تاریق فاروق له‌هه‌ڵه‌بجه‌وه به‌ره‌و پاڵه‌وانی كیك بۆكسینگ-ی جیهان
چاوپێکەوتن 02:43 PM - 2015-05-16تاریق فاروق له‌هه‌ڵه‌بجه‌وه به‌ره‌و پاڵه‌وانی كیك بۆكسینگ-ی جیهان
تاریق فاروق پاڵه‌وانی یاریی كیك بۆكسینگ-ی شاری هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و جیهان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ PUKmedia باس له ژیانی خۆی و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه به‌ده‌ستیهێناوه له‌و یاریه‌دا ده‌كات.
* ژیانی یاریزان
تاریق فاروق ئه‌نوه‌ر له دایكبووی ساڵی ١٩٨٢ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده، له خێزانێكی مامناوه‌ندی ئه‌و شاره له بنه‌ماڵه‌یه‌كی خاوه‌ن شه‌هید له‌دایكبووه‌و وه‌ك هه‌موو خه‌ڵكی شاره‌كه له‌كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئاواره‌ی ئێران بووه.
تارق ده‌ڵێت: ئه‌و كات ته‌مه‌نم ته‌نها ٧ ساڵ بوو، پاش ٢ ساڵ له ئێران گه‌ڕاینه‌وه‌و دواجار پاش راپه‌رین رومانكردهوه شاری هه‌ڵه‌بجه، كه ئه‌وكات ته‌نها وێرانه‌یه‌ك بوو، هه‌موو ئامرازی یاریی كردنهكانمان ته‌نها ئاسه‌واری به‌جێماوی جه‌نگ بوو، به هه‌رحاڵ له ته‌مه‌نی ١١ ساڵی خرامه به‌رخوێندن تا شه‌شی ئه‌ده‌بیم هه‌ر له هه‌ڵه‌بجه بووم.
* ئاشنابوونت به دنیای وه‌رزش چۆن بوو؟
- ئاشنابونم به وه‌رزش هه‌ر له‌منداڵیه‌وه خولیای وه‌رزش و یاری بووم، به‌ڵام له ساڵی ١٩٩٧ بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ستمكرد به‌یاری (كیك بۆكسینگ) له یانه‌ی وه‌رزشی په‌یام، ئیتر له‌وكاته‌وه هه‌تا ئێستا سه‌ره‌ڕای كۆسپ و چه‌له‌مه‌ی زۆری ژیان سوپاس بۆ خوا هه‌ر به‌رده‌وام بووم، تا گه‌یشتمه ئه‌و ئاسته‌ی له‌سه‌ر ئاسته جیهانیه‌كان به‌شداری خول و پاڵه‌وانێتیه‌كان بكه‌م، توانیومه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و نێوده‌وڵه‌تیش چه‌ندین ئه‌نجامی گرنگ به‌ده‌ست بهێنم.
* ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كانی
تاریق ئێستا خاوه‌ن دوو مه‌دالیای ئاڵتون و یه‌ك مه‌دالیای زیوه، دواجار له ساڵی ٢٠١٣ بووه‌ته پاڵه‌وانی جیهان له وڵاتی یۆنان و مه‌دالیاكه‌ی به‌خشیووه‌ته مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه.
تاریق له 4/10/2015 به‌شداری كردووه له خولێكی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ زیاتر له ٢٠ یاریزان رێكخراوه له چه‌ند وڵاتێكی جیهان خۆشبه‌ختانه له‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه سه‌ركه‌وتووبووه كه مه‌به‌ست لێی بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كی (پرۆفیشناڵ) بووه له ئه‌وروپا.
تاریق هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌شدا (ئیختیباری پشتێنی كرد) بووه‌ته خاوه‌نی پشتێنی (ره‌شی 5 دانی جیهانی).
له‌به‌رامبه‌ردا تاریق لۆگۆی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌خشیوه‌ته سه‌رۆكی كیك بۆكسینگی جیهان مسته‌ر (كلاوس نونه ماخا) به خۆشحاڵیه‌وه قوبوڵیان كردووه.
* سوپاسی هه‌واداران و هاوكارانی ده‌كات
تاریق وتی: ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ته‌واوی كاره‌كانی ئه‌م سه‌فه‌ره‌م و رێكخستنی كۆنتاكتهكان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كیك بۆكسینگی جیهان له‌لایه‌ن (فه‌یسه‌ڵ سه‌عدوڵڵا) به سوپاسه‌وه بۆم رێكخرابوو وه هه‌ر له‌لایه‌ن بهرێزیشیانهوه ئاگاداركرام كه خۆم ئاماده بكه‌م بۆ مانگی ١٠ ئه‌مساڵ بۆ وڵاتی ئیسپانیا به مه‌به‌ستی به‌شداریكردنم له پاڵه‌وانێتی جیهان.
ده‌مه‌وێت لێره‌وه سوپاسی هه‌موو هه‌وادارانم بكه‌م به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه هه‌میشه پشتگیریان كردووم، سوپاسی كاك فه‌یسه‌ڵ ده‌كه‌م كه كاره‌كانم بۆ رێكده‌خات.
PUKmedia كۆچه‌ر عومه‌ر
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24