای ئێمه ئاسایی نین و لاسایی كردنه‌وه‌یان ده‌بێته هۆی كێشه، كه‌ناڵه خێزانییه‌كان سانسۆریان له‌سه‌ر نییه و به دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و گرتانه‌ش له نێو تاكی ئێمه‌دا كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كه‌ن.
ژنانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به هۆی ته‌كنه‌لۆژیاوه رۆژانه توشی گرفت و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێته‌وه و هه‌ندێكجاریش خودی ژن به هۆی ته‌كنه‌لۆژیاوه بێ ئاگا ده‌بێت له ماڵا و منداڵ و په‌یوه‌ندییه خێزانییه‌كان ئالۆز ده‌كه‌ن، ده‌كرێ بڵێین به گشتی زۆربوونی ئامێره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا بۆته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی تێكه‌ڵبوونی تاكه‌كان به یه‌كتر.
ته‌كنه‌لۆژیا وای له به‌شێك له ژنان كردووه كه ئه‌وه‌ی له نێو دراما و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ده‌یبینن بیكه‌نه داواكاری و له پیاوانی داوابكه‌ن نمونه وه‌ك جل و به‌رگ و كه‌لوپه‌لی رازاندنه‌وه و ... هتد ، له لایه‌كی تریشه‌وه ژن هه‌یه منداڵه‌كانی له‌گه‌ڵیدا دائه‌نیشن و ته‌ماشای هه‌مان دراما و شتی گه‌وره‌كان ده‌كه‌ن ئه‌مه بێ‌ئاگا له‌وه‌ی كاریگه‌ری ده‌كه‌نه سه‌ر بیری منداڵه‌كانی و ره‌نگه منداڵه‌كانی هه‌مان ئه‌و دیمه‌نانه دووباره بكه‌نه‌وه و نمونه‌ش ئه‌و روداوانه‌ن كه به‌رده‌وام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌بینرێن و ده‌بیسترێن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستكردنی نه‌وه‌ی ناهۆشیار له ئاینده‌دا، ئه‌گه‌ر بێت و به ئاماری روداو و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بچینه‌وه ده‌بینین زۆربه‌یان به هۆی ته‌كنه‌لۆژیاوه بوون به تایبه‌ت مۆبایل كه پیاوان كێشه‌یان بۆ مێینه دروست كردووه و زۆرجاریش ناهۆشیاری خودی مێینه هۆكار بووه بۆ توشبوونی به‌كێشه، به گشتی تاكی ئێمه له هه‌ردوو ره‌گه‌ز ده‌بێت زیاتر هوشیارببنه‌وه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵا ته‌كنه‌لۆژیادا و ژنانیش ئاگاداری به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیابن.
ن/ لانه شكور
س/ رۆژنامه‌ی هه‌واڵ
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19