ئه‌وه‌ی دوای مه‌رگی "فه‌ریناز خوسره‌وانی" بینیم
ژنان 03:47 PM - 2015-05-16فه‌ریناز خوسره‌وانی
هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی خۆفڕیدانی خانمه كوردێكی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه به‌ناوی (فه‌ریناز خوسره‌وانی) له بینای ئه‌و ئوتێله‌وه كه كاری تێدا ده‌كرد، بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی، ئه‌م رووداوه بۆ هه‌موو كورد‌و به‌تایبه‌ت كوردانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك كه‌س به راپه‌ڕینی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان ناویان برد!.
ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر ئه‌و رۆحییه‌ته به‌رگرییه بكه‌ین كه له‌لای خانم و ژنانی كورد هه‌یه‌و هه‌بووه، ئه‌وا پیشاندانی ئه‌م رۆحییه‌ته به‌رگرییه به‌س نییه ئێمه ته‌نها له‌یه‌ك كاتدا قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین و په‌یوه‌ستی بكه‌ینه‌وه به‌یه‌ك به‌شی دیاریكراوی كوردستانه‌وه، چونكه له‌مێژه مێژوو ژنان و خانمانی ئێمه‌ی به‌شۆڕه ژن و نموونه‌ی فیداكاری له به‌ره‌كانی جه‌نگدا تۆماركردووه به‌ڵام، ئه‌وه‌ی له‌دوای مه‌رگی فه‌ریناز خوسره‌وانی بینیم ئه‌وه‌بوو كه، قه‌ڵه‌مه دیاره‌كانی نێو بواری رۆشنبیری و راگه‌یاندنی كورد بوو له باشوری كوردستان كه له‌ئاست مه‌رگی ئه‌و هه‌موو ژنه شه‌ڕڤان و گه‌ریلایه‌ی باكورو خۆرئاوای كوردستاندا بێده‌نگه‌و به‌ڵام شیوه‌ن بۆ "خوسره‌وانی" ده‌گێڕێت، ئه‌ڵبه‌ت فه‌ریناز شانازی گه‌لێكه!.
بێگومان مێژووی خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان له‌ته‌واوی كوردستاندا سیخناخه به ئازاری ژنان و خاتونه‌كانمان، له ئێستادا باكوری كوردستان‌و خۆرئاوای كوردستان له‌به‌رده‌م مه‌رحه‌مه‌تی ده‌یان هه‌زار به‌رگریكاری ژندان له‌و خاكه‌ی كه هه‌میشه چاوی نه‌یاره‌كانمانیان له‌سه‌ر بووه به‌ڵام، ئه‌مه تائێستا نه‌بووه به‌جێ بایه‌خی زۆرێك له نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسه‌كانمان، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه جێبایه‌خ و گرنگی ئه‌وان نه‌بێت، به‌ڵام كاتێك له خۆرهه‌ڵاتدا بچوكترین جوڵه‌ی سیاسی ده‌بینین، بۆ به‌شێكی نوسه‌ره‌كانمان وه‌ك ئه‌وه وایه كه كورده‌واری وته‌نی "كرمیان له‌كلۆره داردا دۆزیبێته‌وه"، به وتارێك و پۆستێك و ده‌یانی تر خۆشنابن.
له تێڕوانینی ئێمه‌وه، بۆ تاكێكی كورد به‌گشتیو "نوسه‌رو رۆشنبیره‌كانمان به‌تایبه‌تی" گرنگه له‌هه‌ركوێ هاوزمان و هاونیشتمانێكی ئازاری چه‌شت، ئه‌ویش له‌و ئازاره‌دا به‌شدار بێت و خه‌مه‌كانی ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به خه‌مه‌كانی خۆی بزانێت له‌نوكی قه‌ڵه‌مه‌كه‌یه‌وه هه‌ڵیبڕێژێت به‌ڵام، ئه‌وه‌ی ئێستا له ئامه‌دو ته‌واوی شاره كوردییه‌كانی باكوردا ده‌یبینین و به‌شێكی نوسه‌ره‌كانی كورد لێی بێده‌نگ ده‌بن، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت كه، هێشتا جێبایه‌خی ئه‌و نوسه‌ره فره لێدوان و قسه‌كه‌ره نه‌بوو كه بۆ مه‌رگی فه‌ریناز به‌رده‌وام قسه‌ی ده‌كردو له شاشه‌و مینبه‌ره‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌وت.
ئه‌وه‌ی له‌دوای مه‌رگی فه‌ریناز خوسره‌وانی بینیم، ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت كه رۆشنبیران و نوسه‌رانی كورد له سێبه‌ری ئه‌و دابه‌شبونه سیاسییه‌وه ده‌ڕواننه كوردستان كه حزبه‌كان ده‌یبینن، ئه‌گینا بۆ هه‌موومان كوردستان یه‌كه‌و ژن و پیاوی كورد له‌هه‌ركوێ بێت بۆ ئێمه به‌بێ جیاوازی هاوزمان و هاونیشتمانمانن، به‌ڵام ئه‌مه لای زۆرێكی نوسه‌رو رۆشنبیره‌كانمان نه‌بینرا، رۆشنبیرێك له مینبه‌ره‌كه‌یه‌وه (ده‌زگاكه‌یه‌وه) زیاتر له به‌رنامه‌یه‌ك له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی خۆرهه‌ڵات ده‌كات له هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ڵام، ئاماده نییه له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆحییه‌ته به‌رگرییه‌ی ژنان و پیاوانی گه‌ریلاو شه‌ڕڤانه‌كانمان له باكورو خۆرئاوای كوردستاندا ته‌نها یه‌ك دێڕ!! بنوسێت و بڵێت كه نیوسه‌ده‌یه به‌رده‌وامی هه‌یه.
ئه‌وه‌ی جێگای هه‌ستپێكردنی ئێمه‌یه ئه‌وه‌یه كه، زۆرێكی قه‌ڵه‌م و نوسه‌ره‌كانی كوردیش ناتوانن له‌و چوارچێوه بۆ كێشراوه بێنه ده‌ره‌وه كه له‌سه‌روی خۆیانه‌وه به‌سه‌ریاندا سه‌لمێنراوه، ئه‌گینا ده‌بێت خه‌می قه‌ڵه‌مه‌كه‌یان ئه‌وه بێت كه چی هه‌یه تۆماری بكات له‌هه‌ر كوێ بێت، ده‌بێت خه‌می خه‌ڵه‌مه‌كه‌یان بێت كاتێك له‌سه‌ر مه‌رگێك له خۆرهه‌ڵات قسه‌ی هه‌یه ئه‌وا، له‌سه‌ر هه‌زاران مه‌رگی خۆرئاو باكوریش قسه بكات و له روانگه‌ی قه‌ڵه‌مه‌كه‌یانه‌وه دوژمن بخه‌نه به‌رده‌م رسوایی زه‌مانه. به‌ڵام داخه‌وه له‌دوای مه‌رگی فه‌ریناز، "بۆخۆم" به‌شێكی نوسه‌ره‌كانم له‌لابووه به‌پیاوی سیاسی و ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی حزبه‌كه‌ی ده‌خوازێت ته‌نها ده‌بێت ئه‌وه بنوسێت.
ن/ ئازاد ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
هەواڵی زیاتر
-
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی كارگێڕی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
کوردستان 06:03 PM - 2024-04-17 -
هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی لەگەڵ مەڵبەندی هەولێر کۆدەبنەوە
ی ن ک 05:02 PM - 2024-04-17 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی د.عیرفان
پرسەنامە 04:54 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17