riklam

یەكێتی ئەوروپا داوای لێكۆڵینەوە لەداگیركردنی شەنگال دەكات

جینۆساید‌‌ 08:09 PM - 2015-05-16
داواكه‌ له‌ئه‌نجامی فشاری ئێزدییه‌كان بووه‌

داواكه‌ له‌ئه‌نجامی فشاری ئێزدییه‌كان بووه‌

چالاكوانانی ئێزدی داوا لەیەكێتی ئەوروپا دەكەن فشار لەسەر سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق دروست بكات بۆ كردنەوەی دۆسیەیەكی تایبەت لەبارەی داگیركردنی شەنگال لەلایەن داعشەوە.

سەرچاوەیەك بە هەفتەنامەی (هەواڵ)ی راگەیاندوە:چالاكوانانی ئێزدی داوایان لە یەكێتی ئەوروپا كردووە فشار لەسەر پەرلەمانی عێراق دروست بكات بۆ كردنەوەی دۆسیەیەكی تایبەت بەداگیركردنی شەنگال لەلایەن داعشەوە، كە بووە هۆكاری كارەساتێكی مرۆیی دژ بەئێزدییەكان و رفاندن و دەستگیركردنی سەدان كچ و ژنی ئێزدی لێكەوتەوە لەگەڵ كوژران و بێ سەرو شوێن بوون و ئاوارەبوونی  سەدان منداڵ و پیرو پەككەوتە لەشاخی شەنگال.

بەوتەی سەرچاوەكە: لەئەنجامی فشارو داواكاری چالاكوانانی ئێزدی، یەكێتی ئەوروپا داوای لەسەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق كردووە، كە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێم و فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە كەوتنی شەنگال پێكبهێنێت.

پێشتر مەسعود بارزانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی تایبەتی دروستكرد، بۆ لێپرسینەوە لە فەرماندە كەمتەرخەمەكانی پێشمەرگەو بەرپرسانی ئەو سنوورە، بەڵام تائێستا هیچ ئەنجامێكیان نەبوە.

لەلایەكی تریشەوە پەرلەمانی عیراق لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی بۆ كەوتنی موسڵ پێكهێناو تائێستا لێكۆڵینەوەكان كۆتاییان كۆتاییان نەهاتووە.

دوای ئەوەی لە10ی حوزەیرانی ساڵی رابردوودا تیرۆریستانی داعش دەستیان بەسەر شاری موسڵدا گرت، رۆژی 3ی ئاب پەلاماری شەنگالیانداو دەستیان بەسەر قەزاكەو ناحیەو گوندەكانی دەروبەریدا گرت و بەهۆیەوە كارەساتێكی گەورە بەسەر ئێزدییەكاندا هات.

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket