riklam

مانگێكی ده‌ستكردی روسیا ده‌ته‌قێته‌وه‌‌

تەکنەلۆجیا 05:32 PM - 2015-05-16
ئه‌رشیف

ئه‌رشیف

به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی ئینته‌ر فاكس ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16-5-2015 موشه‌كی ئاسمانی پرۆتۆن –M ی روسیا چه‌ند خوله‌كێك پێش هه‌ڵدانی بۆ ئاسمان به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ته‌نكنیكیه‌وه‌ له‌باشوری سیبیریا ته‌قییه‌وه‌.

ئاژانسه‌كه‌ رونیشكردوه‌ته‌وه‌، هه‌وڵدراوه‌ موشه‌كه‌كه‌ له‌ناوه‌ندی ئاسمانی بایكونه‌ر له‌ وڵاتی قه‌زاخستاندا  هه‌ڵبدرێت و هه‌ڵگری مانگێكی ده‌ستكردی مه‌كسیكی بووه‌ به‌ناوی MexSat1 ، كه‌ به‌مه‌ستی روماڵكردنی تۆڕی سیخوڕی مه‌كسیك – ئه‌مریكای باشور بووه‌.

ئینتر فاكس ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌: به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكی له‌ماتۆڕی سیهه‌می موشه‌كه‌كه‌دا هه‌بووه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و موشه‌كه‌ شاره‌زایانی ژینگه‌ی له‌ وڵاتی روسیا نیگه‌ران كردوه‌ به‌تایبه‌ت كه‌ 10 تۆن مادده‌ی سوته‌مه‌نی و چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی فه‌زایی تێدابووه‌ كه‌ كاریگه‌ری زۆر خراپی بۆ سه‌ر ژینگه‌ ده‌بێت .

PUKmedia  و / ئارین كامه‌ران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket